کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ویکیلیکس: رووسیا چه‌کی به‌ په‌که‌که‌ فرۆشتوه‌

Sunday, 05/12/2010, 12:00


له‌ تازه‌ترین به‌ڵگه‌نامه‌کاندا ویکلیکس ئاشکرای کرد که‌ ده‌وڵه‌تی رووسیا له‌ لایه‌ن مافیاکانه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چێ و ئه‌و وڵاته‌ چه‌کی به‌ کورده‌کان فرۆشتوه‌.

له‌ به‌ڵگه‌نامه‌یکی ویکیلیکسدا، که‌ له‌ لایه‌ن کونسوڵگه‌ری ئه‌مریکا له‌ مادرید ره‌وانه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا کراوه‌، سه‌رکونسوڵگه‌ر نووسیویه‌تی که‌ ژۆزێ پاپا سه‌ردۆزگه‌ری ئیسپانی تایبه‌ت به‌ لێکۆڵینه‌وه‌ له‌ جموجوڵی مافیای رووسیا له‌ ئه‌وروپا رایگه‌یاندوه‌ که‌ حکومه‌تی رووسیا له‌ رێگه‌ی مافیای ئه‌و وڵاته‌وه‌ چه‌کی به‌ په‌که‌که‌ فرۆشتوه‌.

سه‌رکونسوڵگه‌ری ئه‌مریکا له‌ مادرید هه‌روه‌ها ده‌ڵێ که‌ سه‌ردۆزگه‌ری ئیسپانی ئه‌و زانیارییانه‌ی رۆژی 13ی ژانوییه‌ی 2010 پێداوه‌.

به‌ پێی وته‌کانی سه‌رکونسوڵگه‌ر، رووسیا ده‌وڵه‌تێکی مافیاییه‌ و هه‌وڵده‌دا پێگه‌ ستراتیژییه‌کان بگرێته‌ ده‌ست.

راوێژکاره‌ سیاسیه‌کان پێیان وایه‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م به‌ڵگانه‌، ئاڵۆزی ده‌خاته‌ نێوان په‌یوه‌ندییه‌کانی رووسیاو تورکیاوه‌. (Svante Cornell)ی سویدی پسپۆڕ له‌ بواری ئاسایشدا له‌مباره‌وه‌ ده‌ڵێ: رووسیا بۆ ئه‌وه‌ی ئاسته‌نگ بخاته‌ به‌رده‌م هاوکاریکردنی ملیشیاکانی چێچێن، یارمه‌تی په‌که‌که‌ی داوه‌. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کا که‌ له‌ سه‌ره‌تای ساڵانی 1980یشدا، یه‌کێتی سۆڤیه‌ت پشتگیری له‌ په‌که‌که‌ کردوه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە