دوای شێرکۆ بێکەس نۆرەی حەمە سەعید حەسەنە

Saturday, 05/03/2011, 12:00


کاک حەمە سەعید هەڵگری بڕوانامەی نۆبڵی دەزگای ئاراس لە هەولێر.. ئێستا ئیتر کاتی تۆیە پاڵەوانی ساتیر ونووسەری بوێر و کون لەجەرگ نەبوو.. تۆیەک بەو ئازایەتیەوە کە جەلالینامەت نووسی و حسابت بۆ یەکیتی نەکرد و لە هەڵوێستی شۆڕشگێڕانەتا چونکە سەربەخۆیت تەنانەت قەڵەمەکەت ڕەحمی بە مامە ڕیشەش نەکرد وەک چۆن تەحسین شاوەیس پێ ی دەڵێ گۆڕ بەگۆڕ .. تەنانەت عەلی عەسکەریشت نە پاراست.. تۆ لە جەنگێکی بێ برانەوەدا دژی شێرکۆ بێ کەس ماندوو نەبوویت وهەرچیت پێ کرا کردت.. ئێستا پاش ئەوەی یەکێتی و پارتی ڕێککەوتوون خاتری یەکێتی مەگرە..
بەڕێزم بیرت ئەخەمەوە هەدەفەکە ئاشکرا بووە و ئەوەتا لە ڕۆژنامەی هەولێرەکەتەوە پیلانی سوپای قودسی ئێرانی و موخابەراتی سوری وکۆبونەوەیان لەگەڵ سەرانی گۆڕان بۆ تێکدانی حکومەتی هەرێم وەک ڕۆژی ڕووناک کەشف بووە.. ئەوەتا گوران لەگەڵ بەعسدا دەیانەوێت کەرکوک لەدەست کورد بسەنن وبۆ ئەم پیلانە دەیان تیرۆریستی ئیسلامی وگێرە شوێنینان لەبەردەکی سەرای سلێمانی کۆکردۆتەوە و شێرکۆ خۆی بۆ نە گیرا ودەمامکی خۆی فڕێدا و چووە بەرەی دوژمنانی پەرلەمان و حکومەتەوە.. ئێستا نۆرەی ئێوەیە.. من داوات لێ ناکەم بچیتە سەر گردەکە ئەمە قورسە بۆ ئێوە.. بیرت ئەخەمەوە وەك چۆن لەم ووتارەدا داوات کردووە نەوشیروان مستەفا خۆی بسووتێنێت لەبەردەم پەرلەمان .. من دەڵێم ئەوەی فەرهاد پیرباڵت دی .. ئێوەی گەورە کە بەدرێژایی عومرتان دوژمنی یەکێتی کۆن و گۆڕانی ئێستان دەتوانیت بە تەقاندنەوەی خۆت لە نێو ئاپۆرای تیرۆریستانی بەردەکی سەرا مێژوویەکی گەورە درووست بکەن و ببنە پەرژینی پاراستنی پەرلەمان و حکومەتی هەرێم و ئەوکاتەش من بەڵێن بە گیانی پاک وبەرزت بدەم ناوی بەردەکی سەرا بکرێتە مەیدانی حەمە سەعید حەسەن .. ئەمە ئەزانیت چەند گەورەیە بۆ تۆ بەتەنها بتوانیت بەقەت پاراستن و زانیاری خزمەتی ئەم دەسەڵاتە خۆماڵیە بکەیت.. دەی خۆت وغیرەتت و مردنێکە ئەوکاتە ئەیسەلمێنیت ئەم حکومەتەت بە گیانی خۆت خۆش دەوێت نەک بۆ خانوو و پارە و مووچە وخەڵات..

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە