هەواڵى هەڵبەستراو لە رۆژنامەى رووداوى وەرزشى
Sunday, 17/07/2011, 12:00
یه‌كێك له ئه‌ته‌كێته‌كانی نێو دونیای رۆژنامه‌گه‌ری پرۆفیشنال بریتیه له راستگۆیی و پابه‌ندبوون به ئه‌خلاقیاتی رۆژنامه‌گه‌ری كه خۆی له هه‌موو به‌رپرسیاره‌تێكی مێژووی ده‌رهه‌ق به‌و كارانه نادزێته‌وه كه له ماوه‌ی كاركردنیاندا خوێنه‌ر لێی ده‌بێته جێگه‌ی پرسیار.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه رۆژنامه‌گه‌ری كوردی ناتوانێت به‌شێوه‌یه‌كی پرۆفیشنال كاربكات چونكه گۆرگیس ده‌ڵێت رۆژنامه ده‌بێت ببێته ئاوێنه‌ی حه‌قیقه‌ته‌كان بۆ خوێنه‌ر، به‌ڵام له ئێستای رۆژنامه‌گه‌ری كوردی ، رۆژنامه نه‌وه‌ك ئاوێنه نیه به‌ڵكو په‌رده‌یه‌كی ره‌شه بۆ داپۆشینی راستیه‌كان.
بۆیه رۆژنامه‌گه‌ری وه‌رزشی له كوردستان به قۆناغێكی سه‌ختتردا تێده‌په‌ڕێت
چونكه سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵه‌كانی ده‌ره‌كین و خوێنه‌رانیشیان زیره‌كتر و ئاشناترن به هه‌واڵه‌كانی رۆژ.
یه‌كێك له‌و رۆژنامه وه‌رزشیانه‌ی كه كه‌وتۆته ژێر ئه‌و پاڵه په‌ستۆیه‌ی خوێنه‌ر و ناتوانێت به راستگۆیی خۆی ببێته میوانی هه‌فتانه‌ی وه‌رزشدۆتان، هه‌فته‌نامه‌ی رووداوی وه‌رزشیه.چونكه ئه‌و رۆژنامه‌یه له هه‌وڵدایه له رێگه‌یه‌كی نایاسایی و به‌ده‌ر له ئه‌خلاقیاتی رۆژنامه‌گه‌ری خوێنه‌ر بۆخۆی دروست بكات.به بڵاوكردنه‌وه‌ی بابه‌ت و هه‌واڵی زۆر دوور له راستیه‌وه.كه به داخه‌وه ئیستا له كوردستان هه‌واڵ هه‌ڵبه‌ستن به جۆرێك له هونه‌ری كاری رۆژنامه‌نووسی ده‌زانرێت، به‌ڵام دووای ماوه‌یه‌كی كورت خوێنه‌ر سارد ده‌بێته‌وه له‌و گه‌رم و گوریه‌ی كه بۆ چاودێریكردنی بابه‌ت و هه‌واڵه‌كانی ئه‌و رۆژنامه‌یه كه هه‌یبووه.
بۆیه‌ش ته‌نها رۆژنامه‌یه‌كمان كردووه به نموونه چونكه پتر له هه‌موو رۆژنامه وه‌رزشیه‌كانی دیكه‌ی كوردستان ئه‌و دیارده‌یه‌ی لێ ده‌بینرێت و له هه‌ڵبه‌ستنی هه‌واڵ وه‌كو پاڵه‌وانێكی گۆڕه‌پانه‌كه به‌ده‌ر ده‌كه‌وێت.كه ئه‌و مه‌سه‌له‌یه به‌ته‌واوه‌تی لای خوێنه‌رانی رۆژنامه‌كه روون بۆته‌وه. له ماوه‌ی خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و رۆژنامه‌یه له چاودێریكردنی 26 بابه‌ت و هه‌واڵ، بۆم ده‌ركه‌وت كه 24 هه‌واڵی رۆژنامه‌ی رووداوی وه‌رزشی به‌لای راستیدا ناچێت و هه‌واڵی هه‌ڵبه‌ستراون.كه ئه‌وه به هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی خوێنه‌رانی رۆژنامه‌كه هه‌ژمارده‌كرێت. چونكه من له به‌دوواداچوونم بۆ سه‌رچاوه‌كانی بۆم ده‌ركه‌وت كه ئه‌و سه‌رچاوانه‌ی رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی پێده‌كات بۆ وه‌رگرتنی هه‌واڵ هه‌ر هه‌مووی ناراست و هه‌ڵه‌یه.وه‌ك ئه‌وه‌ی خوێنه‌رانی رۆژنامه‌كه‌یان به نه‌خوێنده‌وار و نه‌زان له قه‌له‌م دابێت.
به تایبه‌تی له بابه‌تی دیمانه‌ی یاریزانه ئه‌وروپیی و بیانیه‌كان، چونكه زۆر به ئاسانی بۆت ده‌رده‌كه‌وێت كه شێوازی پرسیار و وه‌ڵامی نێو دیمانه‌كه له پرسیار و وه‌ڵامی تاكێكی كورد ده‌چێت و ئێستا له دونیای رۆژنامه‌گه‌ری وه‌رزشی له‌سه‌ر ئاستی جیهان و ته‌نانه‌ت ووڵاته عه‌ره‌بیه‌كانیش ئه‌و پرسیاره ئێكسپایه‌رانه به‌و ئه‌قله رزیوه‌ی دارشتن به‌كار نایه‌ت و ئه‌وان سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ و خودی یاریزانه‌كه‌ش به‌و شێوه‌یه شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ن. هه‌موو هۆكاره‌كانیش بۆ نه‌بوونی چاودێری كاری پرۆفیشناڵانه و به ئه‌كادیمی بوونی بواره‌كه‌یه له كوردستان. خۆ ئه‌گه‌ر ده‌زگایه‌ك هه‌قی هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ی هه‌بێت و رۆژێكیش یه‌كێك له‌و یاریزانه‌بیانیانه‌ی كه رۆژنامه‌نووسانی رووداو به هه‌وه‌سی خۆیان دیمانه‌یان به ناویان بڵاوده‌كه‌نه‌وه ئاگاداری ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌بن، جیا له‌وه‌ی رێوشوێنی زۆر توندی یاسایی ده‌گرنه‌به‌ر بۆ سڕینه‌وه‌ی هه‌موو ناراستیه‌كان. ته‌نانه‌ت كه‌سیشمان به‌رامبه‌ر به هه‌واڵه هه‌ڵبه‌ستراوه‌كانی ئه‌مرۆی رۆژنامه‌گه‌ری ووڵاته‌كه‌مان زاتی ئه‌وه ناكه‌ین خۆمان بۆ رۆژنامه‌نووسی كورد بناسێنین.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست