کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دەستورو ڕیفراندۆم

Monday, 27/05/2013, 12:00







میدیای گۆڕان،وەک هەنگوینی لە شانەدا دۆزیبێتەوە، بە مانشێتێکی گەورە نوسیبوی: کەی.ئێن.ئێن..نهێنی سوربونی- مەسعود بارزانی- بۆ خستنە ڕیفراندۆمی ڕەشنوسی دەستوری هەرێم ئاشکرا ئەکات : ئەویش ئەوەیە ئەو ڕەشنوسە..ڕەشنوسی مەلا مەستەفایە. !!...عەجایب!!
ئەوەتا مامۆستا جەرجیس فەتحوللە-، کە نزیکترین ئەدیب ونوسەر بوە لە مەلا مستەفای بارزان-ەوە. ئەنوسێت: (مەلا مستەفا ئەو پیاوە ڕوناکبیرە نەبوو،وەکو جوتیارێک بە شێوەیەکی پێچوپەنا وناڕۆشن قسەی ئەکرد،تۆش دەبوایەلە مەبەستەکەی تێبگەیشتیتایە.) *.
باشترین بەڵگەنامەی نوسراوی خودی مالا مستەفا، ئەو چاوپێکەوتنە ڕۆژنامەوانییەیە کە ئەمیرتاهیری- سەرنوسەری ڕۆژنامەی- کەیهان-ی تارانی، لە ژمارە١٣٥٤ داو ڕۆژی چوار شەممە ٤/٦/ ١٩٧٥
لە کەرەج-لە گەڵیدا کردویەتی، ئاغای تاهیری ئەپرسێت دوای کۆتیی هاتنی هەموشتێک فەرمان وڕێنوماییت بۆ کوردەکانی عێراق-چییە؟؟ ،مەلا مستەفا زۆر بەڕاشکاوانە ئەڵێت :(من لێرەم وئەوان لەوێن، هەمووشتێک پەیوەندی بە خۆیانەوە هەیە،من ئیتر ڕابەری ئەوان نیم وئێوە دڵنیادەکەمەوە کە هەرگیزنامەوێت ببمەوە بەسەرکردەی ئەوان، من تەواوو بووم.) .هەر دەربارەی نوسینەوەی یادەوەری وبیرەوەریەکانی، ڕۆژنامەکە ئەڵێت کەنگێ ئەینوسیتەوە؟؟ مەلامستەفا ئەڵێت: (نەخیر،بەهیچ شێوەیەک من خۆم بەوە نازانم ئەوەندە گرنگ نیم، کەبانگەشەی شتی وابکەم، نامەوێت کەس من بەبیری خۆی بهێنێتەوەو باسم بکات، چونکە بەندەکانی خوا پێویستە تەنها یادی خوا بکەن.)
لە جێگەیەکی تری چاوپێکەوتنەکەدا. دەربارەی ستراتیجی شەڕوکۆتایی پێهاتنەکەی، مستەفا بارزانی ئاوا ئەڵێت: (دەست پێکردنی شەڕ لەدەسەڵاتی ئێمە نەبوو،نەماندەتوانی خۆمانی لێبپارێزین وەکۆتایی هاتنیشی قەزاوقەدەر-بوو.ئەگەرنا من نەمدەویست ژنان ومنداڵان بکوژرێن وئاوارەبن.)
-دەیڤد ئادەم سەن- ڕۆژنامەنوسی بەریتانی دەربارەی-مەلا مستەفا ،قسەیەکی بەناوبانگی هەیە ئەڵێت: مەلامستەفا ئەوکابرایەیە کە هەرگیز شت فیر نابێت..
ئەگەر پارتی، تەنها پیاهەڵدانی بۆ مەلا مستەفا ئەوە بێت کە سەرۆکی بێمونافیسی پارتی بووە ،وەیان باوکی ڕۆحی-کوردە...هەندێ سیفاتی تری لەم بابەتە...ئەوەتا برادەرانی میدیای گۆڕان..بە ئەنقەست وەیانژی لە خۆڕا ئەیکەن بە-موشەریع-!! کە پارتی هەقە بەگەرمی سوپاسیان بکەن،چونکە ئەوان توانیویانە تواناو زانستێکی تری بارزانی دەرک پێبکەن، ئەویش پسپۆڕی بوە لە-یاسا-دا، بەتایبەت یاسای دەستوری-. دیارە ئەم دۆزینەوانە لە مامی گەورەیانەوە فیر بوونە، کە ئەویش لەقەبی-ژەنەڕاڵی-بۆ داتاشی!!.
لەلایەکی تریشەوە لە بەرنامەیەکی-ڕووبەڕوو-ی کەی.ئێن.ئێن دا ،ڕێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان، تەحەدای!! مەسعودبارزانی-کرد، کە هەڵەیە ڕەشنوسی دەستور بخاتە ڕاپرسیەوە، چونکە ئەویش ئەچێتە پاڵ هەڵە گەورەکانی پارتی.. (سەیر بکەن خیانەتە گەورەکان- بە هەڵە- ناوزەد ئەکات). هەروەک هەڵەکانی ١٩٧٤ (مەبەستی ئاشبەتاڵەکەیە)، و ٣١ی ئاب ١٩٩٦ .
هەرکەسێک ئەلف وبای سایکۆلۆجی وسۆسێۆلۆجی خێڵ وعەشیرەتگەری ،کەمێک شارەزابێت، ئەزانێت ئەوقسەیە، چیلکە کردنە بە کونە زەردەواڵەدا !، سەرکردەی خێڵ زۆر پیرۆزە، گەورەو بێهەڵەیە..نابێت کەس تەحەدا-چالێنجی-بکات،چونکە ئەوەندەی ترشێرگیر ئەبێت ،بۆکردنی ئەوکارەی کە گوایە ئامۆژگاری ئەکرێت ،کە سەرۆکی خێڵ نەیکات...ئەمە ڕێک لە سایکۆلۆجی دا پێی ئەڵێن: ڕیڤێرس سایکۆلۆجی-، واتە گەر بتەوێت سەکردەیەکی خێڵ ئیزعاج بکەیت..کورد واتەنی: کلکە قنەی بدەیت ..بۆ ئەوەی کەتنێک بکات !..ئەوەتۆ بە ئیستیفزازەوە هانی بدە کە نەیکات...ئەوکاتە ئەو ئەوەندەی تر شێرگیر ئەبێت وکەتنەکە ئەکات..دەمێکە پۆڵ بریمەر-ی حاکمی داگیر کەری ئەمەریکی، ناوێکی پڕبەپێستی بۆ مەسعودبارزانی-داناوە ئەویش-فیشەکە شێتەیە-
جابۆیە شتێکی سەرسوڕهێنەر نەبوو کە مەسعودبارزانی، لەیادی دەستپێکی جووڵاننەوە چەکداریەکەیاندا، بڕیاریدا کە ڕەشنوسی دەستوربخرێتە ڕاپرسیەوە، گەرچی دژی خواستی زۆربەی جەماوەروڕۆشنبیران ویاساناسانە
وا مەسعود بارزانی بڕیاری خۆی دا..ئەمجاچی؟؟!..مەبەستەکە ڕون وئاشکرایە..ئەیەوێت-ئۆپۆزسێۆن- بکەونە ناردنی پیاوماقوڵ وڕیش سپی ولەگ لەگی کەرەکان بۆ دەربارەکەی، بۆ ئەوەی بەجەنابی سەرۆکی بڵێن: قوربان ئێمە قبوڵمانە جەنابت بۆ دەورەیەکی تر وەیان زیاتر هەر سەرۆکی هەرێم-بیت (ئێستا وەزعی ناسکی عێراق وکوردستان وئەم قۆناغە مێژووییە..پێویستی پێتە.!). بەمەرجێ لەکەلی شەیتان وەرە خوارەوەو دەستورمەخەرە ڕاپرسیەوە.
ئەوەیە ڕێگەی دواتری ئۆپۆزیسێۆن...ئەیچی بکەن؟؟ وەگەرنا دەستور ئەخرێتە بەردەم خەڵك وجەماوەرڕای خۆی ئەدات!!...ئەوەتا هەر لە ئێستاوە- جەعفەر ئیبراهیم- گوتە بێژی پارتی دیموکراتی کوردستان ئەڵێت: بەدڵنیاییەوە دەستور%٥١ یان زیاتر بەبەڵێ دەنگ بەدەست دێنێت.!!
بەڵی زۆر ڕاست ئەکات، چونکە پارتی بارزانی(لەسەر تەزویر دروست بووە، ساختە کردن یەکێکە لە پرنسیپەکانی سەرکردایەتی خێزانی حیزب، نەخۆشیەکە هەرگیز بنبڕ ناکرێت...ئەمان هەرلەساڵانی ١٩٦٥ ەوە تەزویرچی بوون..هەتا ئەوکاتانەش کە هیچ ترسێک لەسەر دەسەڵات و نفوزی مەلا مستەفا نەبوو.) **
دەمێکە ستالین- وتویەتی(دەنگدەرەکان هیچ شتێک ناگۆڕن وناتوانن بڕیاری هیچ مەسەلەیەک بدەن، ئەوانەی دەنگەکان جیا ئەکەنەوە...ئەوانە بڕیار دەرن.)

سەرچاوەکان :* -حوسەین محەمەد عەزیز .خوولانەوە لەبازنەیەکی بۆشدا..دەمەتەقێیەک لە گەڵ جەرجیس فەتحوللە-دا ل ٣٨.
** ئەیوب بارزانی ..جووڵاننەوەی ڕزگاری خوازی گەلی کوردو ململانێی هێزە ناوچەیی وجیهانیەکان
١٩٥٨-١٩٧٥ بەشی دووەم .دارونەشری ئەلحەقایق ژنیف- ل٣٩٣ .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە