درۆیه‌کی شاخداری ده‌سه‌ڵات
Monday, 10/08/2009, 12:00
ئێواره‌ی ئیمڕۆ کاتێک گه‌ڕامه‌وه بۆ ماڵه‌وه وه‌کو هه‌مو ئێواره‌کانی تر که‌وتمه گه‌ڕان به سایته‌کانی ئینته‌رنێت به‌بێ جیاوازی بۆ هه‌واڵ و ده‌نگوباس . کاتێک گه‌یشتمه سه‌ر پی یوکه‌ی میدیا کۆمه‌ڵێک هه‌واڵی تێدا بو یه‌ک یه‌ک خوێندمه‌وه ، یه‌کێک له‌وانه هه‌واڵی به‌رێوه‌به‌ری پێشوی ئاسایشی سلێمانی کاک سه‌رکه‌وت بو ، گوایه به‌ده‌یان چه‌کداره‌وه چۆته به‌ر دادگای سلێمانی ، ئه‌مه هه‌واڵه‌که بوو . خوێنه‌ری به‌ڕێز ، من ئه‌م به‌یانییه بۆ کارێک چوم بۆ دادگای سلێمانی ، ئه‌وه‌ی له سایتی پی یوکه‌ی میدیا خوێندمه‌وه سه‌ر له‌به‌ری درۆیه ، یه‌کێکه له درۆ زه‌ق و سوکه‌کانی ده‌سه‌ڵاتدارانی یه‌کێتی له سلێمانی ، من خۆم ته‌نها یه‌ک چه‌کدارم نه‌بینیوه نه به کلاشنکۆف و نه به ده‌مانچه‌وه که دیار بوبێت ، به‌حوکمی ئه‌وه‌ی چه‌ند ساڵێک له‌نزیک دادگای سلێمانی دوکانم هه‌بو ، زۆربه‌ی دوکانداره‌کان ئه‌ناسم ، سه‌ردانی هه‌ندێکیانم کرد ، که‌سێک نه‌بو باسی هیچ دیارده‌یه‌کی نائاسایی و نابه‌جێ بکات و هیچیش نه‌بوبو ، کاتێکیش چومه ژوره‌وه بۆ ناو دادگا هیچ شتێکی نائاسایم به‌دی نه‌کرد ، له راڕه‌وه‌که‌دا کاک سه‌رکه‌وتم بینی له‌گه‌ڵ چه‌ند هاوڕێیه‌کیدا وه‌ستابون ، له یه‌کێک له پۆلیسه‌کانی دادگام پرسی ، وتم ئه‌وه خێره کاک سه‌رکه‌وت هاتۆته دادگا ، چونکه پێش چه‌ند رۆژێک له‌مه‌وبه‌ر له‌رۆژنامه‌ی کوردستانی نوێ‌دا هه‌واڵێکم خوێندبۆوه له‌سه‌ر تاوانێک کهدرابوه پاڵ کاک سه‌رکه‌وت ، له‌گه‌ڵ خوێندنه‌وه‌یدا زۆر پێکه‌نینم به عه‌قڵی سوک و بچوکی ده‌سه‌ڵاتدارانی سلێمانی هات ، ئه‌و پولیسه به‌ڕێزه‌ش وه‌ڵامی دامه‌وه ، که ناوبراو هاتووه به‌ده‌م ئه‌و کێشه‌یه‌وه که بۆیان دروست کردووه ، منیش کابرایه‌کی زۆر فزوڵم و مامه‌وه له‌ناو دادگا بۆ ئه‌وه‌ی بزانم چییه ؟ کاک سه‌رکه‌وت چووه لای حاکم سیروان و پاش که‌مێك هاته ده‌ره‌وه ، گوێم لێ‌بوو ئه‌یانوت ، ئه‌وه‌ی وترابوو هه‌موی درۆوده‌له‌سه بو ، ئه‌و فایله داخرا ، بێگومان ده‌سه‌ڵاتداران ئه‌زانن لوتیان شکاوه و رسوا بون خۆ ئه‌بێت شتێکی تر بڵێن که پینه‌ی درۆکانیانی پێبکه‌ن بۆیه که‌وتونه‌ته درۆ وده‌له‌سه‌ی بێ سه‌روبه‌ره ، هه‌ر له‌م کاته‌دا په‌یوه‌ندیم کرد به یه‌کێک له هاوڕێ دوکانداره‌کانی به‌رامبه‌ر دادگا هه‌واڵه‌که‌ی پی ی‌و که‌ی میدیام بۆ خوێنده‌وه ، زۆر پێکه‌نی و وتی ئه‌مانه له خه‌یاڵی خۆیاندا درۆ دروست ئه‌که‌ن و که‌سیش باوه‌ڕیان پێ ناکات ، ئه‌مه وه‌فای یه‌کێتیه بۆ رۆڵه قاره‌مانه‌کانی رۆژانی سه‌ختی پێشمه‌رگایه‌تی ، ئه‌بێت وه‌فایان بۆ خه‌ڵکی کوردستان چه‌ند بێت ، له ئیمڕۆوه بڕیاری خۆم داوه‌و که ببم به‌یه‌کێک لهلایهنگره سه‌رسه‌خته‌کانی لیستی گۆڕان هه‌رچه‌نده گهنگیشم به لیستی گۆڕان داوه .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست