کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


جه‌لال تاڵه‌بانی باوه‌ڕی به‌که‌س نه‌ماوه‌ له‌ مه‌ڵبه‌ندی یه‌کی سلێمانی

Wednesday, 23/12/2009, 12:00


ماوه‌ی چه‌ند ساڵێکه‌ زۆر زیاتر له‌ساڵانی پێشوتر یه‌کێتی توشی ته‌نگوچه‌ڵه‌مه‌ی گه‌وره‌ بوه‌ ، یه‌کێک له‌و شارانه‌ی که‌ یه‌کێتی به‌ هی خۆی ئه‌زانی شاری سلێمانیه‌، له‌دوای دروستبونی لیستی گۆڕانیش ته‌نگوچه‌ڵه‌مه‌کانیی یه‌کێتی و مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی زیاتر بووه‌ ، ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له‌ رێکخستنه‌کانی مه‌ڵبه‌ند ی یه‌ک ریزه‌کانی ئه‌و حزبه‌یان واز لێهێنا و که‌وتنه‌ کارکردن بۆ لیستی گۆڕان ، مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی وای لێهات باوه‌ڕیان به‌ هیچ که‌سێکی خۆیان نه‌ماوه‌ . چونکه‌ نازانن کێ سه‌ر به‌ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌ ، زۆربه‌ی شکسته‌کانی یه‌کێتی له‌ سلێمانیدا خرایه‌ پاڵ به‌رزانی ئه‌حمه‌د کورده‌ ، له‌ پلینیۆمی چه‌پڵه‌لیداندا بڕیاری زۆر گرنگیان داوه‌ بۆ چاککردنی یه‌کێتی ، زۆر گه‌ڕان یه‌کێک بدۆزنه‌وه‌ بۆ شوێنه‌که‌ی به‌رزان به‌ڵام که‌سێکی وایان ده‌ست نه‌که‌وت که‌جێگه‌ی باوه‌ڕی تاڵه‌بانی بێت ، بۆیه‌ له‌به‌ر بێ پیاوی له‌مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی بڕیاریاندا که‌ خانمی یه‌که‌می عێراق بکه‌نه‌ لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ند به‌و هیوایه‌ی بتوانێت یه‌کێتی له‌م قه‌یرانه‌ ده‌ربێتێ و چاکسازی له‌و مه‌ڵبه‌نده‌دا بکات ، با بزانین خانمی یه‌که‌می عێراق به‌ چ سیفه‌تێک دانرا بۆ ئه‌وه‌ پۆسته‌ که‌ به‌پێی پرنسیپی حزبایه‌تی نابێت هیچ لێپرسراوێتیه‌کی پێ بدرێت ، چونکه‌ له‌هیچ ئورگانێکی یه‌کێتیدا کار ناکات ، به‌ڵام وه‌کو قارچک هه‌ڵیانتۆقان .

ئه‌وه‌ له‌و رۆژه‌وه‌ په‌یوه‌ندیم به‌ چه‌ندین ئه‌ندام مه‌ڵبه‌ند وئه‌ندام کۆمیته‌ وخه‌ڵكانێکی زۆرم بینیوه‌ پرسیاری دانانی هێرۆ خانم لێپرسیون به‌ڵام ته‌نها یه‌کێکیشم نه‌بینی پێی خۆش بوبێت ، 18 ساڵه‌ سلێمانی وخه‌ڵکه‌که‌ی به‌ده‌ست بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانیه‌وه‌ ئه‌چه‌وسێنرێنه‌وه‌ و به‌تایبه‌تیش به‌ده‌ست هێرۆ خانه‌وه‌ ، باشه‌ که‌ئه‌م خانمه‌ کاری باشی بۆ ناکرابێت له‌م 18 ساڵه‌دا و رابوردویه‌کی ره‌شی هه‌بێت ، ئه‌بێت بتوانێت چی بکات له‌مه‌ڵبه‌ندی یه‌ک ، باشتر وایه‌ هه‌ر له‌ئێستاوه‌ فاتحه‌ی کۆتایی ‌ بخوێنین بۆ ئه‌م مه‌ڵبه‌نده‌ .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە