دیوی ڕاستی به‌یانه‌که‌ی (پاراستن)
Friday, 15/10/2010, 12:00
ئه‌گه‌ر چی (پاراستن) له ساڵانی شه‌ستدا ، به پێشنیاری(ساواک)ی ئێرانی و هاوکاری (مۆساد)ی ئیسرائیلی، بۆ پاراستنی مه‌لا مسته‌فای بارزان و موریده‌کانی ، دروست بوو. به‌ڵام زیاتر ، مه‌یلیان به‌لاسایکردنه‌وه‌و دووباره‌کردنه‌وه‌ی سیناریۆکانی (ده‌زگای ئاسایشی به‌عس)هه‌بوه‌و هه‌یه. ساڵانی حه‌فتا ، ڕژێمی به‌عس، بۆ تێپه‌ڕکردنی جۆره‌ها فڕوفێل ، جۆره‌ها ئه‌جندا .. دوو سیناریۆی گه‌وره‌و به‌ناوبانگی سازدا،
یه‌که‌م: سیناریۆی (عه‌دنان قه‌یسی) که گوایه ، پاڵاوانێکی . له‌شکان نه‌هاتووه ، له زۆربه‌ی وولایه‌ته‌کنی ئه‌مریکاوه ، پاڵه‌وانه‌کان ئه‌هاتن و دوای چه‌ند گێمـێکی هونه‌ریانه ، خۆیان به‌دۆڕاندن ئه‌دا.. ئه‌و کاته سه‌رجه‌م گه‌لی عێراقی به‌خۆیه‌وه خه‌ریک کردبوو عه‌ره‌بان شانازیان پێوه ئه‌کرد و کوردیش له‌ژێر لێوه‌وه به شانازیه‌وه ئه‌یانووت، کوره بابه ئه‌وه (کوردی فه‌یلی)ه.
دووه‌م: سیناریۆی دڵته‌زێن و خوێناوی(ئه‌بو ته‌بر) بوو، (ئه‌بو ته‌بر) یه‌کێک بوو ، له نۆکه‌رانی ده‌زگا جاسوسیه‌کانی به‌عس ، به‌ته‌ور شه‌وانه ، به گه‌ڕه‌که ده‌وڵه‌مه‌نده‌کاندا ئه‌گه‌ڕا ، دای ئه‌پاچین.. ئه‌مه‌ش بووه هۆی دڵه‌ڕاوکێ و ئه‌گه‌ڕا ، کۆست که‌وتنی ، چه‌نده‌ها خێزان .. ماوه‌یه‌ک گه‌لی عێراقی پێوه خه‌ریک کردبوو ، به‌غدای پایته‌خت له‌ترسانه ئه‌خه‌وت ! به‌هه‌مان ڕێچکه‌ی ، حه‌فتاکانی ده‌زگای ئه‌منی و جاسوسیه‌کانی به‌عس ، له سه‌ده‌ی بیست و یه‌کدا ، پاراستنی پارتی ، تازه به تازه .. ئه‌و سیناریۆیانه‌مان ، به شێوازێکی نوێ ، که بگونجێ له‌گه‌ڵ مه‌زاجی کورده‌واریدا !! بۆ دووباره ئه‌کاته‌وه.
شه‌هید کردنی (سۆرانی مامه حه‌مه) له‌به‌ر نه‌بوونی ئۆپۆزیسیۆنێکی کارا، کامڵ نه‌بوونی سایت و ڕۆژنامه ئازاده‌کان ، تا حه‌دێک بێده‌نگ بوون لێی ، هانی (پاراستن)ی دا بۆ به‌رده‌وام بوون ، له‌سه‌ر ئه‌و ڕێره‌وه ، پێشتریش سیناریۆی وه‌ک ئه‌وه‌ی (شێخ زانا)ی تێپه‌ڕاند بو، ترس و بیمێکی زۆری وه‌همی ، خستبووه دڵی جه‌ماوه‌ره‌وه، بێده‌نگ لێ هه‌ڵپه‌رین و بێ پرسیار و به بێ داوای ڕوونکردنه‌وه ، بێ ناڕه‌زایی ده‌ڕبرین ، سوک و باریك له (ته‌له‌ڤزیۆن)ه‌وه ، کۆمه‌ڵێ تاوانی نابه‌چێ ی خسته پاڵ ئیسلامیه‌کان ، که‌س نقه‌ی لێوه نه‌هات ، به‌ڵکو زۆریش به ڕاست لێی گه‌ڕا !!..ئیتر (پاراستن) وای ئه‌زانی ئه‌م گه‌له ، هه‌ر عه‌قلی ساڵانی حه‌فتای هه‌یه و ، هه‌رچی بنه‌ماڵه به باشی ده‌زانێت ، ئه‌وه قبوڵه ! بۆیه فرسه‌تێکی تر ، به گوڕتر ، بێ سڵه‌مینه‌وه ، به ڕۆژی ڕوناک و له به‌رده‌م خوێندکارانی زانکۆی هه‌ولێردا ، (سه‌رده‌شت عوسمان) ئه‌خه‌نه ماشێنێکه‌وه و ، دوایش له(موسڵ) تیرۆری ئه‌که‌ن ! هه‌رگیز (پاراستن) به ته‌مای ئه‌و په‌چه‌کداره نه‌بوو ، حیسابی ئه‌وه‌ی نه‌کردبوو ، ئێسته ئۆپۆزیسیۆن ، به‌ڕاستی حزوری هه‌یه سایت و ڕۆژنامه ئازاده‌کان ، قه‌ڵه‌میان له نوکی ڕم تیژتره ، هێشتا زۆر خه‌ڵکانی به ویژدان هه‌ن ، نوشیروان مسته‌فا واته‌نی :(به‌درۆ و دراو)ه‌کانی ئه‌وان ناڵێین: ئامین.
زه‌نده‌قی چوو ، بۆ ماوه‌یه‌ک بێده‌نگ بوو ، ئه‌مجا تووشی هیستریا بوو ، پارتی په‌یامێکی شه‌ر ئامێز و هه‌ڕه‌شه هه‌ڵگرتووی، ده‌رکرد ، وای زانی گه‌ل ئه‌ترسێ و بێ ده‌نگ ئه‌بێت . ئه‌مجا سیناریۆیه‌کی تری دروست کرد ، به ناوی لیژنه‌ی لێکۆلینه‌وه ، که (پاراستن) سڵی نه‌کردبوو له‌وه‌ی ، کوڕی ئه‌نفالچیشی تیبخزێنێت .. دوایش به‌و ده‌رئه‌نجامه عه‌جیب و غه‌ریبه گه‌یشت ، که سه‌رده‌شتی بوێر و ڕۆژنامه نووس (تیرۆریسته) دوای ئه‌وه‌ی بۆی ڕوون بۆه‌وه ، که ده‌ستی که‌شف بوو ، سیناریۆیه‌کانی به ده‌رد ناخوات .. ئه‌وه ئه‌م ئاژانسه پڕ ئه‌زموونه ، به‌یانێکی ده‌رکرد ، ئه‌مجار (پاراستن)ی پارتی .. زۆر مشوری ئاسایشی خه‌ڵک ئه‌خوات ! ، بۆیه ووشیاریمان ئه‌داتێ و ئه‌ڵێت ووڵاتانی ده‌ره‌وه .. ده‌سته ده‌رکیه‌کان ، خه‌ریکی تێکدانی ئابووری و سیاسی هه‌رێمن !! ووریا بن ووریا!، هه‌ردوای که‌مێک هۆتێلی (ده‌مده‌م) له هه‌ولێر ئه‌سوتێ ، له‌به‌رده‌م مزگه‌وه‌تی (خدر سواره) هه‌ر له پایته‌خت ، کچ و کوڕێکی گه‌نج له ماشینه‌که‌یاندا ، ئه‌درێنه به‌ر ده‌ست ڕێژی گوله !! ئائه‌مه‌یه دووباره کردنه‌وه‌ی.. سیناریۆکانی به‌عس.
ڕووداوه مێژوویه‌کان دووجار ڕوو ئه‌ده‌ن ، جارێکیان به تراجیدیا و جارێکی تریش به شیوه‌ی کۆمیدی.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست