کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


یا شێخ فاڵچی به‌ شاڵت قه‌سته‌م ئه‌م جاره‌ تێکه‌وتی

Sunday, 28/06/2009, 12:00


رۆژی27/6/2009 فیڵد مارشاڵی په‌ڕۆ شێخ جعفر شێخ مسته‌فا له‌ سایتی چاودێره‌وه‌ چاوپێکه‌وتنێکی بڵاوکرابۆوه‌ که‌ له‌گه‌ڵ سایتی کوردستان راپۆرت کردبوی ، ئه‌ڵێت که‌ هیچ فه‌رمانده‌یه‌ک وبه‌رپرسێکی باڵا سه‌ر با باڵی ریفۆرم نین له‌ 95% پێشمه‌رگه‌ سه‌ر به‌ هه‌ردو پارته‌که‌ن و ئه‌ندامی یه‌کێتی و پارتین . له‌وه‌ ئه‌چێت وه‌زیری بێ پێشمه‌رگه‌ به‌سه‌رخۆشی ئه‌م قسانه‌ی کردبێت ، ئه‌وه‌ یه‌که‌م جاره‌ شتی وام به‌رچاو ئه‌که‌وێت ، له‌ وه‌زیری بێ پێشمه‌رگه‌ ئه‌پرسین ئه‌وه‌ی ئێوه‌ باسی لێوه‌ ئه‌که‌ن هێزی پێشمه‌رگه‌ی پارێزه‌ری کوردستانه‌ یاخود میلیشیای هه‌ردو حزبه‌که‌یه‌ ، ئه‌گه‌ر به‌پێی فه‌رموده‌کانی جه‌نابی وه‌زیر بێت ، به‌پێی یاسای حکومه‌تی عێراق بێت ، ئه‌بێت ئه‌و هێزانه‌ هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه‌ چه‌ک بکرێن چونکه‌ هیچ شه‌رعیه‌تێکان نییه‌ ، زۆر ده‌مێکه‌ لێپرسراوانی هه‌ردوو پارته‌ چاره‌ قورسه‌که‌ی کوردستان ، زۆر به‌شان وباڵی هێزی پێشمه‌رگه‌دا هه‌ڵئه‌ده‌ن و به‌ هێزی پارێزه‌ری کوردستان ناوی ئه‌به‌ن به‌ ڵام جه‌نه‌ڕاڵه‌ په‌ڕۆینه‌که‌ی کوردستان هه‌مویانی به‌ درۆخسته‌وه‌ ئه‌وه‌یانی راست فه‌رموو ، له‌وه‌ش گرنگتر ، وه‌زیری بێ ده‌سه‌ڵات و بێ پێشمه‌رگه‌ی کوردستان له‌وه‌ ئه‌چێت فاڵی گرتبێته‌وه‌ . یاخود زۆری خواردبێت و خواردبێته‌وه‌ و خه‌وی ناخۆشی بینیبێت که‌ ئه‌ڵێ هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان ده‌نگ به‌ لیستی کوردستانی ئه‌ده‌ن ، یاخود پێش وه‌خت ده‌نگتان بۆ داون ، ئه‌مه‌ش نه‌که‌ن به‌ قسه‌کانی خاوه‌ن فایل وقاره‌مانه‌که‌ی محگه‌که‌ی مغرب ، حامدی حاجی خالید ، نه‌ڵێن هه‌ڵه‌ی چاپ بو ، چونکه‌ که‌س باوه‌ڕتان پێناکات .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە