هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆککۆماری له ئێران و ڕۆڵ و کاریگه‌ری نه‌ته‌وه‌ێکی بنده‌سته!
Saturday, 06/06/2009, 12:00
ڕۆژی هه‌ینی داهاتوو بیست و دووی جۆزه‌ردان واده‌ی چوونه پای سندووقه‌کانی ده‌نگدان له ئێرانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی کۆماری ئیسلامی ده‌گات و نه ته‌نیا گه‌لانی بنده‌سته و گه‌لانی باڵاده‌ستی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی ئێران و هه‌روه‌ها ئوپۆزیسیۆنه جۆربه‌جۆره‌کانی نیزامیش، چاوه‌ڕوانی ئاکامی هه‌ڵبژاردنه‌کان ده‌که‌ن، به‌ڵکو ده‌وڵه‌تانی ده‌ور و به‌ری ئێران و جیهانیش به تایبه‌ت ئیسڕائیل و ئه‌مه‌ریکا چاوه‌ڕوانی ئاکامه‌کان و ناسینی سه‌رۆک کۆماری داهاتوی ئێرانن.
هه‌مو ده‌زانین که له کۆی سه‌دان کاندیدای ناو نوس کراو بۆ پۆستی سه‌رۆک کۆماری، ته‌نیا چوار که‌س توانیان له هێڵه‌کی شۆڕای چاودێری نیزام ده‌ر بچن و به فه‌رمی وه‌ک کاندیدی په‌سه‌ند کراوی نیزام بناسرێن. ته‌نیا زانینی ئه‌مه‌نه به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی که بزانین ئایا وه‌ها هه‌ڵبژاردنێک ده‌توانێت مۆرکی هه‌ڵبژاردنێکی دێمۆکڕاتیک و سالمی لێ بدرێت یا نا. بێ‌شک وڵام نایه و ئه‌مه‌ش بۆ خه‌ڵکی ناوخۆ و ده‌ره‌وه و ئۆپۆزیسیۆنیش به ته‌واوی ڕۆشنه.
زۆر وازیح و ڕۆشنه که کاتێک ئه‌م چوار که‌سه خۆییه‌ی نیزام و ده‌سه‌ڵات له هێڵه‌کی شۆڕای چاودێری نیزام ده‌ر ده‌چن، ته‌نیا و ته‌نیا ده‌توانێت ئه‌م په‌یامه به هه‌موومان بدات که ئه‌و چوار که‌سه که ته‌نانه‌ت به‌رنامه و دروشمی ته‌بلیغاتی جیاواز و جار به جار نیزیک له یه‌کیان پێشکه‌ش کردووه، له هه‌ر حاڵه‌تدا پارێزه‌ری ئه‌و نیزامه‌ن و به ته‌مان بۆ خزمه‌ت به‌و نیزامه و هێشتنه‌وه‌ی له ده‌سه‌ڵاتدا ببنه سه‌رۆک کۆمار. یه‌کیان پێی وایه که به هه‌ڕه‌شه له ئیسڕائیل و زلهێزه‌کانی جیهان ده‌توانێت هێژمۆنی ده‌وڵه‌ته‌که‌ی بپارێزێت و ته‌نانه‌ت زیادی بکات و به بۆمبی ناوه‌کی بگات و ده‌سه‌ڵاته ڕه‌شه‌که‌یان درێژه پێ بده‌ن و ته‌مه‌نی کۆماره‌که‌یان درێژتر بکاته‌وه و ئه‌وی تریان پێی وایه که نه‌خێر به نه‌رم و نیانی هه‌ڵس و که‌وت کردن له گه‌ڵ ئیسڕائیل و زلهێزه‌کان و به وتوووێژ له گه‌ڵیان ده‌توانێت ته‌مه‌نی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته درێژ بکاته‌وه و یه‌کی تریشیان پێی وایه که له هه‌ر حاڵه‌تدا بۆ ئه‌و فه‌ڕق ناکات له دوواڕۆژدا چۆن به‌رخورد به‌و قه‌زییه جیهانیه بۆ مانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتییان بکات، به‌ڵکو به‌و قه‌ناعه‌ته گه‌یشتووه که ئه‌مڕۆکه به هه‌ر فێڵ و ته‌ڵه‌ک و وه‌عده و وه‌عیدێک بێت، ته‌نیا خۆی ببێت به سه‌رۆک کۆمار و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش که‌وتۆته هێنانه ئارای دروشمی نوێ و ژێر پێ نانی خه‌ته سووره‌کانی نیزام و باس کردن له‌وه‌ی که به‌ڵێ له ئێران چه‌ند قه‌وم پێکه‌وه ده‌ژین و پێویسته یاسای ئیسلامی مافییان به ڕه‌سمی بناسێت و به زمانی زگماکی خۆیان بخوێنن و هتد... و یه‌کی تریشیان تازه که‌وتۆته ئه‌م ته‌رفه‌نده‌ی که به‌ڵێ له ناو یاسای بنه‌ڕه‌تیی نیزامه‌که‌یاندا به‌ند و خاڵ بۆ که‌مایه‌تیه ئه‌تنیکی و ئایینیه‌کان له مێژه نووسراوه و تۆزی لێ نیشتووه و هه‌رگیز به کرده‌وه نه‌کراوه و تازه بۆ فریوی گه‌له بنده‌سته‌کان ئه‌م باسه‌ی هێناوه‌ته پێشه‌وه و به پێویستیی ده‌زانێت که "بۆ هێنانه‌وه‌ی ده‌نگی زۆرینه" ئه‌م خاڵه زیندوو بکاته‌وه و ئه‌مه‌ش ته‌نیا درۆێکه و ڕێک دوای ده‌نگ هێنانه‌وه‌ی پشت گوێی ده‌خات و هه‌ر وه‌ک ئه‌وه‌ی هه‌رگیز باسیشی نه‌کردبێت!
له‌م جیاوازیی دروشم‌دان و ته‌بلیغاتانه‌ی ئه‌و چوار کاندیدا خۆییه‌ی کۆماری ئیسلامی به‌م ئاکامه ده‌گه‌ین که نیزامی کۆماری ئیسلامی له ئێران که هاوکات له گه‌ڵ قه‌یرانه ئابوری و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی ناوخۆی توشیی گیر و گرفتی زۆر جدی و مه‌ترسیدار بۆ مانه‌وه‌ی ته‌مه‌نی ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی بووه، له ناوخۆی خۆۆییه‌کانیشیدا که هه‌مویان بنه‌ماڵه‌ی ده‌سه‌ڵاتن تووشی دوو ده‌سته‌یی و چه‌ند ده‌سته‌یی بووه و گه‌یشتۆته مه‌رحه‌له‌ێک که گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ سه‌ره‌تاکانی ده‌سه‌ڵاتی خۆی و یه‌ک ده‌ستیی و یه‌ک ڕه‌نگیی بنه‌ماڵه‌که‌ی زۆر سه‌خت و دژوار بۆته‌وه و ته‌نانه‌ت به سه‌رکوت و سه‌رنێزه‌ش و به په‌ند و نه‌سیحه‌ته‌کانی ڕێبه‌ر و دیکتاتۆڕی نیزامیش هه‌رگیز ناتوانێت ئه‌و یه‌ک ده‌ست بوونه‌ی جاری جارانی خۆی وه‌ده‌ست بێنێته‌وه. ئه‌مه خۆی له خۆیدا خاڵێکی زۆر گرنگه که به قازانجی نه‌ته‌وه بنده‌سته‌کانی ناوخۆی ئێران به‌گشتی و گه‌لی کوردستان به تایبه‌تییه و ئه‌مه‌ش له ئاکامی 30 ساڵ خۆڕاگری نه‌ته‌وه بنده‌سته‌کان و هاوکات ڕه‌وه‌ندی ڕوو له ته‌واو بوون و ئێکسپایه‌ڕ بوونی ده‌وره‌ی ئه‌م دیکتاتۆڕه‌یه که وه‌ک هه‌مو دیکتاتۆڕێک له مێژوودا ده‌وره‌که‌ی ئه‌مانیش ته‌واو ده‌بێت و ده‌وره‌ێکی نوێ له ئێران ده‌ست پێ ده‌کاته‌وه یا خۆ پێویسته ده‌ست پێ بکات!
کۆماری ئیسلامی به درێژایی ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌شی خۆی، دژبه‌رانی خۆی به گرتن و کوشتن و به‌ندیخانه و ئازار و ئه‌شکه‌نجه ته‌نبێ ده‌کرد و ده‌یکات و ئا به‌م شێوانه خۆی تا به ئه‌مڕۆکه‌ش له به‌رانبه‌ر هه‌ر جۆره له‌رزۆک کردنێکی ده‌سه‌ڵاته‌که‌یان پاراستووه، به‌ڵام کاتێک که نه‌ک دژبه‌رانی ده‌سه‌ڵات، به‌ڵکو ڕه‌که‌به‌رایه‌تی ناو ده‌سه‌ڵات ئه‌م جاره له ناو خۆۆییه‌کاندا سه‌ر هه‌ڵ ده‌دات و هه‌ر ئه‌و که‌سانه‌ی که به خزمه‌ته بێ وێنه‌کانیان بۆ مانه‌وه‌ی نیزام له هیچ جۆره کرده‌وه‌ێکی غه‌یره ئینسانی و غه‌یره ئه‌خلاقی خۆیان نه‌بوێراوه، ئه‌مڕۆ پایه‌کانی نیزام سوست ده‌که‌ن و دزییه‌کانی یه‌کتر ئاشکرا ده‌که‌ن و حه‌یسیه‌تی له مێژه نه‌ماوی یه‌کتر سوکتر ده‌که‌ن، ئیتر نیزام خۆی له‌م سه‌ڵاحیه‌ته‌دا نابینێته‌وه که که‌سه‌کانی خۆیشی ته‌نبێ بکات و ده‌شزانێت که ئه‌گه‌ر ده‌ست بداته ئه‌م کاره، ته‌نیا و ته‌نیا وه‌زعه‌که به زه‌ره‌ری ده‌سه‌ڵاته‌که‌یان و به زه‌ره‌ری خۆیان ده‌شکێته‌وه و ئه‌م حاڵه‌ته بۆ ئه‌وه‌ان وه‌ک بۆمبێکی ساعه‌تی وایه که ئه‌گه‌ر بێت و له کاتی خونسا کردنه‌وه‌یدا هه‌ڵه‌ێک بکه‌ن، ڕه‌نگه سه‌عاتی بۆمبه‌که له کاری ئاسایی خۆی ده‌ر بچێت و خێرایی و تووندی سه‌عاته‌که زیاتر بکات. هه‌ر بۆیه ده‌سه‌ڵاتداره‌کان و به تایبه‌ت که‌سایه‌تیی خامه‌نه‌یی دیکتاتۆڕ دارێکی به ده‌سته‌وه‌یه که هه‌ر دوو سه‌ره‌که‌ی پیسه و بۆ ئه‌ویش که ڕۆڵی ئیمامی پانزده‌هه‌می شێعه‌کان و پێێغه‌مبه‌ری موسوڵمانه‌کانی جیهانی خۆی بۆ خۆی دیاری کردووه، کۆتایی و ئاخری خه‌ته و ناو براو که له کۆتاییه‌کانی ته‌مه‌نه نیگریسه‌که‌یشیدا به‌سه‌ر ده‌بات، ده‌زانێت که یا ده‌بێت ته‌سلیمی چاره‌نووسێکی وه‌ک سه‌دام حسین دیکتاتۆڕی ئێڕاق و شای ئێران بێت یا خۆ له گه‌ڵ وه‌زعه‌که شه‌ڕی سه‌ر و ماڵی بکات، هه‌ر بۆیه ئه‌م پیێغه‌مبه‌ره درۆیینه پێویستیشی به دروست کردنی بۆمبی ناوه‌کی هه‌یه و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌شی خۆی پێی باشه ئه‌حمه‌دینه‌ژاد ببێته‌وه به به‌ناو "سه‌رۆک کۆمار"!
گه‌لانی بنده‌سته‌ی ئێران و به تایبه‌ت گه‌لی کوردستان پێویسته له بیریان نه‌چێته‌وه که ئه‌و که‌سانه‌ی که ئه‌مڕۆکه بۆ کێشانه پای ئه‌وان بۆ به‌ر سندووقه‌کانی ده‌نگدان و بۆ به ده‌ست هێنانی ده‌نگی ئه‌وان، ئه‌مڕۆکه که‌وتونه‌ته باس کردن له‌م ڕاستییه که له ناو ئێران بێجگه له فارس و ئازه‌ری ده‌سه‌ڵاتدار، گه‌لانی دیکه‌ش یا به قه‌ولی خۆیان قه‌ومگه‌لی دیکه‌ش بوونیان هه‌یه و پێویسته مافیان بدرێتێ، ئه‌مانه هه‌ر ئه‌و که‌سانه‌ن که به درێژایی ته‌مه‌نی ئه‌م ڕژیمه له هیچ جۆره سه‌رکوتێکی ئه‌وان و گرتن و کوشتن و ئه‌شکه‌نجه کردنیان خۆیان نه‌پاراستووه و یه‌کێک له ڕه‌شترین دیکتاتۆڕی و ده‌سه‌ڵاته‌کانیان له ئاخره‌کانی سه‌ده‌ی بیسته‌م و ئه‌وه‌ڵه‌کانی سه‌ده‌ی حازر له جیهانی ڕوو له مۆدێڕنیته، به سه‌ر گه‌لانی بنده‌ستی ئێران‌دا سه‌پاندووه. ئه‌وانه هه‌ر ئه‌و که‌سانه‌ن که له پۆسته جۆر به جۆره‌کانی ناو ده‌سه‌ڵات و بۆ پاراستنیی ده‌سه‌ڵات به ده‌ست و به قه‌ڵه‌می خۆیان ده‌یان و سه‌دان ژیانیان کووژاندۆته‌وه، ده‌یان و سه‌دان قه‌ڵه‌میان شکاندووه، ده‌یان و سه‌دان په‌تییان هه‌ڵواسیوه، ده‌یان و سه‌دان زمانیان بڕیوه، تیری خه‌ڵاسیان لێ داوه و حوکمی دار و تیربارانیان واژۆ کردووه. به میلیون ئازادیخوازیان ئه‌شکه‌نجه داوه و ئێمه و مانانیان ئاواره و ده‌ربه‌ده‌ر کردووه و خاک و زێد و نیشتمانمانیان به زۆری چه‌ک و هیزی نیزامی داگیر کردووه.
گه‌لانی بنده‌ست و به تایبه‌ت گه‌ڵی بنده‌ستی کوردستان پێویسته که له شانۆگه‌ری به ناو هه‌ڵبژاردن که فڕی به سه‌ر هه‌ڵبژاردن و دێمۆکڕاسییه‌وه نیه و ته‌نیا شانۆێکه بۆ شه‌رعیه‌ت دان به ده‌سه‌ڵاته ڕه‌شه‌که‌یان، به‌شداری نه‌که‌ن و ئه‌م جاره‌ش وه‌ک ده‌وره‌کانی پێشووتر ناێکی گه‌وره به کۆماری ئیسلامی بده‌نه‌وه و به‌م ته‌حریم و به‌شداری نه‌کردنه‌یان به خه‌ڵکی جیهان بسه‌لمێنن که گه‌لی کوردستان هه‌رگیز ڕابردووی ڕه‌شی ده‌سه‌ڵاتداری کۆماری ئیسلامی له بیر ناچێته‌وه و به هیچ جۆرێک حازر نابن به چوونه پای سندوقه‌کان و ده‌نگ دانیان، ڕه‌سمیه‌ت به‌م کۆماره کورد کوژه بده‌ن.
ئه‌مه ئه‌رکی سه‌ر شانی هه‌مو کوردێکی نه‌ته‌وه‌یی و دڵسۆز و شۆڕشگێڕه و ئه‌وانه‌ش که له ئێستاوه که‌وتوونه‌ت سازش کردن له گه‌ڵ ئه‌م ڕژیمه و به ته‌مای سات و سه‌ودان له گه‌ڵی، با پیرۆزی خۆیان بێت!
[email protected] 16ی جۆزه‌ردان 2708
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست