کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


کێو-ماڵ

Tuesday, 10/04/2012, 12:00




زۆر چاک لە بیرمە، کاتی منداڵیم لە شارەزور-، کاتێک ماڵێک، مەڕیک، بزنێک، مانگایەک، یان هەر ئاژەڵێکی تری ون بکردایە، ئەو کاتە کۆمەڵیک گەنجی دێ، ئەکەوتنە خۆیان وکەژو دۆڵ ونشێو، باخەکان ئەگەڕان، تاکو ئەیاندۆزیەوە..بەم پرۆسێسەیان ئەووت- کێو وە یانژی کێف ماڵ-.
ئێستەش ڕۆژانە،لە ڕیگەی بیسراو بینراوی،سەربەخۆو ئۆپۆزیسێۆنەوە، باس لەوە دەکرێت، لە فڵانە شوێن، ئەوەندە ملێۆن..دیار نییە، فیسارە وەزارەت، هەندێک ملیار دۆلاری لێونبووە!، ئەو کۆمپانیە..بڕیک بلیار دیناری عێراقی،حەپلوش داوە، ئەو لێپرسراوە حکومیە، کۆڵێ دۆلاری بە هەدەر داوە، ئەو شۆڕشگێڕە، کۆنە پارتی زانە، لادیوارێک دۆلاری قۆرخ کردوە...هتد .سەیرم پێ دێت، تائێستا بیر لەوە نەکراوەتەوە، بە شێوازە کۆنەکە کێو ماڵ-ی بۆ بکەن، بۆیە من لێرەوە پێشنیاری ئەوە ئەکەم، برادەرینە، خوشکینە..وەرن با کێف ماڵ-ی بۆ بکەین. كی ئەڵێت لەو خانوە هاوینانەی برا شۆڕشگێڕە-کاندا ، بیر نەچوە، کە خوازیادی کات..هەمو قوژبنێکی شاخەکان ، دۆڵەکان، گردۆڵەکانی گرتۆتەوە، کێ ئەڵیت..لە جانتای دیبلۆماسی، ناببورن.لەوە گەورەتر، وەک ئەوەی- ووشیار زێبار-ی، کەچۆن لە کووەیت-دا، دۆزیانەوە..چەند ملێۆن دۆلارێکی تیا بەجێمابو. ئەویش نادۆزرێتەوە، دوایش کاکی لێپرسراو خۆی ئەکات بە تووڵ بڕو ئەڵێت: (ئەی کوچکی لێبارێ ئەوە كێ تێی ناوە!)، .نا خزمینە بۆ ئێمە ئەوەندە ڕەش بین بین. ئە ی بۆ ناکرێ وناشێت، سەرکردەکانی کورد، ئەو پارەییەیان هەڵگرتبێت بۆڕۆژی ڕەش، بۆ ئەو کاتەی کە ئیعلانی دەوڵەتی کوردی-ئەکەن، تاکو وەک ساڵانی نەوەدەکانمان- لێ نەیەت ،پەپکەش نەبێت بیخۆیین!. ئەی چما ئەو هەمو پارەی نەوتە، چ بە ئاشکرا یان قاچاغ..چی لێدێت؟! ، بۆ نابێت بردەرانی حیزب- بۆ مییلەتی هەڵگرن، سابەڵکو لە فرسەتێک دا، بیکەن بە کۆمپانیای وەبەرهێنان، وەک کۆمپانیاکانی : دۆشاو تەماتە ، مرەبای شوتی، ترشیاتی ترۆزی، خیار،کاهو. سێوی بن عەرزی شارەزور، کۆمپانیای میوە جاتی شارباژێڕ، میوەی موعەلەب، گوێزی هەورامان، کارگەکانی ئاوی مەعدەنی!. ئە ی کێ ناڵێت عەقڵی دوربینی حیزب ،بەتەمای ئەوە نییە قەرەبوی ، ووشک کردنی ئاوی سیروان وئەڵوەندو سەرچاوەکانی ترمان بۆ بکەنەوە، وەگەرنابا کێوماڵی-بۆ بکەین، سابەڵکو لەسوچێکی بانکەکانی:دوبەی، ئەوروپا، ئەمەریکادا فەرامۆش کرا بێت !.
خۆڕەنگە ،هەڤاڵانی شۆڕشگێڕ، بۆمانی کۆ بکەنەوە، ئەوان حەکیمن باشتر بەرژەوەندی میللەت ئەزانن، ئەی بۆ ناکرێت بیانەوێت بیکەن بە سەرپراییز- ،بۆ بێوەژن ولێقەوماوانی ئەنفال، بۆ ئەوەی لە پڕێک دا-گوندی عەسری-یان بۆ دروست بەکەن ،ئەی خۆیان نەیان ووت ئەیکەین بە دوبەی-، وەک چۆن لەو سەحرایە، ڕۆژانە چەندەها جۆری گوڵ، بەڕێژەی بیست هەزار، هەناردەی دەرەوە ئەکەن، خۆ خاکەکەی ئێمە سەحراش نییە .بە تەمابن لەباتی ئۆردوگاکانی سمودو..هتد ،بکرێت بە شارۆچکەی مۆدرن..خانوی شیاوی ژیانی ئەم ڕۆژگارە، فێنک لە هاوینداو گەرم لەزستاندا، خوێندنگاو خانەی ساوایان ، پیران، یاریگای شیاو،سینەماو شوێنی حەوانەوە، باخچەو سەوزایی زۆر... دابینکردنی کەرەسەی تازە بابەت بۆ جووتیاران وئاژەڵداران..شەقامی قیرتاو کراو، چیمەنتۆ کراو، خەستەخانەی پسپۆڕی ،منداڵبوون..هتد.. کێ ئەڵێت: ئەو هەمو پارەییەی کە دیار نامێنێت، حیزب لە قاسەکەی- هەڵەبجە-دا ،ئەو قاسەی کە هێشتا قوربانیانی،‌غازبارانەکە، بە خاک نەسپێرابوون، (لە پاوە-وە ،داینەمۆوکۆسرەی ئاسنیان بۆ هێنا ت-بیبڕ-ن) ، بەڵام دواتر بە یارمەتی ئاغای ڕەزایی- لێپرسراوی دانراوی ئێران بۆ هەڵەبجە (قایمقامی ئێران بۆ هەڵەبجە)، شکێنراو فەرهود کرا!. لەو قاسەدا داینانێن، بۆ ئەوەی گەر خوا فرسەتیان بداوعومری حکومەتە ساواکەمان درێژ بێت.. ئەوکاتە هەڵەبجە- بکەن بە (شاری نمونەیی). کێ ئەڵێت ئەوکاتەش خەڵاتی بلە-ی پێنادرێت .وەک شاری نمونەیی-.
خەڵکینە وەرن با قۆڵی لێهەڵکەیین، بەچراووە، بە لایتەوە، ..کێو ماڵی ..ئەو هەمو ملێون وملیاروتلیارە بکەین، کە لە هەڤاڵانی شۆڕشگێر..بزر بوە..سا بەڵکو شانس یاوەرمان بێت و بیدۆزینەوە..ئەیخۆ سەدام-یش، گەر بیرتان بێت، لە کونەدیواردا زۆری شاردبوە وە...ئەی بە کەڵکی هات؟؟.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە