مرۆڤایه‌تیی ئه‌م سه‌رده‌مه پێویستی خێرای به شۆڕشێک یا خو ڕێنێسانسێک هه‌یه...
Wednesday, 04/03/2009, 12:00
مرۆڤایه‌تیی ئه‌م سه‌رده‌مه پێویستی خێرای به شۆڕشێک یا خو ڕێنێسانسێکی سیاسیی نوێ له جیهاندا هه‌یه، به‌ڵام نه‌ک نێئۆلیبڕالیزم!(به‌شی یه‌که‌م)-
هۆگری و مه‌عجوب بوونی من له‌مه‌ڕ ڕێنێسانسی کۆمه‌ڵایه‌تیی و ڕۆشنبیری سه‌ده‌کانی پانزده و شانزده‌ی باشوری ئوروپا له ڕاده به‌ده‌ره. وه‌ک ده‌زانن وشه‌ی ڕێنێسانس، وشه‌ێکی فه‌ڕانسه‌وییه و به مانای نوێ بونه‌وه و نوێ کردنه‌وه‌یه به‌ڵام ڕێنێسانس یا ده‌ورانی ڕۆشنگه‌ری هه‌ر له سه‌ده‌ی چوارده‌هه‌مه‌وه له باکوری ئیتالیا به ڕه‌چاو کردنی فه‌رهه‌نگ و کولتوری یۆنان و ڕۆمی باستان سه‌ری هه‌ڵداوه و ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ کار و چالاکیه زانستیه‌کانی وێنه‌کێش و زانای ئیتالیی لێئۆناردۆ داوینچی که به دزیی که‌نیسه‌وه لاشه‌ی مرۆڤی له گۆڕ ده‌ر ده‌هێنا و کاری ئاوتۆپزی یا خۆ کالبود شیکافی له سه‌ر لاشه‌کان ده‌کرد! به‌ڵام له گه‌ڵ هه‌مو ئه‌مانه‌شدا قۆناخی مۆدێڕنه له سه‌ده‌ی حه‌ڤده‌هه‌م به دواوه و به دوای سه‌رکه‌وتنی زانستیی و فه‌لسه‌فی نوێ له ڕێگای گالیله و دیکاڕت و کۆپهرهوه له فه‌ڕانسه سه‌ری هه‌ڵدا و دواتر له سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌مدا و به تایبه‌تیش له ساڵی 1849دا له ڕێگای بۆدلێری شاعیره‌وه "مۆدێڕنیزم" فوڕموله کرا به‌ڵام به بێ ئه‌و ڕێنیسانسه کۆمه‌ڵایه‌تیی و ڕۆشنبیریه، مودێڕنیزمیش په‌یدا بونی موشکیل ده‌بو یا زۆر ده‌که‌وته دواوهترهوه! بۆ ئه‌وه‌ی که به‌ڕاستی و به بێ موباله‌غه زۆربه‌ی زۆری ئه‌و پێشکه‌وتنانه‌ی که مرۆڤایه‌تیی له سه‌ر ئه‌رز، ئه‌مڕۆ و له داهاتووشدا له هه‌مو بوارێک‌دا به خۆیه‌وه بینیویه‌تی، هه‌ر هه‌مو له سایه‌یی ئه‌و ڕێنێسانسه فیکریه‌وه سه‌رچاوه‌یان گرتوه و له داهاتوشدا سه‌رچاوه ده‌گرن.
ئه‌گه‌ر ئێمه چاو له سه‌ده‌کانی پێش ڕێنێسانس بکه‌ین و چاوێک به ده‌ورانی حکومه‌ته ئایینیه‌کان له ئوروپادا بخشیێنینهوه، ئه‌وان بێجگه له گوناهبار کردن و تاوانبار کردنی هه‌ر چی مرۆڤایه‌تیه هیچی تریان له بارا نه‌بوه. زانایان و ڕۆشنبیران و بیر جیاوازان ته‌نیا به هۆی ئه‌وه‌ی که بیریان له گه‌ڵ ئه‌وان نه‌ی خواردوه یا خۆ شتێکی دیکه بێجگه له ته‌ورات و ئینجیلیان باس کردوه، به هه‌زار و یه‌ک تۆمه‌ت و گوناه تۆمه‌تبار کراون. زانست و پێشکه‌وتن ته‌نیا ئه‌وه‌نده ئیهتیمامی پێدراوه که زه‌ربه له بیر و باوه‌ڕه ئایینیه‌کان نه‌دات. ئازادی و سه‌ربه‌ستیی و هونه‌ر و چاند و وشان ته‌نیا ئه‌وه‌نده بۆی بوه بڕواته پێش که فیتقی ئایینی نه‌ته‌قێنێت! گالیله به خاتری وتنی ئه‌وه‌ی که ئه‌رز خڕه، حوکمی سوتانی ده‌درێتێ، داوینچی که ناوه ئه‌سڵیه‌که‌ی لێئۆناردۆ دی سێڕ پیێڕۆ یه، به هۆی لێکۆڵینه‌وه زانستیه‌کانی دایمه له ژێر چاوه‌دێری که‌نیسه‌دا بوه. زۆرکه‌س ته‌نیا به هۆی ڕه‌خنه گرتن له شێوه‌ی به‌ڕێوه بردنی که‌نیسه و ده‌ر بڕینی بیر و باوه‌ڕیان (ئه‌وه‌ی تا ئه‌مڕۆش له ئێران هه‌ر ماوه) حوکمی کوشتنیان ده‌درایه و ده‌سوتێنران، ته‌فتیش و پشکنینی بیر و باوه‌ڕ شتێکی ئاسایی ڕۆژانه بوه و دادگا بێ داده‌کانی ئینکیزاسیون له لایه‌ن کهنیسهکانهوه به‌ڕێوه چون و هه‌ر چی ئه‌وه‌ی که قه‌شه‌ی گه‌وره‌ی که‌نیسه‌کان باوه‌ڕیان پێی هه‌بوه ده‌بو به‌ڕێوه بچێت و بێجگه له‌وه‌ی ئه‌وان، هیچی دیکه ڕێگای پێ نه‌دراوه. به وته‌ێکی تر دیکتاتۆڕی ئایینی باڵی به سه‌ر هه‌مو شوێنێکی ئوروپادا له‌و سه‌رده‌مه کێشاوه و حکومه‌تیی کردوه. یه‌کێک له ده‌ستکه‌وته‌کانی ڕێنێسانس هاتنه ئارای هزری جیایی ئایین له حکومه‌ت و ده‌وڵه‌ت بوه، یا خۆ ئایین بێ ده‌سه‌ڵات بکرێت و ئه‌وجار زۆرینه حکومه‌ت بکات. واته دێمۆکڕاسی حاکم بێت و نه‌ک قه‌شه و که‌نیسه و ئه‌مه خۆی یه‌کێک له گه‌وره‌ترین تهحهولهکان بوه و به‌دوای ئه‌ودا ئیتر ئازادی و دێمۆکڕاسی باڵی به سه‌ر زۆر وڵات‌دا کێشاوه و هاوکات ژیریی مرۆڤیش گه‌شه‌ی سه‌ندوه و مرۆڤ هه‌لی بۆ ڕه‌خساوه و توانیوهتیی به ئازادی بیر بکاته‌وه و بیر و بۆچونه‌کانیشی بڵاو بکاته‌وه، به بێ ئه‌وه‌ی که له سزایی ئایینی و داسه‌پاویی ئاسمانی له لایه‌ن که‌نیسه‌وه ترسیی هه‌بێت، چونکو که‌نیسه ئیتر ده‌سه‌ڵاتی ڕاسته‌وخۆی نه‌ماوه. دیاره که چ ئه‌و کات و چ ئێستاش ئایین له ڕۆژئاوا ناڕاسته‌وخۆ ده‌ستێکی هه‌ر له ناو ده‌سه‌ڵاتدا ماوه، ئه‌گه‌ر چی زۆر ده‌ستێکی که‌م هێزیش بێت، به‌ڵام له هه‌ندێک شوێندا جێگا په‌نجه‌ی دیاره!
لیبڕالیزم که ده‌ستکه‌وتێکی گرنگی پاش ئه‌و سه‌رده‌مه واته ڕێنێسانسه، توانی سه‌ربه‌ستیی بۆ مرۆڤ به دیاری بێنێت. سه‌ربه‌ستیی تاک، ئه‌وه‌ی که تاک تا ئه‌و حه‌ده سه‌ربه‌ست بێت که ئازاری بۆ خه‌ڵکی دیکه و هاونهوع و هاووڵاتیی دیکه نه‌بێت، هه‌م توانیوێتی فراخی باڵ بدات به مرۆڤ که تواناییه‌کانی خۆی و ئیستیعدادهکانی خۆی بخاته گه‌ڕ و تواناییه‌کانی مرۆڤ بۆ دروست کردنی که‌ره‌سته‌ی خێرا به‌رێته سه‌ره‌وه و باری پۆزه‌تیڤی مرۆڤ گه‌شه په‌یدا بکات و هاوکات به‌ر به‌ستێک بێت له به‌ر ده‌م هه‌ر هه‌مو ئه‌و که‌سانه‌ی که به جۆرێک له جۆره‌کان، جا به هۆی گه‌وره‌بون و ڕوشت کردن له نێو کۆمه‌ڵگای خراپ‌دا بێت یا خۆ خۆی به شێوه‌ێک خراپ بێت و به شێوه‌ێکی نێگاتیڤ له نێو کۆمه‌ڵگادا خۆی بنوێنێت، له ڕێگای یاساوه به‌ری پێ بگیردرێت و ته‌نانه‌ت له گرتوخانه‌ش هه‌وڵی چاک کردنی ئه‌م جۆره مرۆڤانه بدرێت. بۆ ئه‌وه‌ی که له هزری لیبڕاڵیدا مرۆڤ گه‌وهه‌رێکی به نرخ و گرانبه‌هایه و پێویسته که له کاتی هه‌ڵه‌کردندا چاک بکرێته‌وه و فێری ئه‌وه بکرێت که ڕێز له خۆی و له هاومرۆڤه‌کانی دیکه‌شی له داهاتوودا بگرێت و هه‌ڵه‌کانی دووپات نه‌کاته‌وه!
هاتنه ئارای ئابوری بازاڕی ئازادیش هه‌ر له‌م هزره‌وه واته لیبڕالیزم سه‌رچاوه ده‌گرێت، مه‌به‌ست ئه‌وه بوه که با مرۆڤ سه‌ربه‌ست بێت له کار و کرده‌وه و تیجاره‌ت و مه‌عامه‌له و بیزنس و دانانی کارگه و پیشه‌سازی و هتد... و ئه‌مه بۆته هۆی دهسمایهدارتر کردنی کۆمه‌لگای مرۆڤایه‌تی و مرۆڤ هیچکات به قه‌ده‌ر ئه‌م سه‌رده‌مه خاوه‌ن پاره و که‌ره‌سته و ئیمکانیاتی ئاسایش و رفاهی کۆمه‌ڵایه‌تی نه‌بوه. لێره پرسیاری دروست بونی چینه‌کان و گه‌وره‌تر بونه‌وه‌ی فاسیله‌ی چینایه‌تی و هه‌ژاری له هێندێک له وڵاته‌کان دێته ئاراوه، که مه‌به‌ستی ئه‌م نوسراوه‌ش خۆی شیی کردنه‌وه‌ی ئه‌م باسه‌یه و بۆچی ئه‌م دیارده، سه‌ره‌ڕای هه‌بونی لیبڕالیزم له جیهان باوی هه‌یه و ته‌نانه‌ت له هێندێک له وڵاتانی جیهان په‌ره‌ی سه‌ندوه و ڕۆژانه مرۆڤ له هه‌ندێک وڵات له برسیه‌تیدا تیا ده‌چن؟!
دیاره نکۆڵی له‌وه ناکرێت که تێدا چونی مرۆڤ له برسیهتییدا و ته‌نانه‌ت به هۆی بونی نه‌خۆشیه ساکاره چارهسهرکراوهکانهوه له‌م سه‌رده‌مه گه‌شه سهندوهی ئه‌مڕۆی جیهاندا، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که مافی مرۆڤ ده‌پارێزرێت و ڕێکخراوه جیهانیه‌کانی مافی مرۆڤ چالاکن، تهناقوس و دوڕویێکی ئه‌م سه‌رده‌مه‌یه که یه‌کێک له هۆکاره‌کانی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ده‌سمایه‌داری هه‌وسار پچڕا‌و که له ژێر هزری لیبڕالیزمدا به ناوی لیبڕالیزم و ئازادی ئه‌م ئازارانه به سه‌ر خه‌ڵکدا دێنن!! چۆن؟
لیبڕالیزم و گه‌یشتن به مۆدێڕنیزم و مۆدێڕنیته وه‌ک وتمان ده‌ستکه‌وتێکی مه‌زن و پیرۆزه و پێویسته که بپارێزرێت و گه‌شه‌ش بکات. له ساڵانی ڕابردودا و به تایبه‌ت به دوای ڕوخانی بلۆکی سوسیالیستیی ڕۆژهه‌ڵات و ئابوری ده‌وڵه‌تی، هێندێک له وڵاته ده‌سمایه‌داره هه‌وسار پچڕاوه‌کان، مه‌یدانیان بۆ ڕه‌قابه‌ت خاڵی دی و به هۆی تموحی داگیر کردنی بازاڕی ئابوری جیهان و بگره داگیر کردنیی فیزیکی هێندێک وڵاتیش له‌مه‌ڕ تموح و بردنی به هه‌رزانیی نه‌وت و گاز، هاتن بیرۆکه‌ی نێئۆلیبڕالیزم که پێشتر هاتبوه ئاراوه، زیاتر په‌ره‌یان پێدا و به‌م جۆره‌ش هه‌مو هزری لیبڕالیزمیان توشی تهحهولێکی نێگاتیڤ و نامرۆڤانه کرد. بۆ ئه‌وه‌ی که نێئۆلیبڕالیزم، مرۆڤه‌کان زیاتر وه‌ک که‌ره‌سته بۆ به‌رهه‌م هێنان چاو لێده‌کات. نێئۆلیبڕالیزم مرۆڤ له باوه‌ڕه‌کانی خۆی، ئیحساساتیی ئینسانیی، مۆڕاڵ، ئینساف، عهواتفیی ڕۆحیی و دڵسۆزی و هاونهوعیی به‌رانبه‌ر به یه‌کتر و زۆر به‌های دیکه‌ی ئینسانیی خاڵیی و بهڕڕی ده‌کات و به زمانێکی ساکار مرۆڤ ده‌کاته ڕۆبۆت. چۆن؟
وه‌ک باسی لێ‌کرا، بازاڕی ئازاد که یه‌کێک له ده‌ستکه‌وته‌کانی هزری لیبڕالیزمه، به ئاسانی بوار بۆ مرۆڤ و تاک ده‌ڕه‌خسێنێت که هه‌م بۆ وه‌پێش خستنی مرۆڤ خۆی وه‌ک تاکی سه‌ربه‌ست و هه‌میش بۆ به‌ره‌و پێش بردنی کۆمه‌ڵگا له هه‌مو بواره‌کاندا، خۆی تاقی کاته‌وه. واته تاک ده‌توانێت، چ خۆی به تاقی ته‌نها و چ به‌کۆمه‌ڵ له گه‌ڵ که‌سانیی هاوبیر و هاوڕادهی خۆی له بواری پیشه‌سازی و تێکنۆلۆژیی و کۆمپیوتر و ئه‌له‌کترۆنیک و هتد.. و یا خۆ له بواری زانستیی، ته‌ندوروستیی، نه‌فسیی و ڕۆحی و ئه‌مانه و یا نه‌خێر له بواری هونه‌ر و ئه‌ده‌بییات و سینه‌ما و غه‌یره..و یا بیزنێس و مه‌عامه‌لات و کار و کاسبییدا به هه‌مو شێوه‌ێک که خۆی پێی باشه و به پێی قانون و یاسای کۆمه‌ڵگاکه‌ی تواناکانی خۆی به کار بێنێت. له وڵاتانی یاسامه‌ندی لیبڕاڵی که حکومه‌ته‌که‌ی به شێوه‌ی سیسته‌می به‌ڕێوه‌چوونی دێمۆکڕاتیک و ڕه‌چاو کردنی بنه‌ماکانی مافی مرۆڤ ده‌ڕواته پێش، ماده‌ی "ئینساف" له هه‌مو بواره‌کاندا په‌یڕه‌وی ده‌کرێت، بۆ نمونه له دادگاکان، ئیدارات، کۆمه‌ڵگا و له هه‌مو کون و قوژبنێک که له دو مرۆڤ زاتر پێکه‌وه کاریان کرد، پێویسته که ئینساف ڕه‌چاو بکرێت. واته ئینساف له لیبڕالیزمدا یه‌کێکه له خاڵه هه‌ره گرنگه‌کانی ئه‌و هزره و هه‌ر وه‌ک چۆن فیله‌سۆفی ئه‌مریکیی جۆن ڕاوڵز له کتێبه‌که‌ی به ناوی "ئینساف له ماف‌دا " باس ده‌کات، ئه‌گه‌ر له کۆمه‌ڵگاێکی لیبڕاڵدا ئینساف نه‌بو، ئه‌و کۆمه‌ڵگایه نه مودێڕنه، نه لیبڕاڵه و نه پێشکه‌وتوه. که‌واته ئینساف ته‌نیا له دادگاکاندا مه‌تره‌ح نیه، به‌ڵکو له هه‌مو بوارێکی کۆمه‌ڵگادا و له کاتی به‌ستنیی قهولنامه و بڕیارنهمه و په‌یماننامه و قه‌رارداد و زۆر شتی دیکه‌شدا پێویست و زه‌ڕوریه که ڕه‌چاو بکرێت.
پێویسته بڵێم که به پێچه‌وانه‌ی لیبڕالیزم که زۆر پۆزه‌تیڤه و مرۆڤ و تاک له مه‌رکه‌ز و ناوه‌ڕاستیی هه‌مو شتێکدایه و مرۆڤ گه‌وهه‌رێکی گران به‌هایه، به‌ڵام له نێئۆلیبڕالیزمدا به ته‌واوی به پێچه‌وانه‌یه و مرۆڤ ته‌نیا کهرهستهێکی به‌رهه‌م هێنان و قازانج دروستکه‌ره و بێجگه له‌مه مرۆڤ بێ بایه‌خه! چۆن؟
له نێئۆلیبڕالیزمدا ئه‌م ئه‌سڵه نه‌گۆڕ و گرنگه‌ی لیبڕالیزم واته "ئینساف" جێگاێکیی نیه و خاڵیه له مانا. له‌م هزره نوێیه‌دا ته‌نیا و ته‌نیا قازانج و به‌رژه‌وه‌ندی گرنگه و ئیتر ئه‌م قازانج و به‌رژه‌وه‌ندیانه، ئه‌گه‌ر له سه‌ر حیسابیی چه‌وساندنه‌وه‌ی میلیونه‌ها کرێکار بکرێت یا خۆ هه‌ژار کردنیی چه‌ندین وڵات بێت یا خۆ له برسان کوشتنیی ڕۆژانه 30 هه‌زار منداڵ له جیهاندا بێت، یا خۆ داگیر کردنی وڵاتێک و یا چه‌ند وڵات بێت، یا خۆ به‌کار هێنانی بۆمبی ناوه‌کی له دژی یه‌کتر بێت و یا نه‌خێر هه‌ڵڕشتنی ژه‌هر به سه‌ر خه‌ڵکی سیڤیل و مه‌ده‌نیی و بێ تاوان و بێ دیفاعدا بێت!!
له نێئۆلیبڕالیزمدا مرۆڤ ته‌نیا وه‌ک به‌رهه‌م هێنه‌ر گرنگه و ئه‌گه‌ر مرۆڤ بۆ ده‌وڵه‌تی نێئۆلیبڕاڵ قازانج هێنه‌ر نه‌بو، ئه‌وا بێ که‌ڵکه و مرۆڤ ئیتر ئه‌و گه‌وهه‌ره گرانمایه نیه که فه‌یله‌سوفه لیبڕاڵه‌کان وه‌ک جۆن لۆک و ژان ژاک ڕۆسۆ و جۆن ڕاوڵس و کانت و هتد.. بیرۆکه‌که‌یان بۆمان داڕشتبو!
نمونه‌ی وڵاتانیی هه‌ره زه‌ق و به‌رچاوی نێئۆلیبڕاڵ ئه‌مڕۆکه له جیهاندا وڵاتانی سویس و ئه‌مریکان و به دوا ئه‌ماندا وڵاتانی پێشکه‌وتو له بواری پیشه‌سازیدا، ورده ورده خه‌ریکن هه‌نگاوه‌کانیان به‌ره‌و نێئۆلیبڕالیزم هه‌ڵده‌گرن و یا هه‌نگاویان هه‌ڵگرتوه به‌ڵام هێشتا هه‌ندێک کۆسپیان له سه‌ر ڕێیه بۆ به ته‌واوی ڕه‌چاو کردنی! یه‌ک له‌و کۆسپانه‌ی که له سه‌ر ڕێگای وڵاتانیی ئوروپاییه بۆ ڕه‌چاو کردنی نێئۆلیبڕالیزم، بازاڕی ئوروپایه. وڵاتانی سه‌ر به شینگن که هه‌مو نوێنه‌ریان له په‌ڕله‌مانی ئوروپادا هه‌یه، پێویسته هه‌مو وه‌ک یه‌ک هه‌ڵس و که‌وت بکه‌ن، بۆ نمونه ئاڵمانی پێشکه‌وتو له بواری پیشه سازی پێویسته وه‌ک ڕۆمانیا و بولغارستان و پورتوگال و یونان و ... هه‌ڵس و که‌وت بکات و له په‌ڕله‌مانی ئوروپا ئیزن به هیچ وڵاتێکی ئه‌ندام نادرێت که بۆ نمونه وه‌ک حکومه‌تی نێئۆلیبڕاڵی سویس هه‌ڵس و که‌وت بکات. حکومه‌تی سویس له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که له ناوه‌ڕاستیی ئوروپادایه، به‌ڵام تا ئێستا نه‌چۆته ئه‌و بازاڕه‌وه و دراوی فڕانکه به هێزه‌که‌ی خۆی پاراستوه و هه‌ر بۆیه‌شه که زۆر به ئاسانی توانیویه‌تی به‌ره‌و نێئۆلیبڕالیزم، پێ به پێی ئه‌مریکا هه‌نگاوه‌کان هه‌ڵ بێنێت. دیاره حکومه‌ته‌کانی بریتانیا و نۆڕوێژیش هه‌ر وه‌ک سویس ئه‌ندامی بازاڕی ئوروپا نین، به‌ڵام ئه‌وان هێشتا وه‌ک سویسیان له خۆیان نه‌کردوه. نۆڕوێژ که نه‌وتی هه‌یه و وڵاتێکی ده‌وڵه‌مه‌نده، به‌ڵام هه‌ندێک تایبه‌تمه‌ندی دیکه‌ی تایبه‌ت به خۆی هه‌یه! له‌وانه‌یه ئه‌گه‌ر نۆڕوێژ وه‌ک سویس بکات، خه‌ڵکی خۆشیان له وڵاته‌که‌یان نامێنن و جێی دێڵن، چ بگات به خاریجیه‌کان! ناچاره‌ن ئه‌وان دڵی خه‌ڵکه‌که ڕاده‌گرن، به‌ڵام هه‌ر وه‌ک باسی لێ‌کرا له سویس و ئه‌مریکاش ئه‌م پرۆسه‌یه به خێرایی به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌چێت!
درێژه‌ی هه‌یه..
13ی ڕه‌شه‌مه‌ی 2708
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست