ئه‌وه‌ی مه‌سعودی مه‌لا مسته‌فا ئه‌یه‌وێت
Monday, 03/08/2009, 12:00
ساڵانێکی زۆره هه‌ر له‌ساڵانی 1976 وه کۆمه‌ڵێک فه‌رمانده‌ی سه‌ربازی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان بوبون به کۆسپێکی گه‌وره له‌به‌رده‌م بنه‌ماڵه‌ی مه‌لا مسته‌فادا ، بۆیه که‌وتنه پیلان دانان بۆ کوشتنیان ، هه‌ر له رێگای جاسوسهکانیانهوه له دێهاتهکانداو مه‌فره‌زه‌کانیان له ناوچه جیاجیاکانی کوردستان و شه‌هیدکردنی لێپرسراوان و گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ لای رژیمی به‌عس و بونیان به مه‌فره‌زه‌ی تایبه‌تی ئیستخباراتی عه‌سکه‌ری دواتریش به رێنماییه‌کانی قیاده‌ی مووه‌قه‌ته په‌لاماری مه‌فره‌زه‌کانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستانیان ئه‌دایه‌وه ، دواتریش له کاره‌ساتی هه‌کاریدا زۆر روونتر ده‌رکه‌وت ، هه‌ر له‌وکاته‌وه سه‌رکردایه‌تی پارتی به به‌رنامه‌ی وردی ده‌زگای به‌دناوی پاراستن فه‌رمانده سه‌ربازیه‌کانی یه‌کێتیان له‌ناو بردووه ، چونکه ئه‌م کادره سه‌ربازیانه هه‌رگیز ملکه‌چی خیانه‌ته‌کانی بنه‌ماڵه‌ی به‌رزانی نه‌بون . به‌ڵام ئێستا به پێلانێکی ده‌زگای پاراستن ئه‌وه‌ی له 30 ساڵی رابردودا بۆی نه‌کرا ئێستا به ئاسانی ئه‌یکات ، توانی کۆمه‌ڵێک که‌سی ناو یه‌کێتی که خۆیان به کادری سه‌ربازی ئه‌زانن ، که‌وتونه‌ته داوی پێلانهکهی پاراستن بۆ شکاندنی هه‌یبه‌تی هێزی پێشمه‌رگه ، ئه‌و کۆمه‌ڵه نه‌فس نزمه که‌وتونه‌ته ریکلام کردن بۆ که‌سێک له‌وه‌تی هه‌یه هه‌ر به خائین و ترسنۆک ناوی ده‌رکردووه ، که‌چی ئیستا ئه‌م کۆمه‌ڵه کادره خۆ به سهربازیزانه به شان‌و باڵیدا هه‌ڵئه‌ده‌ن ، نازانن که خه‌ڵکی کوردستان زۆر ده‌مێکه له ره‌فتارو هه‌ڵسوکه‌وته‌کان و خیانه‌ته‌کانی مه‌سعودی مه‌لا شاره‌زا بون که‌سیش باوه‌ر به‌و زوڕناژه‌نه نه‌فس نزمانه ناکات . رووی ره‌شی مه‌سعود نه با تاڵه‌بانی نه به به‌رهه‌م و نه به هه‌ندێ کاسه‌لێسی ره‌وشت نزم و پاره په‌رست و ترسنۆک سپی نابێته‌وه ، هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌ش ئه‌وه‌ی سه‌لماند ، بۆ ئه‌وه‌ی چیتر روی خۆتان ناشرین نه‌که‌ن و پیلانه‌که‌ی ده‌زگای پاراستن جێبه‌جێ نه‌که‌ن ئیتر واز له پیاهه‌ڵدان بێنن به شان و باڵی مه‌سعوددا ، چونکه باش ئه‌زانین که له چه‌ند مانگی داهاتودا زۆر شت رون ده‌بێته‌وه که زۆر په‌شیمان ئه‌بنه‌وه له‌وه‌ی که ئه‌یڵێن به‌ڵام په‌شیمان بونه‌وه سودی نابێت هه‌ر له‌ئێستاوه بڕیاری خۆتانبدهن . ئه‌وه‌ی سه‌ره‌وه هه‌ندێکی قسه‌ی لێپرسراوێکی ده‌زگای پاراستنه که وتویه‌تی که‌رامه‌تی کادره سه‌ربازێکانی یه‌کێتی ئه‌شکێنین ، جاران قسه‌ی ناشرینیان به مه‌سعود ئه‌وت ، ئێستا به پاره و ده‌مانچه وامان لێکردون به شان‌و باڵیدا هه‌ڵبده‌ن . بۆ ئه‌وه‌ی بزانن ده‌مێکه تاڵه‌بانی بڕیاری کۆتایی خۆی داوه و ته‌سلیم به بنه‌ماڵی بهرزانیتان ئه‌کات و خه‌بات وماندوبونی چه‌ند ساڵه‌تان ئه‌کاته قوربانی هه‌ردوو بنه‌ماله دزه‌که .
لاوك
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست