سووتوی جگه‌ره‌که‌ی گیڤارا له مسته‌فا چاوڕه‌ش به‌نرختره
Monday, 21/12/2009, 12:00
(ئه‌م نووسینه پێشکه‌شه به‌گشت ئه‌و شه‌هیدانه‌ی به ڕووخسار نه‌م دیوون به‌ڵام له ڕۆح‌دا هه‌موو شه‌وێک له‌گه‌ڵمدان)
خه‌باتی ئاشکرای کاک ئارام پاش ئاشبه‌تاڵ که‌متر له دوو ساڵ بووه به‌ڵام له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی کاک ئارامی نه‌مر وه‌ک که‌سایه‌تیه‌کی ساده‌ی گه‌له‌ریی که باوه‌ڕی به خۆده‌رخستن نه‌بووه ،که‌چی له جوگرافیه‌کی زۆر بچووکدا له به‌ری قه‌ره‌داغ هێنده خۆشه‌و‌یست بووه پاش شه‌هید بوونیشی به هه‌زاران خێزانی کورد له باشوور و باکور و باشووری بچووک و ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستاندا بێ ئه‌وه‌ی کاک ئارامیشیان بینیبێت کۆرپه‌کانیان ناو ده‌نا (ئارام) .
32 ساڵه ئارام وه‌ک جه‌سته بزره له گه‌ل لێ وه‌ک ڕۆحێکی هه‌رده‌م ئاماده به ده‌یان کێشه‌ی ئاڵۆزی کۆمه‌ڵگای کوردی ته‌نها به هێنانی ناوی گۆڕی شه‌هید ئارام بنه‌بڕکراوه و به‌قه‌د تاڵه ده‌زوویه‌ک کێشه‌یان نه‌ماوه‌و هه‌ردوولای خاوه‌ن کێشه بوونه‌ته براو و ئامۆزا و سه‌دان خوشکه‌زاو برازا‌و خاڵۆزیان لێ که‌وتۆته‌وه.
گیڤارا له 8-10 - 1967 له پۆلیڤیای ئه‌مه‌ریکای لاتین له‌گه‌ڵ 15 هاوڕێی شه‌هید ده‌بن، هه‌رچه‌نده گیڤارا خه‌ڵکی ئه‌رجه‌نتین بووه، که‌چی یه‌کێکه له کاراکته‌ره بنچینه‌یه‌کانی سه‌رکه‌وتنی گه‌لی کوبا، خۆ گه‌ر گیڤارا له‌گه‌ڵ کاسترۆ به تامی ده‌سه‌ڵات ده‌ستخه‌ڕۆ ببوایه، ئه‌وا ئه‌میش ده‌بووه په‌ڵه‌یه‌کی ڕه‌شی مێژوو و به دڵنیایه‌وه ئێستا وه‌ک کاسترۆ نه‌ک به‌ته‌نێ خه‌ڵکی کوبا به‌ڵکو گشت گه‌لانی دنیا ده‌موچاویان به تفی ڕق سیواخ ده‌کرد ، گیڤارا ئێستا بۆته هیمای ئازادی و له بن ده‌رهێنانی چه‌وسانه‌وه‌ی مرۆڤه‌کان بێ جیاوزی ئه‌تنیکی نه‌ته‌وه و ڕه‌نگ وپێست.
هزری یاخیگه‌ری کاک ئارامیش له‌وه‌ی نه‌بووه ده‌نکێک له‌ناو ته‌زبیحه 66 ده‌نکه‌که‌ی تاڵه‌بانی وێنه‌ی کاک ئارامی کرده ملوانکه‌و لۆگۆی کاسکێت و کرایه سه‌رو سنگی گه‌نچ و خانمانی هه‌ر چوار پارچه‌که‌ی کوردستانه‌وه .
مسته‌فا چاوڕه‌ش له ماڵپه‌ڕی ئاژانسی ده‌نگو باسی سه‌ربه‌خۆی کوردستاندا ده‌ڵێت: له‌مل کردنی وێنه‌و له‌به‌ر‌کردنی ئه‌و پۆشاکا‌نه‌ی وێنه‌ی گیڤارایان تێدایه کارێکی هه‌ڵه‌یه، بۆ پاساوی لێدوانه‌که‌شی ووتی تێکۆشه‌ری کورد هه‌یه30 ساڵه سه‌نگه‌ری خه‌باتی چۆڵ نه‌کرده‌وه، گه‌ر کورد وه‌فایان هه‌یه حه‌قه وێنه‌ی مه‌لا مسته‌فاو جه‌لال تاڵه‌بانی بنێن به سنگیانه‌وه،!!! پرسیاره‌که لێره‌وه ده‌ست پێده‌کات:
_ مسته‌فا چاوڕه‌ش ده‌ڵێت: گرتنی ژن و منداڵه‌کانم لا‌ی به‌عس سۆز‌و به‌زه‌یه‌کی وای لا دروستکردم به‌رگه‌ی زیندانی بوونیان نه‌گرم. هه‌ر بۆیه له ڕێگه‌ی موسته‌شارێکی ناوچه‌ی پشده‌ره‌وه به‌ڵێنم دا گه‌ر ئه‌وان ئازاد که‌ن من ئاماده‌ی هه‌موو هاوکاریه‌کی حیزبی به‌عسم چ له بواری سه‌ربازی یان پێدانی زانیاری بێت، به‌م پێوده‌نگه‌ی مسته‌فا چاوڕه‌ش بێت ده‌بوو هه‌موو ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی له شه‌ڕدا به دیلی ده‌گیران یاخوود هه‌موو زیندانی کۆمه‌ڵه له زیندانه‌کانی به‌عسدا ده‌بوو له گوڵ کاڵتریان پێ نه‌وترایه؟ چونکه به‌سه‌دان پێشمه‌رگه و کادری ڕێکخستنی کۆمه‌ڵه له ژێر ئه‌شکه‌نجه‌ی به‌عسدا نه‌ک یه‌ک ووشه‌یان نه‌درکاند به‌ڵکو دا‌واشیان له خێزان و نه‌وه‌کانیان کرد تا له ژیاندا بن ڕێگه‌ی شۆڕشی سووری کۆمه‌ڵه به‌رنه‌ده‌ن، ئه‌وه قاره‌مانه‌کا‌نی کۆمه‌ڵه بوون تفیان له ڕووی جه‌لا‌ده‌کان ده‌کرد کاتێک فۆڕمی پاکانه‌یان ده‌خسته به‌رده‌میان له ژووری زیندان و پێیان ده‌ووتن به یه‌ک ئیمزا نه‌ک ئازادتان ده‌که‌ین به‌ڵکو به‌هه‌شتی ژیانتان له‌بری ئه‌و دنیا بۆ به‌رکه‌ماڵ ده‌که‌ین، ئه‌وه پیاوه مل که‌ڵه‌که‌ی کۆمه‌ڵه‌بوو ساڵی 1988 له هه‌ولێردا ته‌نها 8 ڕۆژ پێش جه‌ژن بردیان و وه‌ک دیاری له‌یه‌که‌م ڕۆژی جه‌ژندا مژده‌ی له‌سێداره‌دانیان چپانده گوێی منداڵ و خێزانه‌که‌ی تا شیرینی جه‌ژنیان لێ بکه‌نه شین و قۆڕپێوان . ئه‌وه که‌سوکاری پێشمه‌رگه‌کان بوون به زیلی عه‌سکه‌ری له جاده‌ی سورداشدا وه‌ک چه‌و و لم هه‌ڵڕێژران و به‌عسیه‌کان پێیان ووت بڕۆن بۆ لا‌ی کوڕه‌کانتان له پشتی چیای هه‌لاچ و دابان و هه‌ماوه‌ند.
گیڤارا بێجگه له پۆسته‌که‌ی خێزانه‌که‌شی ئیهمال کرد له پێناوی به‌دیهێنانی ئازادی گه‌لانی ژێرده‌سته، که‌چی مسته‌فا چاوڕه‌ش به ناردنی ڕاپۆرته نهێنیه‌کان هاوڕێکانی خۆی به کوشت ده‌دا له پێناوی شه‌هوه‌ت و بڕێک ده‌سکه‌وه‌تی مادیدا.
گیڤارا ئێستا به سنگی ملوێنه‌ها مرۆڤی هه‌مه ڕه‌گه‌زه‌وه ده‌شه‌کێته‌وه و به‌سه‌دان کۆرپه به ناوی ئه‌وه‌وه ناو ده‌نرێن، که‌چی تازه به‌تازه مسته‌فا چاوڕه‌شی فایلدار بۆ قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی داڕمانی ده‌روونی خۆی گه‌ر چی ڕاستیش ده‌کات له‌مه‌دا داوا له لاوان و گه‌نجانی کورد ده‌کات وێنه‌ی خائینێکی وه‌ک مه‌لا مسته‌فای بارزانی و جه‌لال تاڵه‌بانی هه‌ڵ بواسن به سنگیانه‌وه، دیاره چاوڕه‌ش زیره‌که له‌م داهێنانه‌دا که‌سی له خۆی باشتری نه‌دۆزیوه‌ته‌وه بارزانی و تاڵه‌بانی نه‌بێت تا ڕووی ڕه‌شی خیانه‌تکاری پێ سپی بکاته‌وه، هه‌رچه‌نده له‌م مه‌سه‌له‌یه‌دا یه‌که‌می دوای دوای دۆڕاوه‌کانه .
زۆرن ئه‌و شه‌هیدانه‌ی به نه‌وه‌کانیان ده‌ڵین : به‌س نه‌بوو پێش شه‌هیدبوونمان ئێوه‌مان سه‌ربڵند کرد‌و نه‌بووینه هاوڕێی چاوڕه‌ش و کوڕه گه‌وره‌که‌ی عه‌لی عه‌سکه‌ری کاره‌ساتی هه‌کاری و به‌هرۆزی دانیشتووی ئه‌نقه‌ره‌ی داگیرکه‌رو سه‌عدی پیر نه‌بووی جه‌لالی و کاکه‌ی ئه‌ڵمانی .
خۆشم له کۆتایدا ده‌ڵیم: مار هه‌ر ماره جا ماری سه‌وز بێت یان زه‌رد یاخوود ماره‌که‌ی به‌عس ، ماره‌کانی تریش ددانیان پڕه له ژه‌هر گه‌ر مسته‌فاو نه‌وه‌کانی مسته‌فای گوندی زه‌رد ده‌سه‌ڵاتداربن .
گه‌رچی مسته‌فا چاوڕه‌ش دۆسیه‌که‌ی پڕه له کاغه‌ز به‌ڵام سوتووی جگه‌رکه‌ی گیڤارا هێنده‌ی خه‌باته‌که‌ی به‌نرختره .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست