موناجاتیک له سه‌رای ئازادی
Tuesday, 19/04/2011, 12:00
له چوار لاوه هێرش ئه‌که‌ن ،بێری سه‌وزو بیری سورو کاسکێت له سه‌ر، جلی خاکی وجلی سه‌وزو ڕه‌نگ قورباقی . به‌ده‌ستیه‌وه، کلاشینکۆف.. ژی سێ، کوته‌ک ،دارلاستیکی کلک زه‌ردی هه‌ڵمات ته‌قێن، به ده‌ستیه‌وه ڕومانه‌ی سیخناخ له‌جۆره‌کانی گاز.. فرمێسک ڕژێن ،سی داڕزێن ،چاو کوێرکه‌ر.. ،هه‌ناسه بڕ، خوێن ژه‌هراوی که‌ر ،.. هێرش ئه‌به‌ن له‌چوار لاوه..ئه‌وه نه ڕه‌بایه‌ی به‌عسه ونه‌مۆڵگای شوڤێنیه‌کانی عه‌ره‌به ،نه‌کاڵنته‌ری سه‌فه‌ویکانی تازه‌یه.. پڕ..پڕ له‌سوپای قودس ،ئه‌وه دومه‌ڵه -قه‌ره‌قول و-قوڵغ- و که‌مپی جه‌ندرمه‌ی تورکه‌کان نییه، که ده‌وری هه‌ولێر-یان ته‌نیوه ،..ئه‌وه -سه‌رای ئازادی-یه.. ئالێره‌وه په‌پوله‌کانی کوردستان..میراتگه‌رانی شه‌هیدان...کۆتره سپیه‌کانی ئاشتی..تاوسه‌کچانی نه‌وه‌ی نوێ.. حاچی له‌ق له‌قه مێزه‌ر سپیه‌کان..سپی وه‌ک سینه‌ی پیاوچاکان.. سپی وه‌ک ڕۆحی خۆیان.. بولبولی شیعری ئازادیخواز...ڕۆژانه هه‌ر یه‌ک به‌ده‌نگێ ..هه‌ر مه‌لێک به جۆرێ..بۆ ئاشتی وئازادی وسه‌ربه‌ستی ویه‌کسانی.. ئه‌خوێنێ. ئه‌ڵێن: به سه ! باچیتر جه‌رگی که‌س وکاری ئه‌نفال نه‌سوتێ..با ئه‌نفالچیه‌کان بدرێنه دادگا.. چیتر داڵده‌یان مه‌ده‌ن.. چیتر بابه‌به‌رده‌م کۆشکه‌کانیاندا تێنه‌په‌ڕین و زامه‌کانمان بێته‌وه سۆ، چیتر با له‌به‌رده‌میاندا نه‌کڕوزێینه‌وه تاکو ئیشێکمان بۆ جێبه‌جێ بکه‌ن!! ..چیتر با ئه‌نفال به‌رده‌وام نه‌بێت.. ئیتر به سه.. تاکه‌ی خێر‌و به‌ره‌که‌تی ئه‌م خاکه هه‌ڕاج ئه‌که‌ن، تاکه‌ی سوکایه‌تی به‌که‌رامه‌تی نه‌ته‌وه‌وه ئه‌که‌ن.. ،تاکه‌ی بێڕێزی به‌تاکی کورد ئه‌که‌ن ،ئیتر به سه بائه‌وه‌نده دایکی نیشتیمان نه‌دۆشرێت ، به‌زه‌ییه‌کتان به نه‌وه‌ی نوێ دا بێته‌وه..تاکه‌ی بێ ناز بن ،،نه‌وه‌کانی خۆشتان سامان وموڵکی ئه‌م میلله‌ته حه‌په‌لوش بکه‌ن، ته‌خشان وبه خشانی بکه‌ن ... به‌ڵام ئه‌م ڕۆبۆتانه..قورمیشکراو ، به‌بۆنی دۆلار به‌نگن... فه‌رمانه‌و پێیانکراوه..، ئه‌وه فه‌رمانی سه‌ری ڕه‌شه، فه‌رمانی سه‌ری تاوانی قاڵاچوالانه..، فه‌رمان وایه له‌ناوببرێن.. ده‌نوکی ئه‌و کۆتره‌باریکه‌و حاجیلانانه ببڕن که بۆ ئه‌مان ناخوێنن،، ئه‌و مێشکانه پڕ بکه‌ن له گاز که وه‌ک سه‌رانی مافیا بیر ناکاته‌وه.. ئه‌وه قه‌ریحه‌ی ئه‌زمونی ساوای! مه‌سعود جه‌لال ،تێک ئه‌دات، ناشێت ئه‌وه ڕووبدات... ئه‌مه به‌رده‌رکی سه‌رایه..وه‌ک ڕۆژی حه‌شر وایه.. له‌ژێر دوکه‌ڵی گاز دا ئه‌و هه‌موو خه‌ڵفه چناره لاڵوپاڵ که‌وتوون..ئه‌وه گازی خه‌رده‌له‌که‌ی- هه‌ڵه‌بجه- یه ئه‌مجاره‌یان به‌عسیه‌کورده‌کان.. ڕاسته‌وخۆ ئه‌یڕێژن. هۆ...هۆ..هۆ- حاجی ئه‌نوه‌ر-، ئه‌وه تۆی خه‌ڵتانی خوێن کراوی، فرمێسک به چاوه‌کانتدا لێشاو ئه‌کات.. هاوڕێ گیان هۆشت بێته‌وه! ،مه‌گری.. ئه‌مه لاپاساری مزگه‌وته‌که‌ی دێی- ته‌په‌که‌ل- نییه‌و، تفه‌نگه‌که‌ت هه‌ڵسپاردبێت، ئه‌مه ساڵی نۆسه‌دوهه‌شتاودوو نییه، لاشه‌ی هه‌ردوو سه‌رکرده- سه‌یفه‌دین کاکه‌یی و جه‌لیل سواره گه‌ڵاڵی- له -ئاوایی قازاو-ی شاره‌زووره‌وه.. هاتبێته به‌ر ده‌ستت.. ته‌ماشا...ته‌ماشا..! ئه‌ینازانی ئه‌وه چه‌کی هه‌مان جاشی ئه‌و ده‌وره‌یه..ئه‌وه‌ی ته‌نیشتت که به گوله‌ی ئه‌وان پێکراوه ئه‌وه -هاوڕێ خه‌لیل- ه، برازای شه‌هیدی سه‌رکرده- جه‌لیل سواره-یه..، هه‌مان جاش وهه‌مان مه‌به‌ست. ئه‌مه -مه‌یدانی ئازاد-یه..وا دیسان سوقرات-، ڕاپێچی دادگا ئه‌کرێت، ئه‌وه -دکتۆر فاروق ڕه‌فیق-ه ملکه‌چی یاساکانتانه!! ، سور ئه‌زانێت یاسای چاوبه‌ستنه ، به‌ڵام ئه‌یه‌وێت.. سابه‌ڵکو به‌ویژدانێ ، بکوژانی به‌رده‌م لقی زه‌ردی تاوان وخه‌سته‌خانه‌ی ئه‌هلی چواربا‌غ وگه‌رمیان وچه‌مچه‌ماڵ، ڕاپێچی دادگا بکات !،..ئه‌وه -سوقرات ڕه‌فیق-ه، غه‌رامه نادات، نایه‌وێت که‌فیل. ،وه‌ک چۆن وه‌ک سۆقرات- هاته گۆ، ئه‌ئاواش مه‌سله‌کی مامۆستا بگرێته به‌ر..لێخوڕه بۆ زیندان...مه‌رحه‌با.. ئه‌ی زیندان مه‌رحه‌با...خۆش هاتی کۆت وزنجیر..-قانیع-ئاسا هاوار ئه‌کات، هه‌ی هه‌ش به‌سه‌ر ئه‌و زاڵمه‌ی هیوای به کۆت و به‌ندیخانه یه.. به شه‌وقه‌وه پێشوازی له‌و زیندانه ئه‌کات که له پێناو- نان وئازادی وسه‌ربه‌ستی-دایه. .. ئه‌مه مه‌حشه‌ره یاران.. یان هێرشی جلخواره‌کانه..هێرشی سواره‌ی- حه‌میدی-ییه..هێرشی ئه‌نفالچیه‌کانه.. به‌دانانی ده‌مامک ڕووی ڕاستی ئه‌نفالچیه‌کان.. ده‌رئه‌که‌وێت! ...ئه‌وه لوره..لوری تورکه‌کانه.. له خاکی- به‌به-دا دێت، ئه‌وه -حه‌زره‌تی نالی-یه، ئه‌مجاره‌یان سه‌ری خۆی هه‌ڵناگری، تانجه‌رۆ ئاسا له‌به‌رده‌م دادگا-ی سلێمانی دا..وه‌ک لێشاوی به‌هارانی جاران خوڕه‌ی دێت..وه‌یاخود ئه‌وه- ڕێبین هه‌ردی-یه، مامۆستا کامه‌ران واته‌نی :( قه‌سه‌م به زاتی ێلله .. هه‌رچی جبه‌خانه‌و چه‌ک وجه‌به‌روتێکتان هه‌یه، هه‌مووی ڕسته‌یه‌کی. ڕێبین هه‌ردی. ناهێنێت، بۆ خزمه‌ت گه‌ل ونیشتیمان.). ئه‌وه -سه‌رای ئازاده‌کان-ه، نه‌ک به‌رده‌م کۆشکی خه‌لیفه‌ی به‌غداد-، ئه‌وه- سۆران عومه‌ر-ه ، -حه‌للاج-ئاسا، هاوار ئه‌کات.. بمانکوژن له پێناوی ئازادی دا، له خاچمده‌نو بمسوتێنن باگڕه‌کان شه‌وه زه‌نگی ویژدانی خه‌وتوتان.. ڕوناک بکاته‌وه.. ئه‌وه -هه‌ڵۆ به‌گ ی قه‌سیده‌که‌ی- گۆران- ی شه‌ڕی به‌ر ده‌رکی سه‌رایه، ئه‌مجاره‌یان له -هه‌ولێر-هاوار ئه‌کات.. به ئاشتی..به‌ئاشتی..به‌ئاشتی..وه‌یان- دکتۆر موحه‌مه‌د که‌یانی-یه.، که‌وه‌ک سه‌فین-له به‌رامبه‌رکوله زه‌رده‌کاندا ، چه‌قیه‌وه، هاوار ئه‌کات: ئازادی ئازادی... مه‌هێڵن ئه‌م خوێنه وشکه‌وه بێت... با ئه‌م فرمێسکانه هه‌ر هاژه‌ی بێت.. ئیلهام له‌باوکی شه‌هید سورکیو-و، مام زاهیره‌وه وه‌ربگرن.. که‌چۆن به‌و جه‌رگه سوتاوه‌وه..به‌رنگاری له‌شکری جه‌هل ئه‌بێته‌وه..ئه‌مجاره‌یان گه‌ر ئه‌وکاروانه بووه‌ستێ..نووچ دابدات..ساتمه بکات.. ئیتر بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر..زۆر دوور.. نه ئه‌هێلن بولبول بخوێنی ونه نێرگز سه‌ر هه‌ڵبداونه هه‌تاوی ئازادی سه‌ره‌تاتکێ بکات..ئه‌م وه‌چه‌ی سه‌دامانه به قوڕقوشم..هه‌موو ده‌لاقه‌کانی.. شه‌ماڵی سه‌ربه‌ستی..ئازادی..یه‌کسانی..که‌رامه‌تی مرۆڤ.. قه‌پات ئه‌که‌ن!!.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست