زه‌حمه‌ت نه‌بێت کاک نه‌وشیروان سه‌عات چه‌نده؟!!
Monday, 05/04/2010, 12:00
دوای ئه‌وکاره‌سات و نه‌هامه‌تیه‌ی له‌سه‌رده‌ستی باڵی بارزانی و مه‌کته‌بی سیاسی پارتی دا بهسهرخهڵکانی سته‌مدیده‌ی کوردستانا هات، کۆمه‌ڵه بۆئه‌وه دروست بو ئهونائومێدی و شکاندنی که‌سایه‌تی کورده ڕاست بکاته‌وه. شه‌هیدانی نه‌مری وه‌ک شه‌هابی شێخ نوری وکاک ئارام و جه‌عفه‌رو ئهنوهرو.... نمونه‌ی که‌سانی دڵسۆز‌و له‌خۆبردو، به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵک ویست بون. بۆچونی کۆمه‌ڵه وابو پێویسته که‌ڵک له‌که‌سانی بیرهباوهڕ چه‌پی ناوههردو باڵی پارتی وه‌ربگیرێت. ئه‌یانوت: ئێمه ڕێکخراوێکی توندوتۆڵ، سوربو لهسهرڕیبازی سۆشیالیزم، ئه‌کرێ که‌ڵک له‌ئه‌زمون و کاریزمای که‌سێکی وه‌ک جه‌لال وه‌ربگرین. به‌بێ ئه‌وه‌ی ئه‌و بتوانێت جێگه پێیه‌ک له‌ناو ڕێکخراوه‌که‌دا خۆش بکات. به‌ڵام هه‌ردوای ئهونشوسته گه‌وره‌یه‌ی کۆمه‌ڵه، به‌گیران و شه‌هیدکردنی خاڵه‌شه‌هاب و هاوڕێکانی، دواییش بهشههیدبونی کاک ئارام، ته‌واوی ئهوبۆچونانه بون بهئاردی ناودڕکی به‌رده‌م ڕه‌شه‌با!. هه‌رزو تاڵه‌بانی و کۆنهجهلالیان جڵه‌ویان گرته‌ده‌ست. شه‌ڕی ناوخۆیان کرد به‌نه‌ریت، کۆمه‌ڵه‌یان له‌ناوه‌رۆکی بیروڕای سه‌ره‌کی پوچه‌ڵ کرده‌وه. به‌جۆرێ ههرلهنیوهی هه‌شتاکانه‌وه، به‌س ناوه‌که‌ی مایه‌وه. مام جه‌لال و قوتابیانی بون به‌ده‌مڕاستی ڕێکخراوه‌که!!. لهژێردهمامکی به‌ڕه‌ونه‌قی کۆمه‌ڵه‌دا، بۆماوه‌یه‌کی تر جه‌لال خۆی شارده‌وه. له‌کانی دڵسۆزی و ساویلکه‌یی ده‌روێشانی کۆمه‌ڵه خۆی هه‌ڵکێشا، بهشۆڕشگێڕێکی عه‌یار بیست و چواری پارێزپاک هاته‌ده‌ره‌وه. کۆبونه‌وه گه‌وره‌که‌ی سورداش، ساڵی دانوستانه‌که‌ی 84، گه‌وره‌ترین به‌ڵگه‌ن. ئه‌وه کۆمهڵهبو مام جه‌لالی له‌زه‌لیلی به‌رده‌م ماڵی فرانسوا حه‌ریری یه‌وه کرد به‌و مام جه‌لاله‌ی کهلهسورداش خه‌ڵک بهماشێنهکهوه به‌رزیان کرده‌وه. جێگه‌ی خۆیه‌تی هێمایه‌ک بۆیادهوهریهکانی فرانسوا بکه‌ین، ئه‌ڵێت:(سه‌ره‌تای حه‌فتاکان بو، مام جه‌لال به‌قاپێ عاره‌قی مهستهکیهوه، چهندسهعاتێ له‌به‌رده‌م ماڵمانا چاوه‌ڕێی ئه‌کردم. که‌هاتمه‌وه وتم: ده‌مێکه چاوه‌ڕوانی؟ وتی: نا نا هه‌رچه‌ند سه‌عاتێکه! عه‌ره‌قم بۆهێناوی له‌گه‌ڵ تکه بیخۆ!!.).
به‌ڵێ کاتێکیش - کاریان تمام شد هه‌تا ئه‌و قه‌واره‌ی کۆمه‌ڵه‌ش کهمابو، چاویان پێ هه‌ڵنه‌ئه‌هات، له‌ناو ی ن ک دا توانیانه‌وه. نه‌وشیروان مسته‌فا وه‌ک ههرقوتابیهکی مام جه‌لال، درێغی نه‌کردوه له‌خزمه‌ت کردنی ئامانج و بیروڕاکانی. ئه‌م نوسه‌ره به‌ڕێزه هه‌ر له‌ده‌رکردنی - ڕزگاری یه‌وه بۆگرتنه‌ده‌ستی سکرتێری کۆمه‌ڵه، له‌خزمه‌ت بهتیۆرهکردنی بیروباوه‌ڕی جه‌لالیزمدا بوه. هه‌رجارێک بۆنی ئه‌وه‌ی کردبێت که ئه‌ستێره‌ی مام جه‌لال به‌ره‌وکزی ئه‌ڕوات درێغی نه‌کردوه له به‌ئاگاهێنانه‌وه‌ی مام جه‌لال. کهزانیویهتی به‌قسه‌ی ناکا، حساب بۆبیروبۆچون و ئامۆژگاریه‌کانی ناکا، تۆراوه‌و به‌ره‌و هه‌نده‌ران سه‌ری خۆی هه‌ڵگرتوه. زۆری پێنهچوه به‌قودره‌تی قادر، به‌بێ هیچ گۆڕانێک لهکردهوهو ڕه‌وشتی مام جه‌لال، گه‌ڕاوه‌ته‌وه ژێرسێبه‌ری که‌پری تاڵه‌بانی. ئه‌ی ئه‌گه‌ر وایه؟!! بۆچی من و زۆرلهکهسانی دڵسۆزی ئه‌م گه‌له، ڕۆشنبیران و نوسه‌ران و خاوه‌ن ده‌نگی ئه‌م گه‌له خێرنه‌دیوه، به‌وه خه‌ڵه‌تان که ڕێی تێئه‌چێ ئه‌مجاره به‌ته‌واوی ده‌سی له‌مامی مه‌زن به‌ردابێ. چل ساڵ پێکه‌وه خه‌بات، گه‌شتبێته ئه‌وڕایه‌ی مام جه‌لال هه‌رگیز ناتوانێ و نایه‌وێ خزمه‌تی هه‌ژارانی ئه‌م میلله‌ته بکا. له‌سه‌ره‌تای خۆدورخستنه‌وه‌ی له‌مام جه‌لال ، وه‌ک ماران گاز دودڵ بوم، چه‌نده‌ها پرسیار له‌مێشکما په‌نگی خواردبوه‌وه! ئه‌مه‌م لای زۆربرادهر درکاندبو وه‌ک سیاسه‌تمه‌داری دڵسۆز کاک عهدولخالق حه‌مه سه‌عید چناره‌یی، ڕوناکبیرونوسهر سه‌باحی غالیب، دکتۆر محه‌مه‌د کیانی و هه‌روه‌ها برای نوسهروشاعیر ئاری قه‌ره‌داغی. به‌ڵام که‌بینیم کاک نه‌وشیروان زۆرگرنگی به‌که‌سانی ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی جه‌لالی ئه‌دا له‌ته‌ک هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی 25-7 دڵخۆشی کردم به‌وه‌ی ده‌سته‌یه‌ک که‌سانی خوێن گه‌رم و دڵسۆزی هه‌ژاران،سوربو لهسهرمافیان گه‌شتنه په‌رله‌مانی کوردستان. به‌وهیوایه‌ی ده‌ورێکی جوامێرانه بگێڕن له‌گۆڕینی ئه‌م واقیعه تاڵه‌دا. منیش وه‌ک هه‌زاران خه‌ڵکی دڵسۆز پشتیوانیم لێکردن.
به‌ڵام ئه‌م خۆشباوه‌ڕی و گه‌شبینیه زۆری نه‌خایان، له‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی دواییا دیسان باڵی جه‌لالی له‌م بزوتنه‌وه نوێیه‌دا چرۆی کرده‌وه. توانیان بزوتنه‌وه‌که بهرهوناکۆکی تهسکولاوهکی به‌رن، بزوتنه‌وه‌که زۆروبۆر بکه‌ن. لێوان لێوی بکه‌ن لهههلپهرست و ده‌ڵاڵی ڕاوی به‌رژه‌وه‌ندی تاکه‌که‌سی. نه‌وشیروان مسته‌فا جڵهوگرو پارێزه‌ری ئه‌وڕه‌وته چه‌وته‌یه. چونکه ئه‌وه ڕاستیه‌کی حاشاهه‌ڵنه‌گره له‌کۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا هه‌مو ئاوات ومه‌به‌ستێکی بێگه‌رد، ههوڵو ته‌قه‌لایه بۆگۆڕینی واقیعی تاک و نایه‌کسانی کۆمه‌ڵایه‌تی، بۆبهشارستانی کردنی کۆمه‌ڵ..... کیسه‌ڵ ئاسا ئه‌چێته پێشه‌وه. ئه‌وه کاریزمای خه‌ڵکی به‌ئه‌زمون و ناسراوی گه‌له، به‌ته‌وژمێکی گه‌وره پاڵ بهگالیسکهی بزوتنه‌وه‌که‌وه ئه‌نێ. گه‌ر نیه‌تی نه‌وشیروان بێگه‌رد بوایه ئه‌بو هه‌وڵی جدی بخاته‌گه‌ڕ بۆبهرفراوان کردنی بزوتنه‌وه‌که بۆ لهلۆکهڵی ده‌رکردنی نه‌ک خستنه گه‌مه‌یه‌کی دۆڕاوه‌وه. نه‌ک به‌ئه‌نقه‌ست به‌رته‌سک کردنه‌وه‌ی داواکانی بزوتنه‌وه‌که. به‌مه‌رجێ ئامانجه‌کان له: یه‌کسانی کۆمه‌ڵایه‌تی، جیاکردنه‌وه‌ی حزب و حکومه‌ت، بڕینی ده‌سی حزب له‌دادگا، خوێندنگا، په‌رستگا، یه‌کێتیه‌کان و سه‌ندیکاکان.... لابردنی مه‌نسوبیه‌ت و مه‌حسوبیه‌ت، به‌شارستانی کردنی لادێکان و زۆری تریش بگۆڕین بۆگێڕانه‌وه‌ی ده‌رکراوانی سیاسی، گه‌ڕانه‌وه‌ی موچه‌ی نان بڕاوه‌کان، به‌ردانی ئه‌فسه‌ره گیراوه‌کان.
به‌مه ڕوداوێکی ساڵی ههشتاودوم بیرکه‌وته‌وه، له‌ئه‌نجامی شه‌ڕێکی ناوخۆییدا چه‌کێکی زۆر ده‌ست ی ن ک که‌وتبو. له‌دێی حاجی مامه‌ندی شارباژێر، ملازم عومه‌ر ئه‌وکات لێپرسراوی عه‌سکه‌ری بو هاتبو بۆدابه‌شکردنی چه‌که دهستکهوتوهکان. کاکه حه‌مه‌ی حاجی سابیر، که یه‌کێ بو له پ.م ی دهستهسهرهتاییهکانی شاره‌زور، زۆر نوکته‌بازو قسه‌خۆش بو، ئه‌ویش هاتبو به‌هیوای به‌ڵکو چه‌ند چه‌کێ بۆخۆی و مه‌فره‌زه‌که‌ی بپچڕێ. ملازم عومه‌ر پێی وت: فه‌رمو کاکه‌حه‌مه چیت ئه‌وێ؟ کاکه وتی: چه‌ند چه‌کێ بۆمهفرهزهکهم، ملازم عومه‌ر پۆزشی بۆهێنایه‌وه که ناکرێت. ئه‌مجا کاکه وتی: کڵاشینکۆفێکی مزه‌للی بۆخۆم، گه‌ر نه‌کرا قۆناغدارێ، نه‌بو ده‌مانچه‌یه، کوره سندوقێ فیشه‌ک، که‌چی ئه‌ویشی به‌رنه‌که‌وت. له‌کۆتاییا هاواری کرد کاک ملازم عومه‌ر...کاک ملازم عومه‌ر. ئه‌ویش وتی: فه‌رمو کاکه حه‌مه. کاکه حه‌مه‌ش به‌ده‌نگی به‌رز هاواری کرد: زه‌حمه‌ت نه‌بێ سه‌عات چه‌نده؟!.
ئه‌وه‌تا ئێستاش ئێمه به‌کاک نه‌وشیروان ئهڵیین: ئه‌رێ زه‌حمه‌ت نه‌بێ سه‌عات چه‌نده؟! تۆبڵێی ده‌سمان له‌بنی هه‌مانه‌که‌وه ده‌رنه‌چێ، کاک نهوشروانیش به‌نۆره‌ی خۆی هه‌مان پرسیار له مام جه‌لال نه‌کات؟!
زۆر ڕاستیان وتوه: (هه‌مو ڕهداوه گرنگه‌کان دوجار ڕوئه‌ده‌ن، جارێ به‌شێوه‌ی گاڵته‌جاڕی و جارێکیش وه‌ک تراژیدیا.).
- به‌ریتانیا
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست