حه‌وت ساڵ و نیو زیندان بۆ ئیسماعیل بێشکچی له سه‌ر پیتێک
Saturday, 13/11/2010, 12:00
24 کاتژمێر
نووسه‌ری تورک ئیسماعیل بێشکچی به هۆی ئه‌وه‌ی پیتی قی له بری ک به کار هێناوه و وشه‌ی قه‌ندیلی له جیاتی کاندیل نوسیوه، له‌لایه‌ن دادگایه‌کی تورکیاوه داوای حه‌وت ساڵ و نیو زیندانی بۆ کرا.
نووسه‌ر و کۆمه‌ڵناس ئیسماعیل بێشکچی که به‌هۆی داکۆکی له گه‌لی کورد له نووسراوه‌کانیدا ساڵانێکی درێژ زیندانی چێشت، دوێنی جارێکی تر به هۆی نووسینی وتارێک به ناوی کورده‌کان و مافی دیاریکردنی چاره‌نووسی گه‌لان بانگهێشتی دادگا کرا.
سه‌ردۆزگه‌ری کۆماری لقی 11 ی دادگای سزا قورسه‌کانی ئه‌سته‌نبوڵ بانگه‌شه‌ی کرد بێشکچی له‌م وتاره‌یدا پڕوپاگه‌نده‌ی بۆ پارتی کرێکارانی کوردستان کردوه.
سه‌ردۆزگه‌ر گوتی: بێشکچی له نووسینی وشه‌ی قه‌ندیلدا سودی له ئهلف و بێی تورکی وه‌رنه‌گرتوه و له بری ئه‌وه‌ی بنوسێ ک، پیتی قی به کار هێناوه. ئه‌وه‌ش پڕوپاگه‌نده‌یه بۆ ئهلف و بێیه‌ی که په‌که‌که داوای ده‌کا.
دادگا هه‌روه‌ها بێشکچی به‌وه تاوانبار کرد که بۆ جوگرافیای باشووری رۆژئاوای تورکیا، وشه‌ی کوردستانی به کار هێناوه.
بێشکچی له یه‌که‌م دانیشتنی دادگادا له‌وه‌ڵامی ئه‌و قسانه‌ی دادگادا رایگه‌یاند:
ئه‌وانه پڕوپاگه‌نده نین، زانستن.
بێشکچی گوتیشی: کورده‌کان له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دا 40 میلیۆن که‌سن و سه‌رباری ئه‌وه‌ش نه له کۆمیسیۆنی ئه‌وروپا، نه له رێکخراوگه‌لی وه‌ک کۆنفرانسی ئیسلام به هیچ شێوه‌یه‌ک باسیان لێوه ناکرێ. هه‌ندێک وڵات له دنیا دا هه‌ن که ژماره‌یان له 30 هه‌زار که‌س تێناپه‌ڕێ و خاوه‌ن ده‌وڵه‌تن، به‌ڵام کورده‌کان چل میلۆنن و ده‌وڵه‌تی خۆیان نییه.
له‌و دانیشتنه‌ی دادگا دا نوێنه‌رانی به‌ده‌په و زۆر رۆژنامه‌نووس و نوێنه‌ری داموده‌زگای سڤیل ئاماده بوون.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست