ئه‌زمونی شۆڕشگێڕێکی شاخ
Tuesday, 12/04/2011, 12:00
نیوه‌ی حه‌فتاکان،له شاره‌که‌ی خۆمان، من و خێزانه‌که‌م مامۆستا بووین، گه‌ر چی کرێچی بووین، به‌ڵام باری ژیانمان خراپ نه بوو.. ماشینێکی فیات پۆلسکی- یشمان هه‌بوو. شت و مه‌ک هه‌رزان و به‌رده‌وامیش کاره‌باو ئاومان هه‌بوو ، مرۆڤ به ویژدان قسه بکات ..یاسا سه‌روه‌ر بوو، خه‌ڵک دڵه ڕاوکێیی له ده‌ست دانی سه‌رو سامان و موڵکی نه بوو. به‌ڵام ئێمه‌ی خۆێنده‌وار، ئاشنا به بیری- ماویزم-، خۆمان به چاوکراوه‌تر ئه‌زانی وهه‌ستمان ئه‌کرد که پێویسته کورد مافی زیاتری هه‌بێت.ئه‌ویش به که‌یانێکی سهربهخۆو خۆ به‌خۆ حوکم کردن، به‌کورتی خۆی خاوه‌نی مافی چاره‌ی خۆ نوسین بێت.. زۆری پێنه‌چوو له یه‌کێک له شانه‌ی ڕێکخراوه‌کانی دژ به -ڕژێم-دا خۆم بینییه‌وه، سه‌ره‌تا خۆمان بهدیراسهی مێژوی کوردودواتریش به خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و سه‌ر چاوه -مارکسی ولینینی-وه که ڕاسته‌و خۆ له ده‌زگاکانی سۆڤیه‌ت-ی جارانه‌وه ،وه‌ر گێڕرابونه سه‌ر عه‌ره‌بی.خه‌ریک کردبوو. ئه‌وه به‌به‌رده‌وام کتێبه‌کانی-ماوتسی تۆنگ وگیڤارا وڕۆژه دۆبرییهی فه‌ڕه‌نسی ولۆمبۆدا و..هتد مان ئه‌خوێنده‌وه. زۆری نه برد ئه‌رکی من بوو به ڕاپۆرت نوسین له سه‌ر داموده‌زگا ئه‌منیه‌کانی ده‌وڵه‌ت و کورده هاوکاری که‌ره‌کانیان، دوای چه‌ند ساڵێک له کاری ڕیکخراوه‌یی، ئه‌بوایه ڕاپۆرتیش له سه‌ر حیزبه نه‌یاره‌کانی تریش بنوسم، به‌رزی بکه‌مه‌وه بۆ سه‌رکردایه‌تی. زۆری نه‌برد گه‌وره‌ترین ئه‌رکم پێسپێررا، ئه‌ویش ڕاپۆرتی ورد له سه‌ر براده‌رانی خۆمان ،ئه‌وانه‌ی وه‌ک سه‌رۆک بیر ناکهنهوها ته‌وه، یاخود هێڵێکی فیکری جیاوازیان له بیری جه‌نابی سکرتێر هه‌بوو. زۆری نه‌خایاند هه‌ستم کرد ژیانم له ناو شاردا له مه‌ترسی دایه،ئه‌وه بووله سه‌ر داوای خۆم وڕه‌زامه‌ندی سه‌رکردایه‌تی ناو شار بوم به پێشمه‌رگه. چونکه پێشتر جه‌نابی سه‌رۆک، سکرتێر، ڕابه‌ر (که‌یفی خۆتانه چی ناو ئه‌نێن..هه‌موی هه‌ر یه‌ک مانای هه‌یه) ،ئه‌ناسی، له چێگه‌یه‌کی سه‌لامه‌ت کردمیان به -کادر-، دیسانه‌وه له سه‌ر ئه‌رکه‌که‌ی خۆم برده‌وام بووم، ئه‌رکی نوسینی ڕاپۆرتی ورد له‌سه‌ر خه‌ڵکی دێکان وله‌سه‌ر لێپرسراوی سیاسی وعه‌سکه‌ری خۆمان ،به‌رز کردنه‌وه‌ی بۆ جه‌نابی سه‌رۆک. هه‌ر چه‌ند مانگ جارێکیش،به‌کۆمه‌ڵێ ڕاپۆرته‌وه ئه‌چوم بۆ سه‌رکردایه‌تی،زۆر که‌یفم به‌وه ده‌هات،ئێواران له گه‌ڵ جه‌نابی سه‌رۆک له‌سه‌ر خانوه‌کانی سه‌رکردایه‌تی به ده‌م پیاسه‌وه ڕاپۆرته دهمیهکانیشم عه‌رز ئه‌کرد، زۆر گه‌شکه ئه‌یگرتم وسنگم ده‌ر ئهپهڕاندو به بزه‌وه سه‌یری کادیروپێشمهرگهکانی ترم ئه‌کرد، وه‌کو بمه‌وێت بڵێم: ئه‌ها من له ئێوه گرنگ ترم ..چونکه خودی سه‌رۆک پێی خۆشه پیاسه‌م له گه‌ڵ بکات!. زۆری نه‌برد بیرۆکه‌ی ئه‌وه‌مان لا دروست بوو، ئێمه‌ش وه‌ک حیزبه کانی تر با خاوه‌نی ده‌زگای هه‌واڵگیری- تایبه‌تی خۆمان بین، ئه‌وه بوو سه‌ری گرت ومنیش یه‌کێک بووم له ئه‌ندامه چالا که‌کانی. به‌مجۆره ئه‌وه‌نده‌ی ڕاپۆرت له سه‌ر ڕژێم وحیزبه نه‌یاره‌کان ئه‌نوسرا، زیاد ئه‌وه‌نده له‌سه‌ر کادیرو لێپرسراوی سه‌ربازی خۆمان ئهنوسهرا، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی که‌مێک عه‌جول وهه‌ستمان ئه‌کرد ڕه‌نگه زۆر مه‌یلیان له گه‌ڵ خه‌تی جه‌نابی سه‌رۆک-دا نه‌بێت ،ئه‌شێ وئهکرێ وله‌وانه‌یه له داهاتودا گێچه‌ڵ بۆ جه‌نابی سکرتێر-دروست بکه‌ن ،به‌مجۆره بووم به یه‌کێک له نزیکترین باوه‌ڕپێکراوانی سکرتێر-. له‌و ساڵانه‌دا ڕوداوی زۆر گرنگ ڕویاندا، کاره‌سات ونه‌هامه‌تی زۆر ڕوی کرده گه‌لی کوردی به‌شمه‌ینه‌ت، وه‌ک کیمیا باران وئهنفالهکان و وێرانکردنی دێهاته‌کان وکێڵگه و ڕه‌زو باخه‌کانیان و گواستنه‌وه‌یان بۆ ئۆردوگاکان ،به‌مجۆره ئێمه‌ش حاڵمان زۆر خراپ بوو، ناچار بووین بکشێینه‌وه بۆ ئێران-، ئه‌توانرێت پێی بوترێت ئاشبه‌تاڵی دووه‌م که‌ساڵی 1988 بوو ، به‌و پێیه‌ی من که‌سێکی دڵسۆزی جه‌نابی سکرتێر-بووم، خۆم وخێزانه‌که‌م له -ئێران-ه‌وه چوینه -سوریا-و له‌وێوه گه‌یشتینه ووڵاتێکی ئه‌روپی-.له‌و شاره‌ی منی لێبووم .. حاجی- کهکادیرێکی چالاکی خۆمان بوو، پێشتر له وێ جێگر بوبوو ، ده‌ستی له‌گه‌ڵ هه‌ندێ ئۆفیسی پاکستانی پارێزه‌ران وڕاوێژکاران- تێکه‌ڵ کردبوو، له‌ڕێگه‌ی ده‌ڵاڵی کردنیه‌وه بۆ یان بۆ کۆکردنه‌وه‌ی په‌ناهه‌نده عێراقی وکوردو عه‌ره‌ب وئێرانی.. و بردنیان بۆ ئه‌و ئۆفیسانه، جا چ بۆ وه‌رگرتنی پاره‌ی سۆشیال وگرتنی خانوبه‌ره بێت یان بۆ وه‌رگرتنی خانوو فلاتی کانسل و دوایش داواکردنی مافی په‌ناهه‌نده‌ی وله قۆناغی کۆتایی دا وه‌رگرتنی جنسیه-و پاسپۆرتی-ئه‌و ووڵاته. به یارمه‌تی حاجی-زۆری نه‌خایاند،خۆم وخێزانه‌که‌م وهه‌ردو مناڵه‌که‌م، خانویه‌کی خنجیلانه‌ی باخچه گه‌وره‌مان وه‌رگرت، هه‌ر له سه‌ر نه‌سیحه‌ت وبه‌یارمه‌تی وشاره‌زایی حاجی- ، پاش که‌مێک بگره‌و به‌رده، -فووڵ دیسئهیبڵی-م (که‌لای خۆمان ئێسته پێی ئه‌وترێت خاوه‌نی پێوستیه سه‌ره‌کیه‌کان)، بۆ بڕرایه‌وه، خێزانه‌که‌شم به -کاڵفام وخاوه‌نی خه‌مۆکی ونه‌خۆشیه ده‌رونیه‌کان- تۆمار کرا!. ماوه‌یه‌ک چومه کۆلێجی زمان وقهدهرێک له‌و زمانه فێر بووم وزۆربه‌ی ئیشه‌کانم پێ مه‌یسه‌ر ئه‌کرد،دوای ماوه‌یه‌ک حاجی-ئهوڕێگهیهشی فێر کردم که بچمه -شاره‌وانی- و، هه‌ر له ڕێگه‌ی براده‌ره -پارێزه‌ره پاکستانیه‌کان-یه‌وه ،نوسراو به‌رم که گوایه من وخێزانه‌که‌م ئیتر به یه‌که‌وه هه‌ڵناکه‌ین و-جیابوینه‌ته‌وه- ، ئه‌وکاته فلاتێکیشم ئه‌ده‌نی ئه‌توانم به‌دزیه‌وه بیده‌م به کرێ، هه‌ر واش ده‌ر چوو. له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی حاجی-هه‌موو کات شیرن-ی خۆی وه‌ر ئه‌گرت به‌ڵام خوا هه‌ڵناگرێت به‌ڕێک وپێکی ئیشه‌کانی بۆ مه‌یسه‌ر ئه‌کردم ،بۆ خۆشبه‌ختیم جه‌نابی سه‌رۆک-، هه‌ر له‌م شاره‌ی من گیرسایه‌وه ، ئیتر گه‌ر که‌ش وهه‌وا خۆش بوایه ،زۆر له‌براده‌ران له خزمه‌تی دا ئه‌چوین بۆ سه‌یران وگه‌شت وگوزار، خوا هه‌ڵناگری زۆر وره‌ی به‌رز بوو هه‌موو کات ئه‌یوت به‌م زوانه به‌سه‌ر که‌وتویی ئه‌گه‌ڕێینه‌وه. له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پاره‌یه‌کی باشی-سه‌قه‌تی-م وه‌ر ئه‌گرت، به‌لام زۆر بێ تاقات بووم ، زۆری نه‌برد له ڕێگه‌ی ههڤاڵێکهوه ئیشێکی- پینه‌دۆزی-م له دوکانێکی جل شتن وئوتوکردن- دا دۆزیه‌وه. هێنده‌ی نه‌برد سه‌دام-حه‌ماقه‌تێکی گه‌وره‌ی کرد‌و کوه‌یت-ی داگیر کرد، دوای ئه‌و کاره‌ساته گه‌ورانه‌ی به‌سه‌ر عێراق و کوردستان دا هات، زه‌مینه‌ی ڕاپه‌ڕینه مه‌زنه‌که‌ی به‌هاری 1990 ڕه‌خساند، که جه‌ماوه‌ری سته‌مدیده‌ی کوردستان ئه‌نجامی دا‌و هه‌ڤاڵانی ئێمه‌و حیزبه‌کانی تر دوای ده ڕۆژ چونه سه‌ر حازری،دوای هه‌ڵبژاردن ودروستکردنی حکومه‌تی محه‌لی. به‌یارمه‌تی جه‌نابی سکرتێر- به‌ده‌ره‌جه‌ی-وه‌زیر- خانه‌نشین کرام وخێزانه‌که‌شم دوای وه‌رگرتنه‌وه‌ی موچه‌ی هه‌موو ساڵه‌کانی، به پله‌ی مودیر عام- خانه نشین کرا. جه‌نابی سه‌رۆک-خانویه‌کی گه‌وره‌شی له‌سه‌ر تاپۆ کردم، خاوه‌نه‌که‌ی که‌سێکی مه‌سیحی-بوو، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌ستی له گه‌ڵ ڕژێمی سه‌دامدا هه‌بوو، ڕای کردبوو بۆ به‌غداد-. لێشتان ناشارمه‌وه به هۆی دۆستایه‌تی مناڵی وهاوڕێیه‌تی شاخه‌وه له گه‌ڵ لێپرسراوی- شاره‌وانی-دا، باشترین پارچه‌زه‌وی بۆ خۆم وخێزانه‌که‌م وههردومناڵهکهم له‌ناو جه‌رگه‌ی شاردا تاپۆ کرد. هه‌رله‌و ده‌وروبه‌ره‌دا من وده‌سته‌یه‌ک له هه‌ڤاڵانی سه‌ربازی شاخ، توانیمان ژماره یه‌کی زۆر لۆری وشۆفڵ وماشینی شاره‌وانی وکارگه‌و ئامێر‌و که‌ره‌سه‌ی پزیشکی.. هتد ئاودیوی ئێران-بکه‌ین، ئه‌وه‌ش کاسپیه‌کی خراپ نه‌بوو!. به‌ڵام وه‌ر چه‌رخانی مێژووی دوای ڕوخانی سه‌دام بوو، هه‌ر له دوای چه‌ند مانگێک له سه‌ر ئامۆژگاری هه ڤاڵێکی سه‌رکردایه‌تی چومه‌وه بۆ ووڵات بوم به به‌ڵێنده‌ر(مقاول). له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌موو پڕۆژهوکاره گه‌وره‌کان له‌ژێر ده‌ستی سه‌ید-دابوو که هاڤاڵێکی دێرینی شاروشاخ بوو، له شاخ لێپرسراوی مالی- حیزب بوو،ئه‌وێ ڕۆژێ کڕینی شمه‌ک ومه‌سروفاتی سه‌رکردایه‌تی وپه‌یدا کردنی چه‌ک و ته‌قه مه‌نی له ئه‌ستۆی ئه‌و بوو. چه‌ک وتفاقهکانی له قاچاغچی ناسراو- ئه‌حمه‌د ساروخ- ئه‌کڕی. جاری وا هه‌بوو حیزب- به چه‌نده‌ها هه‌زار دینار- قه‌رزاری ئه‌حمه‌د ساروخ-بوو!. هه‌رچه‌نده پڕۆژه‌کان به حیساب به ته‌نده‌ر بوو، به‌ڵام هه‌موی ئه‌که‌وته ده‌ستی هه‌ڤاڵانی خۆمان، ئێمه‌ش به قازانجی ملێونی(ئه‌ڵبه‌ته دۆلار)، ئه‌فرۆشته‌وه به که‌سانی تر. له‌زۆربه‌ی بازرگانیه‌کانی کاڵای ئیلێکترۆنی وکاره‌بایی ومحاویلهو هێنانی ئۆتۆمۆبێل وکه‌ره‌سه‌ی یه‌ده‌کی دا پشکم هه‌بوو، له گه‌ڵ هه‌ڤاڵێکی تری سه‌رکردایه‌تی دا به‌ڵێنده‌ری هێنانی گۆشت بووین له -هندستان-ه‌وه. هاوڕێیه‌کم که ئه‌ندامی کۆنی سه‌رکردایه‌تی بوو، پێشتر به‌ڕێوه‌بردنی ئوتێلهگهورهکانی ناوشاری له ئه‌ستۆ گرتبوو، که کاتی ڕێمی سه‌دام سه‌ر به شاره‌وانیه‌کان بوو، ئێسته بوه‌به میلاکی کومپانیه‌کانی حیزب-. له‌سه‌ر داوای هه‌ڤاڵانی ماندوی سه‌رکردایه‌تی، بۆ زیاتر به مه‌ده‌نیه‌ت پیشاندانی شاره‌کانمان، توانیمان زۆر شۆخی لوبنان-سوریه-ئۆکرانیا-یوگۆسلاڤیا-..هتد بۆ کارکردن له باڕو گازینۆکاندا، هاورده بکه‌ین. بۆ ئه‌وه‌ی ووڵاتهکهشمان له - دوبه‌ی- بچێت، به هاوبه‌شی ئه‌ندامێکی سه‌رکردایه‌تی گرێبه‌ستمان له گه‌ڵ ووڵاتانی-تایله‌ندو فلیپین وئهسیوپیا..به‌ست بۆ هێنانی لهلهوخزمهتچی و چێشت لێنه‌ر- بۆ ژنه ده‌وڵه‌مه‌نده‌کان، تاکو خه‌ریکی مناڵ به‌خێو کردن‌و ماڵ پاکردنهوهوبازاڕکردن بن بۆ یان. زۆر هه‌وڵم دا هاوبه‌شی له هێنانی کۆمپانیا بیانیه‌کانی شاره‌زای هه‌ڵکه‌ندنی بیره نه‌وته‌کان ودروست کردنی فڕۆکه‌خانه‌کان-و به‌کرێگرتنی فڕۆکه کان وهێڵه‌کانی تێله‌فون ومۆبایڵهکاندا بکه‌م. به‌ڵام به‌ئاشکرا پێیان ووتم :ئه‌وه هێڵی سورن ته‌نها بۆ سه‌رۆکه‌کان وسکرتێرهکانی حیزب ومناڵهکایان ئه‌بێت. ئێسته شوکور بۆ خوا خاوه‌نی چه‌ند کۆمپانیایه‌کم، پشکیشم له‌زۆری تردا هه‌یه، یه‌کێک له سکرتیره‌کانی خۆشم ماره کردوه، ئه وه بۆ چه‌ند ساڵیک ئه‌بێت، بڕوا ناکه‌م خێزانه‌که‌ی-ئه‌وروپام پێی زانی بێت، یان خۆی وا ده‌ر ئه‌خات که نازانێت. کورد واته‌نی(کاسه‌ی پڕ ئاشتی ماڵه) ... ئازیزان ئێمه‌ی شۆڕشگێر وگیان له‌سه‌ر ده‌ست وخزمه‌تکاری میلله‌تی خۆمان، هه‌میشه چاکی ئه‌و ووڵاتانه‌مان له بیر ناچێت که له شاخ وکاتی ته‌نگانه‌دا یارمه‌تیان داوین، وه‌ک سه‌رۆکی شۆڕش- موعه‌مه‌ر قه‌زافی- که ئێسته وه‌زعی باش نییه‌و گه‌مارۆی له سه‌ره ، بۆیه من و هاوڕێیه‌کی تری سه‌رکردایه‌تی وبه ڕه‌زامه‌ندی جه‌نابی- سه‌رۆک، سکرتێر -، توانیمان له گه‌ڵ شۆڕشگێڕی گه‌وره‌ی فه‌له‌ستینی- موحه‌مه‌د دهحلان-دا، پاپۆڕێکی گه‌وره‌ی چه‌ک وئامێری ئیلێکترۆنی پێشکه‌وتو، زۆر تفاق وته‌قه‌مه‌نی تر، له -یۆنان-ه‌وه بگه‌یه‌نینه -ته‌رابولس-، له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئێمه قازانجێکی زۆریش ئه که‌ین، به‌ڵام مه‌به‌ستی سه‌ره‌کیمان چاکه دانه‌وه‌یه. هه‌ر له‌سه‌ر ئامۆژگاری جه‌نابی سکرتێر- خۆشمان ئاماده کردوه نه‌بادا سه‌رکی سوریا-ش، پێویستی به‌یارمه‌تی هه‌بێت، چونکه به‌م زوانه ئه‌ویش سه‌غڵه‌ت ئه‌بێت. ماوه‌ته‌وه سه‌رنجی خۆمتان ده‌رباره‌ی ئه‌و خۆپیشاندان وناڕهزایهتیانهی زۆر شوێنی کوردستانی گرتۆته‌وه، بۆ باس بکه‌م. هه‌رچه‌ند جه‌نابی سه‌رۆک- به ده‌ستی بییانی-ان ئه‌زانێت وخۆشی له گه‌ڵ ئیران-دا، تاوتوی ئه‌و مه‌سه‌له‌یان کردوه، به‌ڵام تائێستا به‌رژه‌وه‌ندی ئێمه نه‌که‌وتۆته خه‌ته‌ره‌وه!، له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا من و چه‌ند براده‌رێکی تر خۆمان لێ مات کردوه‌و قسه‌ی خێر نه‌بێت چیترمان نه گوتوه، بڕیاریشمان داوه له گه‌ڵ که‌وتنه لێژیی گڵۆڵه‌ی حیزب دا، خۆمان ئه‌که‌ین به -میدیا-کار، ئێ کاکه خۆ زۆربه‌ی براده‌رانی-ئۆپۆزسیۆن- ، هه‌ڤاڵانی کۆنی شاخی خۆمانن، ئێسته‌ش ئێمه بۆ گه‌ردن پاکیمان، چه‌ند ملێۆن دۆلارێکیان ئه‌ده‌ینێ بۆ ڕاپه‌ڕاندنی کاری میدیایی..بۆ به‌ر ده‌وام بونی سهتهڵایتهکانیان، کۆمپانیای په‌خش و بڵاوکردنه‌ویان،ڕادیوکانیان..هتد ،سا به‌ڵکو به‌م ئاخری عومره‌وه ببم به -کۆفاوندهر-ی ، کۆمپانیایه‌کی میدییای!. هه‌رچی په‌یوه‌ندیشی به خۆپیشانده‌ره‌کانه‌وه هه یه، ئه وه زۆر گه‌شبینم، چونکه ئه‌بینم، هه‌ڤاڵانی ئه‌وروپامان، ئه‌وانه‌ی زۆر پێکه‌وه فرت و فێڵ وچاوبهستیمان له -کانسڵهکانی- کردوه، چه‌ندها کۆمه‌ڵگا و فاوهندهیشنمان دروست کردوه، ئێسته ئه‌بینم خۆیانکردوه به -ئه‌ندامی کاتی سه‌رای ئازادیه‌کان-، که‌واته خه‌رمان به‌ره‌که‌ت له‌و لایه‌نه‌شه‌وه ترسمان نییه، وا له ئێسته‌وه خۆمان بۆ قۆناغێکی نوێ ئاماده ئه‌که‌یین !!.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست