کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


-یه‌کێتی-ه‌ که‌ی مام جه‌لال

Friday, 03/02/2012, 12:00



هه‌ر له‌ سه‌ره‌تای لاوێتیه‌وه‌، هه‌ر له‌و ده‌مه‌ی خۆی تێکه‌ڵی ڕووداوه‌ سیاسیه‌کانی عیراق وکوردستان کردوه‌. مام جالال تووشی گرێ کوێره‌- ی خۆی واته‌نی جه‌نه‌ڕاڵ بارزانی- بووه‌، دوایش گرێ کوێره‌-ی سه‌دام-ی هاته‌ سه‌ر، ..به‌ڵام من جارێ ته‌نها باسی گرێی مه‌لا مسته‌فای به‌رزان ئه‌که‌م ...مام له‌ مێژه‌ به‌ ده‌ستی ئه‌م گرێ کوێره‌ ده‌رونیه‌وه‌- ئه‌یناڵاند!، ..سه‌ره‌تا له‌ -خۆشه‌ویستی- ه‌وه‌ ده‌ستی پێکرد، مام.. گه‌نجێکی وریاو جه‌ربه‌زه‌وئازا بوو...به‌ئاواته‌وه‌ بو، جێگه‌ پێیه‌کی له‌جووڵانه‌وه‌ی چه‌کداری کوردی-دا، بکاته‌وه‌...هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه‌.. مه‌لا مسته‌فاشی کرد به‌-ئایدیالی-خۆی.... مام.. باسی ئه‌وه‌ ده‌کات ،که‌چۆن به‌ شه‌وق وتاسه‌وه‌..له‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌دابوه‌..چاوی به‌ -پاڵه‌وانه‌ ئادیالیه‌که‌ی- خۆی بکه‌وێت..تادوای هه‌وڵ وته‌قه‌لایه‌کی بێشومار، به‌خت یاری ئه‌بێت وله‌ -مۆسکۆ- ئه‌یبه‌نه‌ خزمه‌ت بارزانی- ..مام ئه‌ڵیت : له‌خۆشی وشادیاندا بورامه‌وه‌ !!.. له‌و چاوپێکه‌وتنه‌دا..له‌و ویساڵه‌دا..که‌ساڵه‌های ساڵه‌ چاوه‌ڕێیه‌تی..چی ڕوویدا؟؟.. چۆن وبۆچی.. نائومێد بوو ؟؟ ..مام خۆشه‌ویستیه‌که‌ی زیاتر بوو یانژی دوای گوێبیست بوونی بارزانی..دوای شه‌ن وکه‌و کردنی.. ووته‌کانی..ئامۆژگاریه‌کانی..هه‌ڵگه‌ڕایه‌وه‌ بۆ دیوه‌که‌ی دی.. دیوی رق لیبونه‌وه‌..دیوی په‌شیمان بوونه‌وه‌و له‌دڵی خۆدا ووتن :کاشکی هه‌ر نه‌مدیبا !!
به‌سه‌یرکردن وبۆدواچونی ڕوداوه‌کانی دواتر.. ، به‌جیا بونه‌وه‌ی له‌ بارزانی، بۆمان ڕوون ئه‌بێته‌وه‌ به‌ڵی دیوی دراوه‌که‌، بۆ ڕق وکینه‌ هه‌ڵگه‌ڕایه‌وه‌.. ته‌واوی توانای خۆی خسته‌ گه‌ڕ بۆ دوژمنایه‌تی کردنی.. به‌رهه‌می ئه‌و هه‌مو ململانێ وشه‌ڕو پیلانگێڕانه‌ی دژی یه‌کدی..کوژران و سه‌قه‌ت بوون وماڵوێرانی..هه‌زاره‌ها هه‌ژاری کورد بوو.
مام.دوای ئه‌وهه‌موو ساڵانه‌، دوای خۆحه‌شاردان وچه‌واشه‌کردنی خه‌ڵکه‌ له‌ ژێر په‌رده‌ی: شۆڕشگێڕی، چه‌پ وپێشکه‌وتن خواز.. ماویو که‌ره‌سه‌ی تری باوی ئه‌وسه‌رده‌مانه‌.. نه‌یتوانی مه‌لاو هه‌وادارانی لاواز بکات..ئه‌و کاته‌ گه‌ڕایه‌وه‌ بۆ په‌نده‌ کوردیه‌ نابوت وکۆنه‌ په‌رستانه‌که‌ :(ئه‌و ده‌سته‌ی نه‌توانم بیبڕم، ماچی ده‌که‌م !!) ، به‌ڵام دوای گوزه‌رانی ته‌مه‌نێکی درێژی مایه‌ پوچی سیاسی ! ..به‌و ئاواته‌ش نه‌گه‌یشت.. به‌ڵکو چوه‌ سه‌ر قه‌بره‌که‌ی- مه‌لا مسته‌فای بارزان و به‌ماچکردنی مه‌زاره‌که‌ی (تۆبه‌ی نه‌سووحی) کرد !. ئه‌و وێنه‌ی تۆبه‌ کردنه‌، به‌به‌ر چاوی میدیاکان وله‌ شاشه‌ی تێله‌فیزوێنه‌کانه‌وه‌ خۆی کرد به‌ زۆربه‌ی ماڵه‌کانی کوردستان وهه‌نده‌راندا، هه‌ر ئه‌وکاته‌ ئه‌بوایه‌ ئه‌وه‌ ئاگاداری وته‌زویه‌کی کاره‌با ئامێز بوایه‌ بۆ ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی- یه‌کێتی-، که‌ تا ئه‌و کاته‌ش چاوه‌ڕێی خێریان بۆ کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان لێ ده‌کرد . ئه‌بوایه‌ بیانزانیبا که‌ ئه‌م تۆبه‌-کردنه‌.. سه‌ره‌تای پووک بوونه‌وه‌و چروک بوونی یه‌کێتی-ه‌، کۆتایشی ته‌سلیم بون وبه‌رز کردنه‌وه‌ی ئاڵای زه‌رده‌بۆ پارتی بارزانی- .
له‌سه‌رو به‌رو مقۆ مقۆی ئه‌وه‌دا، که‌-پارتی- ئه‌دووساڵه‌ی حوکمڕانی کردنه‌ له‌ -ی.ن.ک
 وه‌ر ئه‌گرێته‌وه‌..ئه‌و کاته‌ی ده‌نگۆکه‌ بڵندتر ئه‌بوو...به‌ده‌ر له‌ نوزه‌ نوزو له‌ژیر لێوه‌ بزڕکاندنی د:به‌رهه‌م ساڵح که‌ ووتی : گه‌ر پارتی داوای ئه‌و دووساڵه‌ بکه‌ن منیش قسه‌ی خۆم ئه‌بێت- .
زۆر به‌ئاشکراو به‌ڕاشکاوانه‌، به‌ چه‌ند باڵا ده‌ستێکی یه‌کێتی-م ووت : براده‌ران...پارتی حکومه‌ت وه‌رده‌گرێته‌وه‌و ئاڵوگۆڕ له‌ پۆسته‌کایشدا ده‌کات.. به‌ڵام له‌ ئێستاوه‌ مه‌سه‌له‌یه‌کتان له‌ گه‌ڵ باس ئه‌که‌م ، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ : گه‌ر پارتی بۆ دووساڵی حوکمڕانی خۆی قبوڵی ئه‌وه‌ی کرد، -دووکه‌ستان- پله‌و پایه‌ی به‌رزی له‌ نێو کابینه‌که‌ی ئه‌واندا هه‌بێت، گه‌ر ڕازی بوو به‌وه‌ی حاکم قادر حه‌مه‌جان- به‌تایبه‌تی ،-کۆسره‌ت ڕه‌سول یش..به‌ ئه‌ندازه‌یه‌کی که‌متر، دوو به‌رپرسیاری گه‌وره‌ی کابینه‌-که‌ی پارتی-بن. ئه‌وه‌ هێشتا هیواتان هه‌بێت، که‌ -یه‌کێتی-..تۆزقاڵیک..نوزه‌ی تیاماوه‌، وه‌گه‌ر به‌م دووانه‌ ڕازی نه‌بوو..توبی وخواتان..ئیتر خۆتان هه‌ڵمه‌خه‌ڵه‌تێنن ! .
پارتی بارزانی..که‌سانی ووریاوجه‌ربه‌زه‌و خاوه‌ن بیری جودای ناوێت..که‌سانی ئه‌شهه‌دوبیلا کێشی گه‌ره‌که‌،
کۆتایی هه‌شتاکان له‌ -زێوه‌-ی ئیران بووین..دڵسۆزترین..شیلگیرترین..خه‌باتگێڕترین..به‌ هه‌ڵوێسترین..ئازاترین که‌سانی پێشمه‌رگه‌ی یه‌کێتی-..له‌ نیو ڕیزه‌کانی ئاڵای شۆڕش-دا کۆببووه‌وه‌. ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌ نه‌بوو که‌ که‌سانی به‌رژه‌وند په‌رستی تێ ئاخن نه‌بووبوو. به‌ڵی هه‌رکۆبونه‌وه‌یه‌کی گرنگ بکرایه‌..بۆ به‌یانی ته‌واوی باسه‌که‌ ئه‌گه‌یشته‌ لای ده‌سڵاتدارانی ئیران-و مام جالال- . ڕاپۆرت نوسه‌که‌ی ئیران- ئیستاشی له‌سه‌ر بێت، که‌مێک لێڵ وته‌م ومژاویه‌. به‌ڵام ئه‌وه‌ - عیماد ئه‌حمه‌د سه‌یفور- بوو ، که‌ هه‌واڵه‌کانی گه‌رماوگه‌رم ئه‌گه‌یانده‌ -مام جه‌لال-
له‌ ساڵانی نه‌وه‌ده‌کان به‌دواوه‌.. پاداشتی خۆی به‌زیاده‌وه‌ وه‌رگرت وبوو به‌ -م.س ی-یه‌کێتی- ، دوایش په‌یتا..په‌یتا پۆستی حکومی وحیزبی وه‌رگرت، وه‌کو ئه‌وه‌ی یه‌کێتی- که‌سێکی له‌ -عیماد- شاره‌زاترو به‌تواناتری تیا نه‌بێت !!
چاوبڕکێی عیماد- له‌ گه‌ڵ پارتی ، ئه‌گه‌ڕیته‌وه‌ بۆ سه‌ردانه‌کانی بۆ ڕاژان- بۆ لای براده‌رانی پارتی !. به‌ تایبه‌ت ئیدریس بارزانی-.. دواتریش ئامه‌ده‌یی به‌ر چاوی له‌ -ته‌عزیه‌-که‌ی دا.
هه‌ر له‌و ڕۆژانه‌وه‌- عیماد سه‌یفور- ،له‌ نزیکه‌وه‌ جێگه‌ی متمانه‌ی پارتیه‌و پاراستن به‌ (کوڕێکی باش وبێوه‌ی) ناوزه‌دی ئه‌که‌ن،
ئه‌ویشه‌کاری پاراستن-ه‌.. چه‌نده‌ها ساڵه‌ توانیویه‌تی تۆوی- کوڕی باش وبێوه‌ی- له‌ ناو سه‌رکردایه‌تی و لێپرسراوانی باڵای یه‌کێتی- دا بچێنێت ،بۆ ئه‌وه‌ی بۆ ئاینده‌یه‌کی نزیک ..ته‌واوی-یه‌کێتی- ڕاده‌ستی پارتی- بکه‌نه‌وه‌. چونکه‌ -یه‌کێتی- درێژه‌ پێده‌ری شۆڕشگێڕانی شه‌ستوشه‌ش بوو ، ئه‌مه‌ دووه‌م جاره‌ بگه‌ڕیته‌وه‌- ماڵه‌گه‌وره‌که‌-.





نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە