بانگه‌وازێک له که‌سوکاری شه‌هیدانی 31 ئابی 1996 بۆ کۆسره‌ت ره‌سوڵ
Wednesday, 08/07/2009, 12:00
پێویست به‌وه ناکات سڵاو بنێرین بۆ یه‌کێک که خیانه‌ت له رۆڵه شه‌هیده‌کانمان بکات .
جه‌نابی جێگری خائینترین که‌س له‌سه‌ر زه‌وی ، ئه‌گه‌ر سه‌یری ره‌فتاره‌کانت بکه‌ن ، بێگومان قێز له‌خۆت ئه‌که‌یته‌وه . جه‌ناب چه‌ند که‌س له‌ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند رۆژه به ته‌له‌فون و له‌ڕێی سایته‌کانی ئینته‌رنێته‌وه گله‌ییان لێکردویت و سه‌رزه‌نشتیان کردویت ، ئایا هه‌ست به‌خۆت ئه‌که‌یت چیت لێ به‌سه‌ر هاتووه .
ئێمه کۆمه‌ڵێک له که‌سوکاری شه‌هیدانی 31 ئابی 1996 ، ئه‌گه‌ر له بیرت بێت ئه‌و رۆژه‌یه که مه‌سعودی مه‌لا که ئێستا جه‌نابتان جێگری ئه‌ون له‌شکری داگیرکه‌ری به‌عسی هێنایه سه‌رمان ، قبوڵمان نییه که به هیچ شێوه‌یه‌ک به‌وه‌ت بزانین که رۆژێک له رۆژان لێپرسرای شه‌هیده‌کانمان بوبیت .
جێگری ناشرینترین مه‌خلوق له دنیادا ، ئایا به خۆت زانیوه ئێستا چ قسه‌یه‌کی هه‌له‌قومه‌له‌ق ئه‌که‌یت ، له‌وه ئه‌چێت توشی نه‌خۆشی شیزۆفیرینیا بوبیت ، خۆت لێ بۆته دوو که‌س ، یه‌کێکیان خۆ به یه‌کێتی زان و ئه‌ویتر خۆ به پارتی عه‌یاره بیست وچوار زان ، له‌وه‌ش ئه‌چێت زۆربه‌ی کات پارتی بیت ، ئه‌گینا بووه له دنیادا ، لایه‌نێک دوژمنه‌که‌ی ، له‌شکری داگیرکه‌ری به‌عسی هێنابێته سه‌ری و شاره‌که‌ی تاڵان کردبێت و سه‌دان له‌و پێشمه‌رگانه‌ی که تۆ خۆت به لێپرسراویان زانیوه شه‌هیدیان کردبێت ، ئێستا ش له که‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی هه‌ردو بنه‌ماڵه‌وه داوا له خه‌ڵکی ئه‌و شاره‌و کوردستان بکه‌یت ده‌نگ بده‌نه ئه‌و خائینه .
جه‌نابی جێگری شه‌رمنترین که‌س ، تۆیه‌ک خۆت به خه‌ڵکی شاری هه‌ولێر ئه‌زانیت ، ئه‌و شاره‌ی به شاری هۆلاکۆ به‌زێن ناسراوه ، که‌چی تۆ خۆت ته‌سلیم به سوکترین جاشی سه‌دام کرد ، که مه‌سعوده . هه‌ر ئێوه نه‌بون ئه‌تانوت ، مه‌سعود جاشێکی سوکی سه‌دامه ، ئه‌ی ئێستا بۆ په‌شیمان بویته‌ته‌وه و 180 پله باتداوهتهوه .
جه‌نابی جێگری ترسنۆکترین که‌سی ئه‌م دنیایه ، له ئیمڕۆوه بریاری خۆمان داوه که چیتر نه‌چینه سه‌ر مه‌زاری شه‌هیده‌کانمان ، بۆ ئه‌وه‌ی چیتر پرسه‌کانیان تازه نه‌بێته‌وه ، چونکه هه‌رکاتێک وته‌کانی تۆمان بیر ئه‌که‌وێته‌وه بۆ مه‌سعود و بنه‌ماڵه‌ی بارزانی ، وائه‌زانین ئیمڕۆ 31 ئابه‌و جه‌سته‌ی رۆڵه‌کانمان لهبهردهستماندایهوه خوێنی لێ ئه‌تکێت .
جه‌نابی جێگری گرگنی نه‌خوێنده‌وار ، مناڵی شه‌هیده‌کانمان لێمان ئه‌پرسن ، باوکیان چۆن شه‌هیدکرا ، نازانین چیان وه‌ڵامیان بده‌ینه‌وه ، ناتوانین درۆیان له‌گه‌ڵ بکه‌ین ، پێیان ئه‌ڵێین له شه‌ڕێکی نابه‌رابه‌ردا له‌گه‌ڵ خائینترین بنه‌ماڵه ، به‌پاڵپشتی سه‌رسه‌خترین رژیم شه‌هیدکران ، ئایا لێمان ناپرسن ، ئه‌ی بۆچی جه‌نابتان ریکلامیان بۆ ئه‌که‌یت ، چونکه مناڵی شه‌هیده‌کان ئه‌زان که تۆ لێپرسراوی شه‌هیده‌کانیان بویت . بڕیارماندا که پێت بڵێین که تۆش له ریزی خائینترین و گرگنترین ونهخوێندهوارترین وشهرمنترین وترسنۆکترین و ناشرینترین که‌سدایت . ئه‌گه‌ر ئه‌ته‌وێت ئه‌م قسانه‌ت پێ نه‌وترێت ، هه‌تا زووه له جلال حسام ا‌لدین تاڵه‌بانی دورکه‌وه‌ره‌وه و بگهرێرهرهوه ناو خانه‌واده‌ی شه‌هیدان و ده‌ستێک بهێنه به سه‌ری مناڵانی شه‌هیدانی 31 ئابدا و خۆت له زه‌لکاوی خیانه‌ت رزگار بکه . چونکه جلالی حسام ا‌لدین ئه‌یه‌وێت هه‌موتان وه‌ک خۆی سوک بکات ، تۆ له‌هیچت که‌م نییه ته‌نها رێزی که‌سوکاری شه‌هیدان به‌سه بۆ تۆ .چونکه جه‌ناب ئه‌وه باش بزانه که‌سوکاری شه‌هیدانی 31 ئاب و شه‌هیدانی شه‌ری ناوخۆ و شه‌هیدانی رێگای رزگاریخوازی گه‌له‌که‌مان و پێشمه‌رگه وخه‌ڵکی کوردستان به یه‌ک چاو سه‌یری تۆ‌و مه‌سعود ئه‌که‌ن ، هه‌رگیز به قسه‌ی تۆ‌و هاوشێوه‌کانت ناکه‌ن ، چونکه قێزیان له خۆت و ریکلامه‌کانت دێته‌وه که بۆ مه‌سعود و لیستی کوردستانی ئه‌که‌یت .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست