به‌ڕێوه‌به‌ری ویکیلیکس له سه‌ر به‌کارنه‌هێنانی کۆندۆم گیراوه
Wednesday, 08/12/2010, 12:00
24 کاتژمێر
هۆکاره‌کانی قۆڵبه‌ستکردنی ئاسانگ، له‌قاودانی به‌ڵگه نهێنیه‌کانی ئه‌مریکا نیه، به‌ڵکو له سه‌ر تۆمه‌تی ده‌ستدرێژی گیراوه. له مه‌سه‌له‌ی ده‌ستدرێژیشدا تاوانی ده‌ستدڕێژیکردنی زۆره‌ملێی نه‌دراوه‌ته پاڵ، به‌ڵکو ده‌گوترێ له کاتی په‌یوه‌ندی سێکسیدا کۆندۆمی به کار نه‌هێناوه.
سه‌ردۆزگه‌ی سوید، به تۆمه‌تی ده‌ستدرێژی سێکسی بڕیاری قۆڵبه‌ستکردنی جولیان ئاسانگ به‌ڕێوه‌به‌ری سایتی ویکیلیکسی ده‌رکردوه و پاشان پۆلیسی نێوده‌ڵه‌وتی ئه‌نته‌رپۆلیش که‌وته جموجوڵه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ناوبراو قۆڵبه‌ست بکا.
دوو ژنی سویدی به ناوه‌کانی ئانا ئادرین و هاوڕێکه‌ی سۆفیا ویله‌ن خۆیان به قوربانی ده‌ستدرێژی ده‌زانن و دژی جولیان سکاڵایان تۆمار کردوه.
ئانا ئاردین ته‌مه‌نی 31 ساڵه و یه‌که‌مین ژنه که دژی جولیان سکاڵای یاسایی تۆمار کردوه. له سوید به ژنێکی فێمێنیست ده‌ناسرێت و سکرتێری گشتی گرووپی مه‌سیحیه‌کانی بزووتنه‌وه‌ی برایه‌تیه له‌ناو پارتی سۆسیال دیموکراتی سویددا و هه‌روه‌ها راوێژکاری راگه‌یاندنه. هه‌روه‌ها ماوه‌یه‌ک له زانکۆی ئۆپسالا، له‌ناو ریزی یه‌کێتی خوێندکاراندا له بواری یه‌کسانیدا خه‌باتی کردوه.
روداوی ده‌ستدرێژی بۆ سه‌ر ئاردین به‌مجۆره بووه: جولیان ئاسانگ له لایه‌ن بزووتنه‌وه‌ی برایه‌تیه‌وه بۆ کۆنفرانسێک بانگهێشتی سوید کراوه. ئاردین کۆبونه‌وه‌که‌ی ئۆرگانیزه کردوه و به ئاسانگی گوتوه ده‌توانێ له ماڵی ئه‌و بمێنێته‌وه چونکه خۆی له ماڵ نابێ. به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه، ئاردین زوو ده‌چێته‌وه ماڵ. ئه‌و شه‌وه به یه‌که‌وه ده‌مێننه‌وه. رۆژی دواتر جولیان له گه‌ڵ سۆفیا ویله‌ن تێپه‌ڕ ده‌کا.
ئێستا ئه‌و تاوانه‌ی رووبه‌ڕووی جولیان بۆته‌وه، ده‌ستدڕێژی زۆره‌ملێ نیه بۆ سه‌ر ئه‌و دوو ژنه، به‌ڵکو تۆمه‌ته‌که‌ی ئه‌وه‌یه که له کاتی سێکسدا به کارهێنانی کۆندۆمی ره‌ت کردۆته‌وه. پارێزه‌ری هاوبه‌شی ئه‌و دوو ژنه ده‌ڵێ له هه‌ر حاڵه‌تدا هه‌ر چه‌ند په‌یوه‌ندییه‌که دڵخوازانه بووه، به‌ڵام بۆته هێرشێک.
له لایه‌کی دیکه‌وه هه‌ندێک له ماڵپه‌ڕه‌کانی چه‌پ بانگه‌شه ده‌که‌ن که ئاردین په‌یوه‌ندی به گرووپه‌کانی دژی کاسترۆوه هه‌یه. یه‌کێک له‌و گرووپانه له لایه‌ن ئه‌مریکاوه پشتیوانی ماڵی لێده‌کرێ و تاوانی ئه‌وه‌یان دراوه‌ته پاڵ که ساڵی 1976 بۆمبیان له فڕۆکه‌یه‌کی کووبی دا ناوه‌ته‌وه و 73 که‌سیان کوشتوه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست