ئه‌گه‌ر سوکایه‌تی پێکردنێکت له‌که‌م ره‌وشتێکه‌وه پێگه‌یشت ئه‌وه بزانه که بێکهموکوڕیت
Thursday, 18/06/2009, 12:00
زۆر ده‌مێکه مه‌لا حکمه‌ت له لایه‌ن مامه خڵهفاوهکهیهوه رست کراوه و جارجاره‌ش ئێسقانێکی ئه‌داتێ بهریئهداته وێزه‌ی خاڵک و قاچیان ئه‌گرێت ، ئه‌و مه‌لا حکمه‌ته‌ی که هه‌رگیز به‌ختیار نه‌بووه ، خۆی له‌بیرچۆته‌وه کێیه‌و چییه ؟ حه‌زئه‌که‌م مه‌لا بیهێنێته‌وه بیر خۆی له‌و کاته‌وه‌ی که هاته سلێمانی له ساڵانی 1976 خه‌ڵکی ئه‌م شاره چۆن ده‌رگای ماڵه‌کانیان بۆ کرده‌وه ، وه‌ک کوڕی خۆیان سه‌یریان ئه‌کرد ، به‌ڵام مه‌لا حکمه‌ت زۆربێ نمه‌ک و حه‌رامزاده بوو به‌رامبه‌ریان ، ره‌نگه هه‌ر له‌به‌ر ئه‌و بێرهوشتییهی بوبێت که نازناوی مه‌لای له‌خۆی ناوه چونکه خۆی باش ناسیوه چ ره‌وشت نزمێکه بۆ ئه‌وه‌ی کرداره سوکه‌کانی خۆی پێ داپۆشێ . خۆی باش ئه‌زانێت باسی چی ئه‌که‌ین ، کاتێک زانی ده‌سته‌که‌ی که‌وته‌ڕوو که‌وته بوختان کردن بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی ئاگایان لێیه‌تی ، ئه‌وانه‌ش خه‌ڵکانی شۆڕشگێر و نیشتمانپه‌روه‌ر بون ، لهچونیشی بۆ ناو هێزی پێشمه‌رگه که‌وته کاری خراپه‌و به‌دڕه‌وشتی ، به‌کوشتدانی ئه‌و که‌سانه‌ی به ترسی ئه‌زانی له‌سه‌ر خۆی ، به جۆرێک کاری ئه‌کرد که زیانی زۆر گه‌وره‌ی به کۆمه‌ڵه گه‌یاند . ئه‌م بچمه ناشرینه زۆر حه‌زی به خۆبادان و فشوهوڕ هه‌یه ، ده‌رون نه‌خۆشه و هه‌ست به‌که‌موکوڕی ئه‌کات بۆیه زۆر حه‌زی له‌وه‌یه که هه‌ر مه‌سئول بێت ، مه‌لا کۆلکه خوێنده‌وار خۆی لێبووه به خوێنده‌وار و رۆشنبیر ، با نه‌ختێک به وردی گوێ له قسه هه‌له‌ق و مه‌له‌قه‌کانی خۆی بگرێت ئه‌وسا بۆی ده‌رئه‌که‌وێت که چ بێ مێشکێکه ، باشتر وایه مه‌لا ناوێک بۆ خۆی بدۆزێته‌وه .
ئه‌وه‌ی مه‌لای نه‌خوێنده‌وار به یه‌کێتی به گشتی و به کۆمه‌ڵه به تایبه‌تی کردوه . به عس پێینه‌کردووه ، به ده‌یان کادری کۆمه‌له وسه‌دان پێشمه‌رگه‌ی به ته‌سلیم کردنه‌وه داوه ، بێجگه له تێکدانی رێکخستنه‌کانی کۆمه‌ڵه له ناو شاری سلێمانی له رێگه‌ی که سێکه‌وه به ناوی حه‌مه جه‌زا که ئێستا ئه‌ندام مه‌کته‌به له لای خۆی ، له رۆژگارێکدا ئه‌یویست یه‌کێتی بکات به دوو که‌رته‌وه ، که گه‌وره‌ترین ترس له‌سه‌ر کورد و یه‌کێتی هه‌بو ، بۆی نه‌چووه سه‌ر وگیرا ، هه‌وڵی راکردنی دا به‌ره‌و سلێمانی بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ باوه‌شی رژیم سه‌رکه‌وتو نه‌بو گیرایه‌وه ، باش ئه‌زانێت چی پێکرا ، چۆن که‌وته قسه‌کردن تاکو له‌سه‌ر که‌سه نزیکه‌کانی خۆی .
مه‌لا به‌ختیار له دوای راپه‌ڕین فه‌رموی بچمه ناو یه‌کێتی قه‌حبه‌کان ناچمه‌وه ناو یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان ، یه‌کێک ئه‌وه‌نده بێ ئابڕو بێت ئه‌بێت مامه سه‌رلێشێواوه‌که‌ی چ دڵێکی پێی خۆش بێت ، ئه‌وه‌ی مه‌لای کۆنه ئاش به ئاش بۆی نه‌کرا ئێستا له پاڵ مامی و خزمایه‌تیدا خرپتری پێ‌کرد ، له‌وه‌ش ئه‌چێت مامی خڵه‌فاوی توانای بیرکردنه‌وه‌ی نه‌مابێت یاخود ئاگای له خۆی نه‌بێت ، نابینێت یه‌کێتی گه‌یانده چ رۆژێک .
مه‌لا ئه‌وه‌نده خۆی لێببوه قوله‌ی قاف ژنی به‌زۆر به‌خه‌ڵک ته‌ڵاق دا‌و خۆی هێنایه‌وه ، خانوی له‌سور شۆسته دروست کرد ، بێجگه له سه‌دان تاوان و دزی تر ، ئه‌و قسانه‌ی مه‌لا زیاتر چاره‌ی یه‌کێتی و باڵی جه‌لالێکان ناشرینتر ئه‌کات و مه‌رگی باڵه شکاوه‌که‌ی جالالێکان نزیکتر ئه‌کاته‌وه .
با مه‌لا حکمه‌ت به ویژدانه‌وه که نیشێتی مێژووی ژیانی خۆی بنوسێته‌وه ، ئینجا به وردی بیخوێنێته‌وه ، ئه‌و کاته بۆی ده‌رئه‌که‌وێت که چ جانه‌وه‌رێکی زیانبه‌خش و بێکه‌ڵکه ، ئه‌و کاته خۆشی حه‌زی به‌و ژیانه نابێت و کۆتایی به ژیانی خۆی ئه‌هێنێت .
که‌واته ئه‌وه‌ی مه‌لا به چوار حزبه‌که‌و به رۆژنامه‌کانی ئاوێنه وهاوڵاتێ و رۆژنامه‌ی ده‌ڵێت تعبیر له خۆی ئه‌کات ، ئه‌و که‌سه که‌سه ئه‌لفێکی به‌سه به‌ڵام ئه‌وه مه‌لا نییه ، ئیتر نامه‌وێت له‌وه زیاتر چیلکه‌ی لێوه بده‌م .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست