Wednesday, 02/02/2011, 12:00
مه‌رحه‌با...ئه‌ی شه‌پۆل
به‌خێربێیت-گه‌رده‌لول-
مه‌رحه‌با....مه‌رحه‌با
سه‌رانی تۆقێنه‌ر...
مۆڵگه‌یان لێبکه‌ن...به‌گڕدان..!!
به‌ده‌رزی وکه‌تیره..به نایلۆن
پێکه‌وه نوساون..
ئه‌م بوکه شوشانه‌ی نیشتیمان..!
ئاگریان..لێ نزیککه‌نه‌وه..
ووریا بن...ووریابن !!
بڕوایان پێ مه‌که‌ن..
هیچ شتیان ناگۆڕێ..
به غه‌یری...شێوه‌یان!
مه‌رحه‌با..مه‌رحه‌با..ئه‌ی-شه‌پۆل-
خۆشهاتی..-گرده‌لول-
(موزه‌فه‌ر نه‌واب)
کاتێک گه‌رده‌لولی گۆڕان ونوێبونه‌وه،له-ئه‌فریکا-ی لانکه‌ی سه‌ره‌تای ده‌رکه‌وتنی مرۆڤه‌وه ده‌ستی پێ‌کرد، گڕدانی ڕقی پیرۆزی خه‌ڵکی ئازادیخواز‌و به‌شمه‌ینه‌ت، قه‌ڵای سته‌می دیکتاتۆری له -توونس- گڕدا. شه‌پۆله‌که‌ی زۆری نه خایاند میسر-ی گرته‌وه، ئه‌وه‌تا خواستی هه‌ژاران بۆ نان-ئازادی-که‌رامه‌تی نیشتیمانی-بوون، داگیرساوه. کۆتایی عه‌رشی زۆرداران زۆر نزیکه ،ئه‌وه ڕه‌شه‌بای پیرۆزی تووڕه‌ی که‌ساسانه..ئه‌وه هیمه‌تی خه‌ڵکانی چاونه‌ترس و له‌خۆ بوردوه..ئه‌وه کێوی سه‌رکه‌شی عه‌زمی جه‌ماوه‌ره، ئه‌ژنۆی دیکتاتۆره‌کانی ناوچه‌که‌ی، هێناوه‌ته له‌رزه . ئه‌وه ملهوڕانه له- لیبیا-وه تا کوردستان-، کونه مشکیان لێبوه به قه‌یسه‌ری. له‌م ساته مێژویه پڕ بورکانه‌دا، له ووڵاتی ئێمه دوای زیاتر له -بیست ساڵ- حوکمی خۆماڵی..هه‌ژاران زیاتر بێده‌ره‌تانن..گه‌نجان زیاتر بێ هیوان..ئه‌وه‌تا سه‌رانی حیزب پییان له ملی چه‌وساوه‌کان گیر کردوه، به‌به‌ر چاویانه‌وه وولات تاڵان ئه‌که‌ن، بانکه‌کانی-دوبه‌ی-،سویسرا،ئه‌مه‌ریکا ..هتد پڕ ئه‌که‌ن له دۆلار. له‌باتی-ڕه‌بایه- کۆنه‌کانی به‌عس- ، هه‌ر لێپرسراوی حیزبی ده‌سه‌لات داره -کۆشکێک-ی دومه‌ڵ- ئاسا له‌سه‌ر گرده‌کان قووت کردۆته‌وه. ده‌رچوانی کۆلێج وپه‌یمانگاکان، گه‌ر ته‌ئیدی مه‌ڵبه‌ند-و-لق-یان پێ نه‌بێت، ئه‌بێت هه‌ر شه‌قام بپێون!. فه‌ڕاشێک، میجه‌ورێک،بێ ته‌زکیه‌ی حیزب دانامه‌زرێت. بازاڕیان پڕ کردوه له خۆراکی ئێکسپایه‌ر، ده‌رمانی ماوه به‌سه‌ر چوو، دکتۆرای خاترانه یان ته‌زویر، دانشگای بێ مسته‌وا!..ئاله‌م سه‌رماو سۆڵه‌دا..کاره‌با له‌گه‌ڵ گه‌ل دا..سه‌ره‌تاتکێ ئه‌کات..که‌چی ماڵه لێپرساوی حیزبی گه‌وره‌ترین-مووه‌لیده‌ی کاره‌بای لایه، کاتی پاره‌دانیش له وه‌سڵه‌که ئه‌نوسێت : (ئه‌م به‌ڕێزه کاره‌با سه‌رف ناکات !) . شاره‌سنوریه‌کان..له‌سه‌رما هه‌ڵئه‌له‌رزێن، که‌چی به‌به‌رده‌میاندا ترافیکی ته‌نکه‌ره پڕ نه‌وته‌کانه‌و ئاودیوو ئه‌کرێت. ووڵاته‌که‌یان پڕ کردووه له کۆمپانیای تارمایی..شه‌قامێک..ڕێگه‌یه‌ک..دوای دروستکردنی به‌شی ساڵێک ناکات ،پردێک به یه‌ک لافاو ئه‌ڕوخێت . نرخی کیلۆیه‌ک گۆشت،چه‌ند جار له‌نرخی له‌نده‌ن- زیاتره!. به‌روبومی جووتیاران ئه‌ڕزێت و له‌ووڵاتانی دراوسێوه ،میوه ..سه‌وزه..ماست وپه‌نیر..ئارد..هتد دێت.. موچه خۆران ئه‌بێت ئیشێکی تر بکه‌ن.. تا به‌کوله مه‌رگی بژین. که‌چی له‌بودجه‌ی حکومه‌ت چه‌نده‌ها ساڵه-کوردستان- بووه به -وه‌زیرستان-، ملێونه‌ها دینار ،ئه‌چێته سه‌ر حیسابی کۆیله‌ی حیزبه‌کانه‌وه..به‌ناوی-وه‌زیر،وه‌کیل وه‌زیر،مودیر عام، چه‌نده‌ها ڕوتبه‌ی عه‌سکه‌ری خانه‌نشینکراو.له وه‌ها فه‌زایه‌کدا..مادام ئۆپۆزیسێۆن قبوڵی ئه‌وه‌ی کردوه به‌شداری-په‌رله‌مان-بکات..دانی به‌م جۆره سیسته‌مه‌دا ناوه..ئه‌بوایه له‌ڕێگه‌ی..په‌رله‌مان و له ده‌زگامیدیایه‌کانیانه‌وه ..زۆر به گه‌رمی وبه چڕوپڕی، ئه‌م هه‌موو کێشه‌وناعه‌داله‌تیانه، بهێنه گیان وزیاترو زیاتر..بیخه‌نه ڕوو..بیکه‌نه فشارێکی گه‌وره له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات ،له‌هه‌موو ده‌رفه‌تێک وبه‌هه‌رشێوه‌یه‌ک بوه ئه‌م برینانه ..هه‌میشه سۆ بێت..بکولێنرێته‌وه..به‌رده‌وام..به‌دۆکۆمێنت وبه وێنه..ئه‌م هه‌موو پارسه‌نگی وبێویژدانیانه..بگوێزرێته‌وه..ماڵه‌کانی جه‌ماوه‌ر، به ته‌له‌فزێۆن وله سه‌ر ئه‌نته‌رنێت..فه‌یس بووک،توویته‌ر..هتد..
باسبکرێت و بکرێته‌وه، هه‌تا تاکی به‌شخوراوی ئه‌م کۆمه‌ڵگایه، وه‌ک ناوی خۆیان ..هه‌میشه له‌یادیان بێت وله زهن و فکریاندا..ته‌بع بێت..هه‌رده‌م به ئاگای ئه‌وه بن که چ زوڵم وسته‌مێک، چ ناعه‌داله‌تیه‌ک..له‌ووڵاتێکی پڕ خێر‌و به‌ره‌که‌تدا ڕووبه‌ڕوویان بوه‌ته‌وه..چۆن ئه‌م دوو حیزبه..لێپرسراوه‌کانیان،خێزانه‌کانیان..کراون به مۆته‌که،مڵۆزم،که‌ڵه‌گا،پاراسایت. به‌سه‌ر میلله‌ته‌وه..له‌هه‌مان کاتدا..ڕوه‌گه‌شه‌کانی ڕاپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ری-توونس-و-میسر-،پیشان بدریت..هه‌ڵوێسته‌ی له سه‌ربکرێت.شرۆڤه بکرێت..تاکو گه‌ل ..زۆرینه‌ی..به‌ته‌واوی ئیراده‌یه‌وه..ئه‌گاته ئه‌و قاناعه‌ته‌ی..که ئه‌مانیش هیچیان له خه‌ڵکی ئازادیخوازی ئه‌و ووڵاتانه که‌متر نییه، ئیتر نه‌نگیه بێده‌نگی..شووره‌ییه ده‌ست به کڵاوه‌وه گرتن، غه‌دره ڕازی بوون به پاشسفره‌ی ئه‌وان..تۆ به‌کوله‌مه‌رگی و ئه‌وان به ملیونه‌ها بدزن، ئه‌وان پاشا‌و زۆرینه‌ش ڕه‌عیه‌ت وگه‌دا.گه‌ر له‌م ده‌لاقه‌وه سه یرێکی به‌یانه‌که‌ی-گۆڕان-بکه‌ین،ئه‌مانخاته دوودڵیه‌کی خراپه‌وه!، لێشاوێک له پرسیار خۆی ئه‌وروژێنیت؟؟، بۆ چ مه‌به‌ستێک ؟ بۆ له‌م کاته‌دا؟،بۆ وا به په‌له پێش جه‌ماوه‌رکه وتن؟ئه‌م به‌یانه نه بوه له‌بار بردنی نیازی جه‌ماوه‌ر بۆ ڕاپه‌ڕین؟وه‌گه‌ر نا نه‌بوه دواخستنی ؟نه‌بوه هۆی ساردکردنه‌وه‌یان له‌ئامانجی پیرۆز؟..به‌دڵنیایه‌وه ئه‌ڵیم ، سه‌رانی هه‌ردوو حیزب له بۆسه‌دا بوون بۆ جه‌ماوه‌ر،کورد واته‌نی له‌سه‌ر ئاگر چاوه‌ڕیی وه‌ها هه‌ڵوێستێکیان ئه‌کرد،بۆ ئه‌وه‌ی بکه‌ونه چاوسورکردنه‌وه‌و ئه‌نجامدانی مانۆڕی سه‌ربازی وئه‌منی، بۆ خه‌ڵک تۆقاندن،چونکه هه‌ر له ده‌ستپێکی ڕووداوه‌کانی توونس-و-میسر-دا، کێچ که‌وتبوه که‌وڵیان وزه‌نده‌قیان چوو بوو، له بێده‌نگی خه‌لک تۆقیبون ..هه‌ر بۆیه‌کا..پاش که‌مێک له ده‌ر چوونی به‌یانه‌که..سه‌گی هار ئاسا قوشقی بوون و که‌وتنه به‌یانی هاوبه‌ش ده‌ر کردن،گورکه‌کانی حیزب،که‌وتنه لووره لوور،ئه‌وانێک زیاتر له بیست ساڵ ئه‌بیت، زۆر به‌ئاگایی وبه مه‌به‌ست، به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سکی حیزب،برژه‌وه‌ندی بنه‌ماڵه‌کانیان، مانه‌وه‌یان له‌سه‌ر کورسی ده‌سه‌ڵات بۆ زیاتر تاڵانکردن وکاولکردنی ووڵات، یه‌کسان کردوه به(ده‌سکه‌وته‌کانی میلله‌ت،خوێنی شه هیدان، کیمیا بارانکراوه‌کان،ئه‌نفالکراوه‌کان..هتد) ،یانی ئه‌گه‌ر ئه‌م دوو حیزبه له‌سه‌ر حوکم نه بێت،ئه‌وا ئیتر میلله‌تی کورد گورگان خوارد ئه‌کرێت،عاره‌ب ،فارس،توورک..هه‌مووی هه‌ڵئه‌لوشن، به واتایه‌کی تر سه‌رانی مافیای هه‌ردوو حیزب، به‌به‌رنامه‌وه هه‌وڵیان داوه ئه‌م بیرۆکه- بکه‌ن به(سه‌وابتی نه‌ته‌وه‌یی)، ڕێک وه‌کو دیکتاتۆره ته‌واو عایه‌ره‌کانی کۆن وتازه‌ی جیهان،یانی ئه‌ی میلله‌ت بوونی من له‌سه‌ر حوکم یه‌کسانه به ژیانی ئێوه، گه‌رئێمه نه‌بین..ئێوه ژیانتان له مه‌ترسیدایه ! ،به‌م جۆره ده‌ستیان کرد به هه‌ڕه‌شه‌و گوڕه‌شه،هێزه‌کانیان خسته ئاماده‌باشیه‌وه، به‌چرپه‌و به‌نهێنی به‌گوێی، ئاسایش، پێشمه‌رگه، پۆلیس، ده‌زگا هه‌واڵگیریه‌کاندا دا، که :گۆڕان به ده‌سیسه‌ی-ئێران-و هه‌ندێ لایه‌نی تری دژ به ئه‌زمونه‌که‌مان،ئه‌یانه‌وێت کوته‌دامان به‌سه‌ردا بکه‌ن،ئه‌م حوکمه‌ته ساوا‌و ئه‌م ئه‌زمونه‌مان له‌ناو به‌رن!! ئه‌یانه‌وێت دیسانه‌وه شه‌ڕی کورد به کورد به کوشتدان زیندوو که‌نه‌وه!،ماڵ وموڵکی خه‌لک فه‌رهودو تاڵان بکه‌ن!. له ته‌له‌فیزێونه‌کانیانه‌وه که‌سانی وه‌هایان هێنایه سه‌ر شاشه، نۆکه‌ری بابولبابی به‌عسیان بوون،که‌چی نیشتیمان په‌روه‌ری،شۆڕشگێڕیان..به خه‌ڵک ئه‌فرۆشته‌وه..لێپرسراوانی حیزب .هه‌رچی زوتر هاتنه سه‌ر شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆنه‌کانیان وکه‌تنه‌هێرش بۆ سه‌ر گۆڕان-داکۆکی له‌خۆیان به شێوه‌یه‌کی دیماگۆکیانه: به‌ڵی ڕاسته گه‌نده‌ڵی هه‌یه،نا عه‌داله‌تی هه‌یه،زۆر شت نه‌کراوه‌و..هتد..به‌ڵام چاره‌ی ئه‌که‌ین! ،بۆ داوای گۆڕینی حوکمه‌ت-یش،ئه‌وه که‌ناڵی-شه‌رعی!!- هه‌یه..(په‌رله‌مانی بێ ده‌سه‌ڵات ،هه‌ڵبژاردنی پڕ ته‌زویر)،ئه‌وه‌تا- سه‌عدی پیره-ئه‌ڵێت: ئه‌توانرێت داوای گۆڕینی-حکومه‌ت- بکرێت.به‌ڵام ئه‌وه‌ی داوای-گۆڕینی سیسته‌م(نیزام) ئه‌کات، به هه‌موو هێزمانه‌وه شه‌ڕی ئه‌که‌ین!!.ئاله‌م جه‌وه‌دا ئه بوایه -گۆڕان- پێش ڕوداوه‌کان نه که‌وتبا،دانی به‌خۆدا گرتبا..تاکو جه‌ماوه‌ر ئه‌خرۆشاو له گه‌رمه‌ی خۆپیشانداندا،له‌گه‌رمه‌ی ڕاپه‌ڕین دا، ئه‌وکاته به‌یانێکی وه‌های ده‌ربکردایه ،هه‌ر ئه‌و ساتانه ئه‌بوه به‌شداریه‌کی کاریگه‌ر، ئه‌بوه جۆگه یه‌کی سه‌رکه‌ش و به‌تین، ئه‌ڕژایه ده‌ریای ڕقی پیرۆزی جه‌ماوه‌ره‌وه. بۆیه زۆر به‌داخ و که‌ده‌رێکی زۆره‌وه، ئه‌م به‌یانه له‌بری ئه‌وه‌ی له خزمه‌تی ڕاپه‌ڕین دابێت..ڕژایه جۆگه لێڵه‌کانی سه‌رانی مافیای هه‌ردوو حیزب.
!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست