کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئابورى كوردستان لە سایەى دەسەڵاتى دوو بنەمالەدا

Saturday, 20/08/2011, 12:00






بەشى (یەكەم)

زۆر نوسرا وەو وتراوە دەربارەى ئابوری وژێرخانى ئابورى وڵات وە رۆڵى لەگەشەكردنى مرۆڤایەتى لە هەموو بوارێكەوە بەڵام ئەوەى ئەمرۆ ئێمە دەیبینین لە ماوەى ئەم بیست ساڵەى حوكمى دەسەڵاتى ئەم دوو بنەماڵەیە وە ئەو بارودۆخە نادروست و سەقەتەی كە كوردستانی تێكەوتوە بەرهەمی دەسەڵاتی نا مەسئولانە وە نەشارەزایی حوكمی ئەو دووبنەمالەیە.
هەرلەسەرەتاى داگیركردنى دەستەڵات ودەست بەسەراگرتنى هەموو مقدراتوامكانیاتى وولاتكەمان لەدواى ڕاپەڕینەمەزنەكەى جەماوەرى گەلى كوردمان بەتەنهاو هاتنەسەر سفرەى حازر هەرزوودەستیان كرد بەتاڵان كردنى كوردستان وئەوودیوكردنى هەرچى ئامێروئەجهزەومەكائن وئەدواتى گرنگوپیویست بووبۆ بنیات نانەوەى كوردستان وژیرخانى ئابوورى ووڵاتمان هینى فەرمانگەكان بوو هەموو بەرۆژى رۆشناوبە بەرچاوى خەڵكى كوردستانەوە گسكى لیدراوئەودیوكراو پارەكەى چوەگیرفانى نامەسئولانى
سەربەهەردوحزبى بنەمالەهەروەكوعادەتیان، پیش هەمووكەس دەبوو رۆشنبیران وسیاسەت مەداران وخەڵكىدلسۆزوبەئەمەكوخاوەن ویژدانى زیندوى كوردستان دەركیان بەم كارەساتەبكردایەو هەلۆیستی جوامیرانە دلسۆزانەیان ببوایەو ڕۆلى خویان بومیژوو ببینیایەو هەروەكوزۆرینەى زورى خەلكى كوردستان دواى عاتفەوسۆزنەكەوتنایە كەهەموو شتیكیان لەم دوو حزبى بنەماڵەیەقبوول كردوكردنیان بەكەڵەگاو ئاغاومیروودەم راست ودلسۆزو خەمخۆرىكوردان وكاربەدەست وفەرمان رەواىكورد،

سوپاس بۆیەزدانى مەزن كەهەرزوو بەندە دەركى بەدزیو گەندەڵی و خراپى وناعەدالەتى ئەم دووحزبى مافیاوتاڵانچیەكرد لەوستانەى كەبڤە وبگرەكفریش بووبەم دووحزبەبڵى پشتى چاوتان برۆیەو دەیان خستیتە خانەو تابوورىپینج وسیخوروناحەزى حكومەتەساواكەىكوردستان ،ساوا لەنەزانیوحوكم وئیدارەوبنیاتنانەوەى ووڵات بەلام ئەژدیهاونەهنگ ومافیاوپسپۆر لەدزیوكوشتن وبرین وبەتاڵان بردنى سەروەتوسامانى نەتەوەكەمانو خۆ دەوڵەمەندكردن لەسەرحسابى كوردایەتى،ئەمرۆودواى

تێپەربوونى بیست ساڵ بەسەرحوكمى دەستەڵاتى دووبنەماڵیەدا لەكوردستان ئەگەرسەیرى هەرلایەنیكى ئابورىو ژیان وپیش كەوتنى ووڵات بكەین چ لەرووى پیشەسازى وكشتوكالى وئابورى ومرۆییەوە هەمووى لەسایەى ئەم دوو حزبەدا ووێرانەیەو پەكى كەوتوە ،كوردستانیكى پڕ خیرو

سامان وئاوى شیرین وخاوەن دەشتى شارەزوور بتوین وهەولیر ودووسەدى گەورەى دوكان ودەربەندیخان تەنهابەرهەمیكى شیرى خۆمالى نابینى لەكوگاكانا بودەرمان ، گەر لە روى پیشەسازییەوە دەستپێبكەین سەیردەكەین كە بواری پیشەسازى كوردستان لە سایەى دەسەڵاتى ئەو دوو بنەماڵەیەدا چۆن پەكى كەوتووە جگە لە بەرهەمى پیشەسازى پچوكى كەرتى تایبەت و ئەهلى نەبێ هەرچى پێى بڵێى بەرهەمى كارگەى حكومى بوونى نییە تەنانەت ئەو كارگانەش كەلە سەردەمى رژێمى بەعسى فاشستدا لەشارەكاندا هەبوون هەروەكو كارگەى شەكر لەسلێمانى جگەرەو چیمەنتۆو كارگەى چنینى كفری و كارگەى هەڵگرتو پاراستنى پەتاتە لە سیروان هەروەها كارگەى چنینى هەولێر و دۆشاوى تەماتە لە دهۆك و وەچەند كارگە یەكى تر كە تەواو نەبوبون بەهۆى شەرى نێوان عێراق و ئێران ، هەر هەموو ئەم كارگانە نەهەر نەخرانە گەڕوكاركردن بەلكو لەسایەى ئەم دووبنەمالەدا تاڵان كرانو پارچكانى كلمعتاد ئەودیوكرا
پارەكەیشى چوەگیرفانى مەسئولانى دلسۆزوبنیات نانەوەى كوردستانى نوێ وشەریكەدزوتاڵانچیانى كوردستان بنەماڵەى مسعودوحزبە كارتونیەكانى كوردستان
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە