له نوێنەرایەتى ڕێكخراوى لاوك هەڵەبجەى شەهیدهوه
Sunday, 29/03/2009, 12:00
بەڕێزان سڵاوێكى گەرم .....
پاش ئەوەى كە ڕێكخراوەكەمان بە هۆى ئاگادار كردنەوەى خوێنەرانەوە لە زنجیرە هەواڵێكى گرنگ و سەر سوڕهێنەر سەبارەت بە ڕوداوەكانى ئەم دوایە و ڕۆداوەكانى بە ینى ساڵەكانى (2004بۆ2008)كە چەند بابەت و هەواڵ و زانیاریەكى یەكجار زۆر و سەر سوڕهێنەرى لە سەر هەندێك كەسایەتى حزیى و حكومى لە هەردو ڕەگەزەكە وە پلانى پشتى پەردەى هۆكارەكانى بارودۆخە ئاڵۆزەكانى چەند مانگێكى لە سنورى هەلەبجەدا وە ئەو گۆڕانكارى و هەڕەشانەى كە لە لایەن بەر پرسانى ئێرانەوە ئاراستەى (ئەنوەرى حاجى عوسمان)بەڕێَوەبەرى ئاسایشى شارەزوور كرابوون سەبارەت بە ئازاد كردنى دوو جاسوسى ئێرانەوە كە لە ژێر دەسەڵاتى ناوبراودا دەستگیر كرابون بە تۆمەتى .......وە سەبارەت بە پێشینەو كاروبارى قایمقامە چەتەكەى هەڵەبجە و پلە و شوێَنەكانى باوكى ناوبراو لە حیزبى بەعسداكە چەند كارەساتى خولقاند وە گاڵتە جاریەكەى بە كەسوكارى شەهیدانى كیمیاباران وە چەند هەواڵێك لە سەر شاروەوانى یەكگرتوو یان شارەوانى سیروان كە چەندین پارچە عەرز بە ناوە جیاوازەكانەوە وەركیراوە و فرۆشراوە وە وەرگرەكان كێن و كریارەكانیش كێن هتد وە وە چەند زانیاریەك سەبارەت بە پلانێكى سەربازى كتوپرى لە هەڵەبجەلە لایەن لایەنێكەوە بۆ سەر ئاسایش بۆ ئازاد كردنى دوو ئیرانیەكەو چەندین هەواڵى تر. ئامادەمان كردبو بە داخەوە یەكێك لە و كەسانەى كە زانیارى داینێ لە هەوڵێكى نامرۆڤانەدا پشتى تێكردین و بوە هۆى تێك دانى بارودۆخەكە كە نەتوانین ئەو زانیارى و هەواڵانە بگەیەنینە كوردستانپۆستى ئازیز ئەوە بو بوە هۆى پەلاماردانى ئەندامانى ڕێكخراوەكەمانەوە لە لایەن قایمقام و چەند كەسایەتیەكى ترەوە كە بە پێویستى نازانین ناویان بهێنین تا كاتى ئامادە بونى ڕاپۆرتەكانمان ئێمە وەكو ڕیێكخراوەكەمان ناچار بوین هەڵەبجە بۆ ماوەیەك بە جێبهێڵین وە بەرپرسى ڕێكخراوەكەشمان تا ئێستاش بەدواداچونى بۆ دەكرێت بۆ ئەم مەبەستەش ناوەندى چاك مان لێئاگادار كرنەوە سەبارەت بەم ڕوداوە بەڵێنتان ئەدەینە بەم زوانە بگەڕێینەوە لاتان بە هەواڵ و زانیارى زیاترەوە :لە هەواڵێكى تردا دڵسۆزێك پێى ڕاگەیاندین كە كە سێك بە ناوى عومەر كە پێئەچىِ محامی بێت لە دەزگاى شەهیدانى هەڵەبجە سوكایەتى بە كەسوكارى شەهیدانى كیمیاباران دەكات بە بیانوى جۆراو جۆرەوە وە بوە تە هۆى نیگەرانى و نارازى بونى كەسوكارى شەهیدان وە ئەوەى جێى باسە ئەوەیە كە ئەم كابرایە خەڵكى هەڵەبجە نیەو هیچ زانیاریەكى سەبارەت بە هەلچەبجەو كیمیابارانەوە نیە وە خۆى بەسەر كەسوكارى شەهیداندا گیز ئەكاتەوە كە ئەمەش نیشانەى بێئوسلوبیە وە سوكایەتیە بە كەسوكارى كیمیابارانى هەڵەبجەو بە بەرێوەبەرایەتى و بە هەڵًەبجە بۆیە داوا دەكەین كە بەدواداچوون بكریچت بۆ ئەم مەبەستە لە لایەن لایەنى بەرپرسەوە كە چیتر سوكایەتى بە كەسوكارى كیمیاباران نەكرێن كە ناتوانن ساڕێژى زامیان بن چیتر زامیان نەكولێننەوە .
نوێنەرایەتى ڕێكخراوى لاوك هەڵەبجەى شەهید
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست