پارتی لە ڕێگەی مەلابەختیارەوە سلێمانی داگیر دەکات
Friday, 18/02/2011, 12:00
پارتەکەی بنەماڵەی بارزانی بەڕاشکاوی لە کۆنگرەکەیاندا ڕایانگەیاند پلانی داگیرکردنی شاری سلێمانیان هەیە ، سەرانی بنەماڵەی تاڵەبانی لە ڕێگەی مەلابەختیارەوە بەڵتەجیەکانی خۆیان ناردە ناو ئاپۆڕای شۆڕشی گەنجانی ڕاپەڕیوی شاری هەمیشە بزێوی سلێمانیەوە، ئەمڕۆ گەنجانی سلێمانی بەپلانێکی پێشوەختی بنەماڵەی بارزنی و تاڵەبانی بەدەستی چەکدارە خائینەکانی پارتی خڵتانی خوێن کران .
پلانەکە چیە ؟
سەرانی بنەماڵەی تاڵەبانی دەمێکە بارگەو بنەی خۆیان پێچاوەتەوە و باش دەزانن سەرتەنورێکیشیان لە سلێمانی بۆ نەماوەتەوە ، هەر بۆیە بە بیانووی هێرشی خۆپێشانەدەران بۆ سەر مونەزەمەی لقی ٤ مەلابەختیار داوای لە هێزەکانی پارتی کردوە بێن بەهانای ئەو لقەی ساڵانی ١٩٩٣ و ١٩٩٤ وە لە مانگێکدا سێ جار دەگیرا .
کاتژمێر ١٠ ی ئەم شەو قافڵەیەکی هێزەکانی بنەماڵەی پارتی بە سەرکرادیەتی فازل میرانی کە ژمارەیان ٥٠ ئۆتۆمۆبێل دەبوو لە شاری کەرکووکەوە بەرە چەمچەماڵ دەهاتن تا بگەنە شاری سلێمانی، بەڵام جەماوەری شارۆچەکی بازیانی هوشیار ڕێگەیان لێگرتن و هێزەکەی بنەماڵە بە ڕێگەی قاچاخ توانیان نیوەی هێزەکەیان بگەێننە شاری سلێمانی .
دەرەنجام:
_ گەنجانی ئازادیخوازی بێباکی سلێمانی داوای گەڕانەوەی کەرامەت دەکەن و ئەوەی کەرامەتی تاکی کوردی داگیرکردوە سەرانی یەکێتیە پێش سەرانی بنەماڵەی بارزانی.
_ گەنجانی خوێن بەخشی سلێمانی داری ئازادی بە خوێن ئاودەدەن جا ڕەنگی فیشەکی دەرچووی لوولەی تفەنگەکە سەوز بێت یان زەرد.
_ دەبا ئەندام و کادر و پێشمەرگە دێرینە خەپێنراوەکانی یەکێتی نیشتمانی مەست بوو بە قسەی مەلا بەختیارەکەیان باش بزانن زۆر دەمێکە بنەماڵەی بارزانی لە فرسەتێکی وا دەگەڕێن تا هێزەکانیان لە سلێمانی جێگیر کەن.
_ ئەی ئەوانەی تۆزێک غیرەتی نەتەوەیەتیتان تێدا ماوە لە ناو ڕیزەکانی یەکێتیدا بڕۆنە ناو ڕیزی خۆپیشاندەران و ڕێگە مەدەن بە پلانی مەلا بەختیار هێزەکانی بنەماڵەی بارزانی بەرماڵی نوێژی ئازادی گڵاوبکەن .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست