ئه‌مجاره ئه‌رمه‌نستان به یارمه‌تیده‌ری په‌ژاک تاوانبار کرا
Saturday, 06/11/2010, 12:00
سایته‌کانی نزیک له سوپای پاسداران و محافزه‌کاره‌کان، ده‌وڵه‌تی ئه‌رمه‌نستان به‌وه تاوانبار ده‌که‌ن که چه‌ک و چۆڵ بۆ په‌ژاک دابین ده‌کا.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵی ئه‌و سه‌رچاوانه، له‌م مانگه‌ی دواییدا په‌ژاک بڕێکی زۆر چه‌ک و چۆڵی له ئه‌رمه‌نستان کڕیوه و بۆ چیاکانی قه‌ندیل گواستویانه‌ته‌وه.
ئه‌و سه‌رچاوانه هه‌روه‌ها بانگه‌شه ده‌که‌ن که گرووپی جوندوڵاش به‌هه‌مان شێوه چه‌کیان له ئه‌رمه‌نستان کڕیوه به‌ڵام ئاماژه‌یان به‌وه نه‌کردوه ئه‌و چه‌ک و چۆڵانه چۆن و به چ شێوه‌یه‌ک ده‌گوازنه‌وه بۆ بلوچستان و پاکستان.
شایانی باسه پێشتر زۆر جار کۆماری ئیسلامی ئێران و تورکیا، ده‌وڵه‌تی ئه‌رمه‌نستانیان به‌وه تۆمه‌تبار کردوه که هاوکاری په‌ژاک و په‌که‌که ده‌دا.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست