وەرگێڕانی لە ئینگلیزییەوە: یاسین محەمەد (جوانپەرست)لە ١٤/تەموزی ١٩٣٠ ڕابیندرانت تاگور لە ماڵەکەی خۆی لە کاپوسی نزیک بەرلین سەردانی ئەلبێرت ئەنیشتاینی کرد. وتووێژی نێوان ئەو دوو مەزنە مرۆڤە تۆمارکرا و لە کانونی یەکەمی ١٩٣١ بڵاوکرایەوە.تاگور: تۆ مژۆڵی ئەوە بوویت تا لە ڕێی ماتماتیکەوە بە دوو پێکنەری مێژینەی...
یاسین محەمەد (جوانپەرست)تازە دەزانین! هەموو ئەوانن -هەر خێزانێکن،دەمامکەکان هەموو بەرهەمی کارخانەیەکن. تازە دەبینین!هەموو ڕەنگەکان پەژموردە بوون و زەرد دەچنەوە. تازە دەبیستین!هەموو دەنگەکان لە یەک بڵندگۆ بەردەبنەوە.تازە بۆکروز دێتە پێش کەپوو،دەیناسینەوە دووکەڵی چی بوو؟!تازە لەپێش چاو ڕوون...
مارتن لوسەر کینگ** شادمانم کە ئەمڕۆ لەگەڵتانم لەم بۆنە مێژوییە لە گەورەترین خۆپیشاندان لەپێناوی ئازادی لە مێژووی نەتەوەییماندا.سەدساڵێک لەمەوبەر گەورە پیاوێکی ئەمەریکا کە ئێمە ئەمڕۆ لە سایەی ڕەمزێکی ئەودا ڕاوەستاوین، جاڕنامەی ڕزگارکردنی کۆیلەکانی واژۆ کرد. ئەم فەرمانە گرنگە مەشخەڵێکی مەزنی ئومێد...
یاسین محەمەد (جوانپەرست)بەسەر شاڕێی دڵی مندا لوتبەرزانە هەنگـــــاو دەنێـــی لە تولەڕێی دڵی ئەودا بە ئەسپایــــــــی پێت دادەنێی!لەنێو باخی ڕۆحی مندا هەتا گوڵیش لەژێر پێتـــــــــە، لە بیابانی ڕۆحی ئەودا هەر سەرابێ چاوەڕێتـــــــــــە. دەروازەکەی کۆشکی عەشقم بە ڕووی تۆدا کراوەیـــە. قاپیی...
ئەوەی دەیبینم جەنگی چوارەمی کۆیلەکانە بێ "سپارتاکوس"یان هاتنی دەجالە بێ "مەهدی."****برای پێشمەرگەمگوێت لێیان نییە جەلادەکانیان پێمان دەڵێن: "ئەی ئەوانەی نزیکە بمرن سڵاوتان لێ بێت."*****لەم مەیدانی جەنگەدا "هابیل"ئاسا دەستم ناچێتە کوشتنت. تۆیش "قابیل"ی من مەبە.ببە بە "عەزرائیل"ی ئەوان. ****تۆ...
1- سیاسەت ئەوە بۆگەنی کامیانە؟کەلاکی تۆپیوی سیاسەتیان ئەو مەگەزانەی تێی ئاڵاون؟****بیانبینن!مەستی شەرابی خوێننقەپاڵ دەگرن، بە دەوریدا سەما دەکەن ئاواز دەچڕن مەرگیش لە پەیجۆریاندایە یەکێکیشیان لێ دەرناکا - کەچی ئەوان هەر کۆڵ نادەن-کەلاکیش هەر دوایی نایە. ****2- نیشتیمان چوون...
لە سەرەتای چاخی ئازادبوون و کرانەوەی دەرگاکانی بەهەشتدا خواوەندەکان نەفرەتیان لێ کردین توڕیان داینە ئەم دۆزەخەوە. تۆیش گەورەم، بە ڕاکردنت لێی بە دەم گوناهەکانتەوە هێندەی تر ڕەوایەتیت بەم نەفرینە دا. خەریک بوو پاک دەبووینەوە، نغرۆت کردینەوە لە گوناهئیدی سەرکز بگرە...
یاسین محەمەد (جوانپەرست)دانیشتنی سەر کورسیی خۆرهەڵات وەک خەوتن لەگەڵ سۆزانی وایە یەک چارەنووسە ...چێژ و ڕسوایی و مەرگی لە دوایە. ****کەچی پیاوانی ناوگەڵچڵێسیئەم بەشەی جیهانمەستی شەهوەتن! بەرەو ڕووی دەچن بەهەڵەداوان.سەریان دوو پێیە و قاچیان حوکم ئەکا و کەوتووەتە ئاسمان. ****خودایە...
یاسین محەمەد (جوانپەرست)هۆ گەورەکەم! هۆ سەروەرم! هۆ خاوەنم!گەر بە ڕوویشتا بڕشێمەوە ئەوە تۆ نیت کە مەغدوری ئەوە منم.هۆ جەلادم! هۆ ژێرخەرم! سەرشۆڕکەرم!ئەگەر زمانم زبریش بێ خۆ پەتەکەت هێشتاکە وا لە گەردنم. چیت بۆ هێشتووم؟ لە دوو وشەی زبر زیاتر،لە تفێک هەڵی دەم...
یاسین محەمەد (جوانپەرست)(هۆنراوەی دیک الجن الدمشقی نزار قەبانی. وەرگێڕانی لە عەرەبییەوە بە دەستکارییەوە)ئەی ســــوکتریــن شــۆڕەژن !پشووم نەدا تا تۆم کوشـــــــت.چەقۆم خستە نێو ســـــــینەت، بە خوێنەکەت خۆمم شـوشت. خـــــواردم لێــــوی برینــــدار،نۆشـــــــیم لە ســەرگوڵەکـەی.چـــــەقاندمە...
هۆ گەورەکەم! هۆ سەروەرم! هۆ خاوەنم!گەر بە ڕوویشتا بڕشێمەوە ئەوە تۆ نیت کە مەغدوری ئەوە منم.هۆ جەلادم! هۆ ژێرخەرم! سەرشۆڕکەرم!ئەگەر زمانم زبریش بێ خۆ پەتەکەت هێشتاکە وا لە گەردنم. چیت بۆ هێشتووم؟ لە دوو وشەی زبر زیاتر،لە تفێک هەڵی دەم بۆ ناوچاوانت لە هەڵڕشتنی...
کەشـــــتیی تەمەنم لـــە دەریای ژینمــــــــــــــــــاتێکشـــــکا و شەپۆل بۆ لای تۆی بــــــــــردوم!دەســـــتی تۆ و دەریا وان لــە بەربینمــــــــــــــا،ڕووبەڕووی دوو جۆر خنکانیـــــان کــــــردوم.******* ******** **********لـــــــــە...
جینۆسایدلە فەرهەنگی ژیاندۆستیی شاعیرێکی وەکو منا: "جینۆساید" لە دامێنی قێزەونترین وشەکانە، خوا دەزانێ هەرگیز چاوم پیای هەڵنایە.بەڵام دەمکرد بە ترۆپکی جوانترینی وشەکانم، گەر بە مانای کۆمەڵکوژی سیاسییەکانی ئێرە بووایە!بومەلەرزەبومەلەرزەی ئەوینت بوو کۆشکی ئەم دڵەی هەژاندم، لەو ساتەوە...
"هۆ کاوەکان، نەکەن هەرگیز متمانە کەن!بەرەو وەرزی زستان دەچین، زوحاکەکان ماری سەرشانیان سڕ دەکەن.لێ دەگەڕێن ئەم مێگەلە گۆشتشیرینە، زیاد بکەن و چاک ببنەوە لەو برینە. لێ دەگەڕێن کە ڕانەمەڕجارێکی تر پڕبێتەوە لە نێرینە. کورد وتەنی، سوودی بەرخەنێرینەکەیش: سەربڕینە. هۆ کاوەکان،پۆتکەکانتان ...
پەنجە ناکەم بە مەرەکەبا بە پێیەکانم دەنگ دەدەم! کە تۆ پێم ناڵێی مەرحەبا بەرەو ئەوێ تەکان دەدەم.****تۆ هاوڕێی تا سەر نەبوویت پارچە پارچە ئەندام ئەندام لەشمت دۆڕاندتۆ ئەوینداری من نەبوویت، خوێنمت کردە پەیمانەوە تا دوادڵۆپیت هەڵقوڕاند.****تۆ لانەکەمت شێواند و ڕێگەیشم نادەی...