من و ده‌سه‌ڵات
Friday, 04/03/2011, 12:00
(شیعری مه‌زن-نه‌زار قه‌بانی-)
هه‌رکاتێک بیری لێ ئه‌که‌مه‌وه
ته‌واو ویژدانم ..ئهزارم ئه‌دات
دێن و ئه‌پرسن..؟؟
ئاخر بۆ ده‌ستی له ده‌سه‌ڵات به‌ردا !
ئه هه‌موو خه‌ڵکه، پاک وباشانه
کێ بێت ودوای من
حوکمیان بکا..؟!!
ئاخر..کێ دوای من..شهلو گه‌ڕو کوێر.
چاره‌سه‌ر ئه‌کا..؟؟!!
کێ بێ له‌دوای من..بژێنێته‌وه..ئێسکی مردووان ؟!
له ژێر چه‌مکێکی پاڵتۆکه‌شی دا..تریفه‌ی مانگیان
بۆدهر ئه‌هێنی...ته‌واو ڕێک وجوان!!
ئاخر چۆن ده‌سه‌ڵات..وازم لێ دێنێ
ئه‌دی کێ دوای من
تاوی بارانیان بۆ ئه‌بارێنێ..؟!!
کێی تر ئه‌توانێت..دار کاریان کا
بهقانارهدا هه‌ڵیان بواسێ!
کێ بێ وه‌کو من.ملکه‌چیان بکا
وه‌ک ئاژه‌ڵ بژین..وه‌ک ئاژه‌ڵ بمرن
من هه‌رچی ئه‌ڵێم ئه‌وان گوێ‌بگرن؟!!
هه‌رکاتێک بیری لێ ئه‌که‌مه‌وه
به‌جێیان بێڵم
دامێنم ئه‌گرن به دۆعاو نزا !!
ئه‌خر ئه‌م گه‌له..گه‌ر منی نه‌بم
هه‌مووی گورگ ئه‌یخوا!!
بۆیه فرمێسکیان زۆر بۆ ئه‌ڕێژم !
بڕیارم داوه
به هیمه‌تی خوا
سواری ملیان بم
تا ڕۆژی جه‌زا !!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست