جیاوازی نێوان ئیمزا که‌ی من و ئیمزاکه‌ی (حه‌مه گرێزه‌یی)
Thursday, 14/05/2009, 12:00
له‌م رۆژانه‌دا له‌گه‌ڵ برا ده‌رێکمدا که‌وتینه گفت‌و گۆو باسمان له رابوردو ئه‌رۆ کرد ، هیچمان نه‌هێشته‌وه که قسه‌ی له‌سه‌ر بکه‌ین وه‌ک چێشتی مجێوره‌که‌ی مام هه‌ژار . زۆرمان له به‌سه‌رهات و کاره‌ساته‌کانی رابوردو ته‌ته‌ڵه‌و بێژن کرد ، له‌راستیدا نه گه‌شتینه هیچ ده‌رنجامێک چونکه له‌راستیدا ئه‌وه‌ی که ئێمه قسه‌مان له سه‌ر ده‌کرد ئه‌مرۆ ئێکسپایه‌ر ه‌و که‌سیش گوێت بۆشل ناکات ، له کوردستان و له ناو ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌دا رابوردوی گه‌لێک به‌مێژو نازانن و که خوانه خواسته له شوێنێک باسی ئه‌م جۆره مه‌سائیل گه‌لانه بکه‌یت ره‌نگه به‌گێل و عه‌وام له قه‌ڵه‌م بدرێیت ، له‌به‌ر ئه‌وه‌نیه که ئه‌م میله‌ته هیچی نه کردوه به‌ڵکو بۆ ئه‌وه‌یه سه‌رانی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته ئه‌وه‌نده‌یان خیانه‌ت کردوه و جاش و خۆ فرۆش و ئه‌نفالچیان هێناوه‌ته پێشه‌وه روگیر ده‌بن له‌م باسانه‌و نایانه‌وێ گوێیان لێی بێ، ok هاتینه سه‌ر باسی یادگاریه‌کان و باسمان له هه‌ریه‌ک له واژوی خۆمان کرد ، من گوتم بروا بکه له‌و ساته‌وه که خۆمم ناسیوه‌و ئیمزام لێ وه‌ر گیراوه هه‌ر به‌م شێوه‌یه ئیمزا ده‌که‌م و ئه‌وه‌م بۆ زیاد کرد که کاتێکیش یارمه‌تیمان وه‌رده‌گرت زۆرینه‌ی هاورێکانم ئیره‌ییان به ئیمزاکه‌م ده‌برد ، برا ده‌ره‌که‌شم گوتی به‌خوا من زۆرم پێ شه‌رم بو که ئیمزاکه‌م نه‌گۆرم و گوتی هه‌ر له دوای راپه‌رینه‌وه ئیمزاکه‌م بۆ شێوه‌یه‌کی تر گۆری ، چونکه زیاتر ترسم له‌وه‌دا هه‌بو که ئه‌مرۆ وه‌ک حه‌مه گرێزه‌یی تانه‌و ته‌شهیرم لێ بده‌ن و بڵێن ئه‌و ئیمزایه مێژوه‌که‌ی ده‌گه‌رێته‌وه بۆ سه‌رده‌می به‌عس ، من له‌م قسانه‌دا واقم ورماو چاوم برییه چاویی و پێم گوت ناشێ جه‌ناب تۆش کۆنه به‌عسی بوبیت ، گوتی بۆ نا له گه‌ڵ حه‌مه گریزه‌یدا له‌یه‌ک شوعبه‌دا بوین و ئیمزاکه‌شی تا ئێستا گۆرانکاری به‌سه‌ردا نه‌هاتوه ، ئه‌و جیاوازیه‌ش که هه‌یه له نێوان من و حه‌مه گرێزه‌یدا ئه‌وه‌یه که من ئیمزاکه‌م گۆریوه به‌ڵام تائێستا ئه‌و هه‌ر به‌و ئیمزایه وه واژوده‌کات و ئه‌رکی پارتایه‌تی پێ راده په‌رێنێت.......... بژی رێبازی بارزانی.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست