بانگه‌واز - له ژێر ناونیشانی هه‌موومان پێشتر هه‌ژار بووین ، نه حیزبین ، نه ڕێکخراوین، ته‌نها دهربهندیخانیهکی مرۆڤ دۆست و خێر
Tuesday, 04/09/2012, 12:00
له ژێر ناونیشانی
هه‌موومان پێشتر هه‌ژار بووین ، نه حیزبین ، نه ڕێکخراوین، ته‌نها دهربهندیخانیهکی مرۆڤ دۆست و خێرخوازین
ئێمه وه‌ک کۆمه‌ڵێک خێرخواز‌و مرۆڤ دۆستی ده‌ره‌وه‌ی وڵات و شاری ده‌ربه‌ندیخان و گونده‌کانی ده‌وروبه‌ری که له خواره‌وه ناومان هاتووه بێ گوێدانه ئه‌وه‌ی سه‌ر به چی حیزب و لایه‌نێک بین، موسڵمان یان مه‌سیحی یاخود سه‌ر به چی ئاینێک بین بیرمان له‌وه کردۆته‌وه که‌وا خزمه‌ت و هاوکاری به‌شێک له که‌م ده‌رامه‌ت و هه‌ژارو نه‌خۆشی زۆر خراپ و لێقه‌وماوی شاری ده‌ربه‌ندیخان بکه‌ین، هه‌ر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش له پشتی خوا‌و به دڵسۆزی خێرخوازانی ده‌ربه‌ندیخان له کوردستان و سوید‌و نه‌رویج و ئه‌ڵمانیا و به‌ریتانیا و فنله‌ندا دروست بووین و ده‌ستمان به کار کردوه، له هه‌ر وڵاتێک چه‌ند که‌سێکی پاک و خێرخواز به‌رپرسیارێتیان گرتوه‌ته ئه‌ستۆ، کۆنتۆ واتا حسابی بانقیمان له هه‌ندێک وڵات کردوه‌ته‌وه، له هه‌ندێک وڵاتیش خه‌ریکی کردنه‌وه‌ی حسابی بانقین ، پێویستمان به یارمه‌تی هاوکاری هه‌موو دهربهندیخانیهکی دڵسۆز‌و خواپه‌رست و مرۆڤ دۆسته له ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه‌ی وڵات و گونده‌کانی ده‌وروبه‌ری بۆ گه‌یاندنی هاوکاریه‌کانمان به هه‌ندێک ماڵی هه‌ژارو لێقه‌وماو، هاوکاریهکهتان نیشانه دڵسۆزیتانهو به‌شداری کردنتانه له خێری خوا‌و کارێکی مرۆڤ دۆستانه‌دا، داواکارین به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه هاوکاریمان بکه‌ن
١. ناوی خۆتان و ژماره ته‌له‌فونی خۆتان بۆ یه‌کێک له‌م که‌سانه‌ی خواره بنێرن.
٢. له کاتی یارمه‌تیدانی هه‌ر ماڵێکی هه‌ژار ناو یاخود هێمای ناوی خاوه‌ن ماڵه‌که ، ئه‌دره‌س، ژماره ته‌له‌فونی ماڵه ههژارهکهتان بۆ ده‌نێرین و بڕی یارمهتهکهتان له ڕۆژنامه‌و سایته‌کاندا بڵاو ده‌که‌ینه‌وه ئه‌گه‌ر ئاسایی بێت به لای خاوه‌ن یارمهتیهکهوه، ئه‌گه‌ر ئاسایی نیه و حه‌ز ناکه‌یت ناوت بڵاو بکه‌ینه‌وه ئه‌وا ته‌نها ده‌نوسین خێرخوازێک، ئه‌گه‌ر هه‌ر گومانێکیشت هه‌بوو به‌ڕێزتان ده‌توانن په‌یوه‌ندی به ماڵه ههژارهکهوه بکه‌ن.
٣. ده‌توانیت به چه‌ندین ڕێگا خێر یاخود هاوکاریه‌که‌ت بنێریت، له‌وانه مانگانه یان ساڵانه یان ته‌نها له‌و کاته‌ی یارمه‌تی بۆ ماڵه هه‌ژاره‌که کۆده‌که‌ینه‌وه.
ده‌توانیت مانگانه بڕی په‌نجا کرۆنی سویدی یاخود نزیکه‌ی ١٠ دۆلار یان هه‌رچه‌ند له تواناتا هه‌بوو بخه‌یته سه‌ر ئه‌و کۆنتۆیهی که له‌و وڵاتهدادهژیت، پاش کۆکردنه‌وه‌ی بڕێکی گونجاو له خێر‌و یارمه‌تی ئێوه ده‌توانین یارمه‌تی ماڵێکی هه‌ژاری پێ بده‌ین.
ئه‌گه‌ر مانگانه بوار یاخود مه‌جالت نیه ئه‌وا ده‌توانیت ساڵی یه‌ک جار بڕی ٨٠ تا ١٠٠ دۆلار بخه‌یته سه‌ر کۆنتۆی ئه‌و وڵاته‌ی که تیایدا ده‌ژیت.
ئه‌گه‌ر هیچ کام له‌م ٢ ڕێگایه‌ی سه‌ره‌وه‌ت به دڵ نه‌بوو ده‌توانیت کاتی کۆکردنه‌وه‌ی یارمه‌تی بۆ ماڵه هه‌ژاره‌که یارمه‌تیه‌که‌ی خۆت بنێریت، به ئیزنی خوا‌و به دڵسۆزی ئێوه‌و ئه‌م خێرخوازانه‌ی خواره ناهێڵین ١ دینارتان بفه‌وتێت و ده‌گاته شوێنی خۆی.
ناوه‌کان ژماره ته‌له‌فون وڵات
١.حه‌مه گۆپاڵه ٠٠٤٦٧٣٥٥١١١٠٥ سوید
٢.برایمی قه‌ساب ٠٠٤٦٧٣٦٨٥١٩٠٤ سوید
٣.کوردۆ گوڵانی ٠٠٤٦٧٠٤٥٦١٥١٣ سوید
٤.سه‌لام ئه‌حمه‌د حداد ٠٠٤٦٧٣٩٥٢١١٩٥ سوید
٥.حسین عه‌لی شه‌ریف ٠٠٤٧٩٥٨٨٤٦١١ نه‌رویج
٦. هۆشیار غه‌ریب ٠٠٤٧٤١٨٥٦٨٧٧ نه‌رویج
٧.عومه‌ر پیرک ٠٠٤٩١٧٦١٧٥٨٩٤٠١ ئه‌ڵمانیا
٨. ئه‌رکان محمد ٠٠٤٩١٦٢٧٨٨٨٣٢١ ئه‌ڵمانیا
٩. کاوه عهبدولکهریم٠٠٤٤٧٨٥١١٧٥٣٥٣ به‌ریتانیا
١٠. پێشڕه‌و حمید فنله‌ندا
له کوردستان ئه‌م خێرخوازانه‌ی خواره‌وه پێشنیاری ماڵه هه‌ژاره‌که‌مان بۆ ده‌که‌ن
کوردستان
حاجی سالار
گۆران حسامه‌دین
ڕێواز فایه‌ق
ئه‌مجه‌د ئه‌سعه‌د
هێمن ڕۆژنامه‌نووس
کامه‌ران عوسمان
سیروان تۆفیق
شێخ فه‌یسه‌ڵ
ڕه‌ووف عه‌بدوڵا
کۆچه‌ر که‌ریم
کێ ده‌یه‌وێت هاوکاری ئه‌م خێرخوازانه‌ی سه‌ره‌وه بکات له کۆکردنه‌وه‌ی یارمه‌تی تکایه په‌یوه‌ندی به یه‌کێک له‌م خێرخوازانه‌ی سه‌ره‌وه بکات، هیوادارین خۆتان له‌م خێر‌و یارمه‌تیه مرۆییه بێبه‌ش مه‌که‌ن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست