جه‌لالییه ئیرهابێکان
Sunday, 20/12/2009, 12:00
له‌سه‌روبه‌ندی هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مانی کوردستان و له‌کاتی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کاندا ، داروده‌سته‌ی جه‌لالێکان که‌وتنه وێزه‌ی خه‌ڵکی سلێمانی به گشتی و گۆڕانخوازان به تایبه‌تی، چه‌ندین مه‌فره‌زه‌ی بجوک بچوکیان دروستکردبو که‌شه‌وانه و له‌ناکاو په‌لاماری لایه‌نگرانی لیستی گۆڕانیان ئه‌دا به چه‌قۆ وکلکه ده‌مانچه و شیش لێیان ئه‌دان ، چه‌ند جارێکیش ته‌قه‌یان ده‌کردو خه‌ڵکیان بریندار ئه‌کرد . ئه‌و کاته بۆ جه‌ماوه‌ری کوردستان‌مان رونکرده‌وه که جه‌ندرمه ترسنۆکه‌کانی به‌ڕێوه‌به‌ره ترسنۆکه کۆنه جاشه‌که‌ی ئاسایشی سلێمانی ئاڕاسته‌ی ئه‌کردن ، هه‌ر دوای ئه‌و نوسینه کارمه‌ندێکی بوێری ئاسایشی سلێمانی رونکردنه‌وه‌یه‌کی له‌سایتی کوردستان پۆست بڵاوکرده‌وه که ئاگاداری وه‌ستا حه‌سه‌نی ترسنۆکی کردبو که‌ناوی ئه‌و که‌سانه بڵاوئه‌کاته‌وه که‌به‌رێوه‌به‌ری تێکدانی ئاسایشی سلێمانی ئه‌یناردنه سه‌ر خه‌ڵک ئه‌گه‌ر واز له‌و کاره نه‌هێنن .
جه‌لالیه ئیرهابێکان که‌وتنه بڕینی موچه‌و ده‌رکردن و دورخستنه‌وه و ئیهانه‌کردنی گۆڕانخوازان ، به‌ڵام ئه‌وه هیچ دادی نه‌دان ، ئه‌مجاره‌یان ئه‌یانه‌وێت له‌سه‌دامی دیکتاتۆر دیکتاتۆر تر بن و له قاعیده ئیرهابی تر بن ، بۆیه ئه‌مجاره که‌وتونه‌ته په‌لاماردانی خه‌ڵکانی سه‌ر به بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ، له شوێنێک به به شیش په‌لامار ئه‌ده‌ن وه‌کو له‌گه‌ڵ دارای تۆفیق ئا‌غا کردیان ، دواتر په‌لاماری سه‌ردار قادر به‌رزنجیان دا‌و دوو فیشه‌کیان نا به قاچیه‌وه له کاتێکدا سه‌ردانی ماڵه خزمێکی کردبو ، دواکاری ترسنۆکانه‌شیان که‌دواکاریان نییه په‌لاماری پێشمه‌رگه‌ی دێرین یاسین عبدالله درا له‌به‌ر ماڵی خۆیان له‌به‌رده‌م ماڵومنداڵه‌که‌یدا و دایانه به‌ر ده‌سڕێژی گوله و به‌سه‌ختی برینداریان کرد ، کاکه یاسین پێشمه‌رگه‌ی دێرین و له‌ساڵی 1979 پێشمه‌رگه‌یه‌و دوو جار بریندارکراوه له‌کاتی پێشمه‌رگایه‌تیدا و ئه‌مه‌ش بو به جاری سێیه‌م به‌ده‌رستی ئیرهابیه جه‌لالێکان ، بۆیه به‌و نه‌فس نزم و ترسنۆکانه ئه‌لێم که‌ئه‌وانه کوڕانی رۆژی سه‌خت بون ، باشتره جیتر به قسه‌ی هه‌ندێ دزو جه‌رده‌و ترسنۆک مه‌که‌ن و په‌لاماری ئه‌مانه بده‌ن ، جونکه ئه‌مانه کوڕی میلله‌تن و میلله‌ت وه‌کو چاویان ئه‌یانپارێزن.
هه‌مو ئه‌م کاره ئیرهابیانه ی جه‌لالێکان له‌وه‌وه سه‌رچاوه ئه‌گرێت بۆ ئه‌وه‌ی بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق له 7/3/2010 ئه‌کرێت خه‌ڵكی کوردستان به‌گشتی و سلێمانی به‌تایبه‌تی چاوترسێنبکه‌ن وکه‌س نه‌وێرێت کار بۆ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بکات .
باسه‌رانی جه‌لالیه ئیرهابێکان باش بزانن خه‌ڵكی کوردستان به‌گشتی و سلێمانی به‌تایبه‌تی هه‌ر ئه‌و خه‌ڵكانه‌ن که ئه‌چونه‌وه به‌گژ داروده‌سته‌ی سه‌دامی دیکتاتۆردا و هیچ حسابێکیان بۆ نه‌ئه‌کرد و لێی نه‌ئه‌ترسان ئێستاش هه‌ر هه‌مان خه‌ڵکه‌و به‌بیروباوه‌ڕیکی پته‌وتره‌وه ئه‌چنه‌وه به‌گژ قوتابیه ته‌مه‌ڵ وترسنۆک ودزو به‌دڕه‌وشته‌کانی سه‌دامداو هیچ حسابێکیان بۆ ناکه‌ن وبه‌هیچیان نازانن ، وه‌ئه‌و سه‌ره گه‌نده‌ڵ و بۆگه‌نانه با باش بزانن به‌م ئیرهابه‌ی ده‌ستیان داوه‌تێ سه‌ری خۆیان ئه‌خوات .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست