کوردانی سوید داوا ده‌که‌ن کۆنسێرتی گۆرانیبێژێکی تورک هه‌ڵبوه‌شێته‌وه
Tuesday, 30/11/2010, 12:00
ژماره‌یه‌ک داموده‌زگای کورد له سوید، داوایان له شانۆی نه‌ته‌وه‌یی سوید کردوه کۆنسێرتێکی گۆرانیبێژی تورک ئه‌برو گویندهش هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه.
هۆکاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی کۆنسێرته‌که‌ش ده‌گه‌ڕێننه‌وه بۆ ئه‌و بێ رێزییه‌ی گویندهش به ئه‌حمه‌د کایای کردوه. ئه‌برو گویندهش گۆرانیبێژی تورک ساڵی 1999 له مه‌راسیمی خه‌ڵات به‌خشین به‌سه‌ر هونه‌رمه‌نداندا، یه‌کێک له‌و که‌سانه بوو که چه‌نگاڵی گرته ئه‌حمه‌د کایا.
بڕیار وایه ئه‌برو گویندهش رۆژی 22ی دێسه‌مبه‌ر له ستۆکهۆڵم کۆنسێرتێک بدا و کۆنسێرته‌که به هاوکاری ده‌زگای شانۆی تورک و شانۆی نه‌ته‌وه‌یی سوید به‌ڕێوه ده‌چێ.
له ئێستاوه ژماره‌یه‌ک داموده‌زگای کورد و هه‌روه‌ها هاوڵاتیانی کوردی دانیشتوی ستۆکهۆڵم داوایان له شانۆی نه‌ته‌وه‌یی سوید کردوه کۆنسێرته‌که هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه.
ئه‌و داموده‌زگا و هاوڵاتیانه‌ی داوای هه‌ڵوه‌شانه‌وه کۆنسێرته‌که ده‌که‌ن، بڕیاره له رۆژانی داهاتودا، هۆکار و بیانووه‌کانیان به شێوه‌یه‌کی نوسراو بده‌ن به میدیاکانی سوید.
هێشتا لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کانی سوید وه‌ڵامی ئه‌م گوشارانه‌یان نه‌داوه‌ته‌وه و دیار نییه ئاخۆ کۆنسێرته‌که به‌ڕێوه ده‌برێ یا خود نا.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست