ڕوونکردنەوەیەک له "ئیبراهیم مه‌لازاده‌وه" بۆ ڕای گشتی سەبارەت بەو ڕاپۆرته‌ی له‌سه‌ر ڕووداونێت بڵاوکراوه‌ته‌وه
Friday, 23/10/2009, 12:00
دوای ئەوەی ڕۆژه‌ی پێنجشه‌ممه 22/10/2009 ڕاپۆرتێک لە ماڵپه‌ڕی (کوردستان پۆست) بە ناوی (گەندەڵیەکانی ڕۆژنامه‌ی ڕووداو) بڵاوبووەوە، ناوی من (ئیبراهیم مه‌لازاده) وه‌کو په‌یامنێر له به‌ریتانیا له ڕاپۆرته‌که‌دا هاتووه. ده‌مه‌وێ لێره‌دا بۆ ڕای گشتی ڕوون بکه‌مه‌وه که من به‌هیچ جۆرێک، دوور و نزیک، هیچ ساتێک له ساته‌کان، له‌ڕابردوو و له ئێستایشدا، په‌یامنێری (ڕۆژنامه‌ی ڕووداو) نه‌بووم، ته‌نانه‌ت به‌درێژایی ته‌مه‌نی ئه‌و ڕۆژنامه‌یه ته‌نها یه‌ک بابه‌تی منی بڵاو کردۆته‌وه. وێڕای ئه‌وه‌ی که دوور و نزیک نه ئاگاداری ئه‌وه‌م هیچ پاره‌یه‌ک به‌ناوی منه‌وه وه‌رگیرابێت و نه سوودمه‌ندیش بووم له هیچ ڕووێکه‌وه. بۆیه له‌لایه‌که‌وه به‌توندی سه‌رکۆنه‌ی داڕێژه‌ری ئه‌و ڕاپۆرته ده‌که‌م که به‌بێ هیچ پاساوێک ناوی ئێمه‌ی خستۆته ناو لیستی کارمه‌ندانی (ڕووداونێت)ـه‌وه به‌مه‌به‌ستی ناو زڕاندن و ناشیرین کردن، هه‌میش ڕووداو نێت له‌ئێستاوه تا ئاینده‌ش به‌رپرسیاره له‌وه‌ی ئه‌گه‌ر هیچ کارێکی له‌و جۆره‌ی به‌ناوی منه‌وه ئه‌نجام دابێت، ڕووبه‌ڕووی به‌رپرسیاریه‌تی یاسایی ده‌بێته‌وه.
22/10/2009
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست