من لە مێژە لە بەرهەمی ئەم جەنگەڵە هەر بێبەش و برسی دەکرێم. عەیامێکە! لە دیوەخانی ئەم خێڵە هەر بێبەری و نەفی دەکرێم. وا ئێستاکە توڕەیی خوسی داوم چنگی لە ئەوکم گیر داوە.برسێتی بەگیری هێناوم کەڵبەی لە ورگم توند ناوە. لە جەنگەڵا لە کەمینم باڵای خۆمم حەشارداوە. هێرش...
ئازیزەکەم، لە شارەکەت سەدای بەرز چرپەیەکە هەناسەدان لە رۆژێکدا.... چرکەیەکە. لە نیگاتدا، من بێدەنگیی دەیان ساڵە دەبینمەوە چاوەکانت رۆمانێکن یادەوەری ئەو ساڵانەی بە وردی تیا دەخوێنمەوە من دەزانم بێدەنگی تۆ دەرەنجامی دەستی رەشی جەلادێکە دەیان ساڵە لە بینەقاقای...
ئیان رۆبیرتسن وەرگێڕانی لە ئینگلیزییەوە: یاسین محەمەد لە کاتێکدا چەکدارەکانی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق ء شام بە بیانووی بێباوەڕی بە هەزاران کەسیان سەربڕیوە و دەستیان بەسەر ژن ء منداڵیشیاندا گرتووە، زۆرێک لە خۆرئاوا پێیانوایە ئەمە دەرکەوتنی تەرزێکی بێوێنەیە لە دەمارگیریی ئیسلامی. پاش داگیرکردنی...
خەونم دیوە قەفەزەکان هەموو دەشکێن. ئینجانەکان هەموو دەشکێن. باڵندەکان ئازاد دەبن. گوڵەکان بۆ باخچەکانیان دەڕۆنەوە، خەونم دیوە کۆترەکانی دوو وڵات بە دەنووکیان گوڵەکانی خۆشەویستی بۆ یەکتری هەڵدەگرن و بێ پاسپۆرت بە سنوورا دەپەڕنەوە. دڕندە...
ناترسم كە وشەم وەك عیسا لە خاچدەن ناترسم كە وشەم وەك مارتن تیرۆركەن ناترسم كە وشەم وەك هەڵەبجە بخنكێ ناترسم كە وشەم بەكۆمەڵ ئەنفال كەن بەڵام من دەترسم كە وشەم دیل ببێ! زیاتریش ئا لەوە دەترسم كە وەك چێ چەكی كەن بەر لەوەی دەسگیر بێ
بكوژن ! بكوژن ! هیچ مەترسن ! پلانەكە چۆن چۆنیە با وابڕوا لە دەرەنجامی مەپرسن. خەمتان نەبێ سەرەنجامیش هەرچی روویدا لیژنەیەكی بۆ پێك دێنم سەرلەبەری بەسودی خۆم دەشێوێنم !
بەیانی دەڕۆم و وادنیا پڕ تەم و غوبارە هەرتەنیا چەند مەترێ دەبینم، بەئەستەم لەدوورڕا بەژنێكم لێدیارە لەلای من شۆخەكەی ڕۆژانی پێشووە! بەڵام نا، وادیارە ئەو نیە ئەم جارە؟! ئێوارە دێمەوە، وادنیا تار و لێڵ دووبارە لە دوورڕا تارمایی هەمان كەس دەبینم! بێچارە كیژەكەی كەلاوەی...
ئەگەر شاعیر لەوەرینی گەڵاكانی بپرسایە دەبوو دایم لەگەڵ خەزان ئامبازی یەكتر بوونایە ! ئەگەر شاعیر لە ژیندۆستی سەوزی گەڵای بڕوانایە دەبوو دایم لەگەڵ بەهار دەست لەملی یەك بوونایە ! بەڵام شاعیر لە هەڵوەرین مانایەكی تر دەبینێ لە سەوزبوون بەدیناكا هەرگیز قوڵی ئەو مانایە !
دوێنێ شەو لە كاتی نوێژدابوو خەلیفەی ئەم دەورە ئیمامی هاوچەرخ سوڵتانی ئەم عەسرە چەند جارێ ئاسمانی دایە بەر بۆردوومان! چەند جارێ لەسەریەك عەرشی خوای هەڵتەكاند* كەچی كەس نەیبینی دڵی یەك مەئمومیش** بێنێتە داخورپان ! *ئاماژەیە بەو فەرموودەیەی دەڵێت كوشتنی مرۆڤ بە ناحەق...
ئەم هۆنراوەیە ساڵی 2006 نووسراوە وەك دەربڕینی هەستێك بۆ ئەو شۆڤێنیانەی كە بەردەوام دەیانووت یەكپارچەیی خاكی عێراق شت پیرۆزە ! كوفرە ئەو پیرۆزییە بشكێنرێ ! بۆیە من لای خۆمەوە ئەو كفرەم كردووە و هەر لە ناونیشانی هۆنراوەكەوە ئەو پیرۆزیەم تێك شكاندووە لە سەر نەخشەی دڵمدا ئەم ووڵاتە پڕ سەمەرەیەم دابەشكردووە...
ئەی خوداكان لێم ببورن بە خودای گەورە ئەو شەوەیان من نووستبووم مەلی بیرۆكەی خەیاڵم بێ پرسی من لەشەقەی باڵی دابوو ! لە دوورترین شوێنی گەردوون فریشتەیەكی نەفرەتی وەك مڵۆزم لێی پەیدابوو پێیووتبوو : ئەی بەلەنگاز ئەی لانەواز تۆش شایانی بەرگی جوانی تۆش شایانی لانەیەكی...
خەونێكت بوو هاتۆتە دی! ئەمێستاكە جیهان هەمووی هەواداری مایكڵ2 ، عەلی3 ، ماندێلایە جیهان هیوای بە ئەنان و ئۆبامایە خەونێكت بوو هاتۆتەدی كوا سەگی ڕەش؟! كوا ئاپارتاید؟! ئەمێستاكە تۆ وایت لە بەرزترین لوتكەدایت ئەی مارتن! ئەی مرۆڤی ڕەشی مەزن ئەی لۆسەركینگ! تۆ بۆ جیهان وا بوویت...
بێ قاچ ، بێ دەست ، بێ سەر ، بێ دەم ئەمن هێشتا هاوار دەكەم دژ بە ستەم بێ چاو ، بێ گوێ ، بێ لووت كەچی هێشتا من دەیبینم ، من دەیبیستم ، بۆنی دەكەم لەنێو هەزاران ڕەنگابێ لەنێو هەزاران دەنگابێ لەنێو هەزاران بۆنابێ دەیناسمەوە ڕەنگ و دەنگ و بۆنی ستەم. ئەوندەی تر هەتكم...
ئەی كیژی ووڵاتی گڕو خۆر نابیتە هەوری سارد لەئاسمان! تۆ نابی بەبەفر و بە باران ئەی كیژی ووڵاتی گڕو خۆر. ئەی كیژی ووڵاتی گڕو خۆر! زێدی من كوێستانە لانەی من سەر دووندی كێوانە ئەی كیژی ووڵاتی گڕو خۆر. ئەی كیژی ووڵاتی گەرمەسێر! ماڵئاوا ، من ئیدی ناتبینم بۆ هەرگیز لەمەولا دڵنیام كەنابی...
جاران وابوو ، تریفەی مانگ چرای ژووانی عاشقان بوو هەموو شەوێ ئاسمان میهر دایپۆشیبوو ، خۆشەویستی پڕ زەمینی فراوان بوو . تەنیا شەوێ مانگ بزربوو ... تەنیا شەوێ ژووان چۆڵ بوو... ئێستا سەدان مانگی دەستكرد بێ سرەوتن ، بەبێ ووچان بە ئاسمانا دێن و دەچن تریفەیان بۆ سیخوڕی...