ئامادەکردنی: یاسین محەمەدفریکس (freaks): فیلمێکی ترسناکی ئەمەریکی پێش قۆناغی کۆتوبەندە. ساڵی 1932 لە لایەن تۆد بڕاونینگەوە کاری دەرهێنانی بۆ کراوە. ڕۆڵەکان لە لایەن ئەوانەوە بەرجەستە کراون کە هەر لە زگماکەوە بە شێوەیەکی ناسروشتی و بە شێواوی دروست بوون. فیلمەکە جۆرێکە لەوەی لە پێی دەوترێت پیشانگەی شێواوەکان...
لە دەسپێکدا بۆ ماوەی سێ خولەک شاشەکە ڕەشە دەنگی مۆسیقایەکی تاڕادەیەک نەشاز دەبیسترێت، وەک بیەوێت چیرۆکی سەرهەڵدانی گەردوون لەو باکگراوندە ڕەشە و لەو مۆسیقایەدا کورت بکاتەوە –سپیڵبێرگ پێی وایە ئەم فیلمە دەربارەی تەقینەوە گەورەکەیە. پاشان مۆسیقاکە تابێت توندتر و سامناکتر دەبێت. وێناکردنی تەقینەوە گەورەکەیش...
یاسین محەمەد (جوانپەرست)شانۆیی چەخماخە بەرهەمی تیپی پێشڕەوی شانۆی کوردی لە ساڵی 1974، لە نووسینی سمکۆ ناکام و دەرهێنانی حەسەن تەنیا و داڕشتنی مۆسیقا مامۆستا خالید سەرکارە. یەکێکە لە شانۆگەرییە دێرینەکانی کوردستانی باشوور کە تۆمار کراوە و تا ئێستایش ماوەتەوە. ئەوەی ئەم شانۆگەرییە لەوانی دیکە –لە پێش خۆی...
فیلمی: ئەوان دەژین (they live). ساڵ: 1988دەرهێنەر: جۆن کارپێنتەرئەکتەرەکان: ڕۆدی پایپەر، کێس دەیڤد، مێگ فۆستەر. بودجە: 3 ملیۆن دۆلاربۆکس ئۆفیس: 13 ملیۆن دۆلارچەشن: ترسناک، خەیاڵی زانستی----------------------ساڵانێک بەر لە ئێستا –نزیک بە دەساڵێک- وەک خۆێنەر و بینەری گەلێک لە ڕۆمان و فیلمە...
یاسین محەمەد (جوانپەرست)دەجالەکان دەناسمەوە: یەکێ سواری کەرێ بووە،یەک چاوێکی دەرهاتووە. دەق خۆیانن، جیاوازییەک لە سیفەتیان نابینمەوە.****لێ نازانم مەهدی کوانێ؟ بڵێَی عیسا هەر بەم فیتنەیە نەزانێ؟!****زۆر دەترسم! وا هەست دەکەم ئەوەی لە پێش چاوی مندایە مەهدی و عیسان. ڕەنگە...
سێبەرەکانی حیز بیاسین محەمەد (جوانپەرست)(بە یادی ماغوتەوە)"خۆم لەوە بە گەورەتر دەزانم، ببوورن، حیز بی کوردی لەوە بە بچوکتر دەزانم بێنە نێو دێڕگەلەکانمەوە. بەڵام لەم زەلکاوی سیاسەتەدا، ئەگەر مێشوولەی حیز ب میکرۆبی پیسیت بۆ بگوێزێتەوە خۆ گوناه نییە بڵێیت یاع. ببوورە هاوڕێ تۆ حیز بیت، من نابم."هەموو ڕێگەکان...
یاسین محەمەد (جوانپەرست)1- ئەوسا:دیکتاتۆر تاوانبارە. ئێستا:دیکتاتۆر تاوانبارە؟ ئایندە: دیکتاتۆر تاوانبارە!****تاوانەکانی خۆم نەبینیبوو، نەمبینیوە و نایبینم. ****بگەڕێوە!نەک هەر کوورسی ئێستا شەقامیش پێویستی پێتە. ****لە تۆدا هەموومان هەبوو، لە هەمووماندا تۆیەک...
(ئەو دەمەی پەیامەکان وەک خۆیان ناگەن)یاسین محەمەد (جوانپەرست)گەر ئیبراهیم زیندوو بووایە کەعبەی پڕ دەکردەوە لە بتەکان،کڕنووشی بۆ گەورەکەشیان دەبرد.****ئەگەر موسا زیندوو بووایە گاڵۆکەکەی بە یەکجاری فڕێ دەدا.لە پێش جەستەی نزای بۆ ڕۆحی فیرعەون دەکرد. ****ئەگەر مەسیح زیندوو بووایە یەهودای...
چون سەربازێک هەر بەتەنیا مابێتەوە،مانگی چواردە شمشێرەکەی بە چواردەورا بریسکەی دێ.لەشکری هەوری بارشت شەقار دەکات، تنۆک تنۆک خوێنی دەڕژێ. هێندە نابا لە تانوپۆی ئەو تەمەدا بە یەکجاری بزر دەبێ.هەر شەڕ دەکات تا دوادڵۆپ دادەکات و دوا گەواڵەی ئەو لەشکرە تێ دەپەڕێ.کاتێ کە تەم ڕەوییەوە لە...
یاسین محەمەد (جوانپەرست)1- بۆ هاونیشتیمانیانم/ هاوزمانانم!کە بەسەر خاچەوە لێتان دەڕوانم مەسیحئاسا نزا دەکەم: "خودایە بیانبەخشە، چونکە نازانن چی دەڵێن! بێئاگان لەوەی چی دەکەن!*خودایە چیم لە دەست دێ، چییان بۆ بکەم؟!****هەموو یەهودان!مەجدەلییەک لەنێوتاندا نابینمەوە.مەریەمیشتان ژێرپێ ناوە!ئیدی...
دەمەوێت ئەو ڕووداوەی لەم چەند ڕۆژەی ڕابردوودا و زۆرترین فۆکەسی خرایە سەر -مامادۆ گاساما ئەو کۆچبەرە نایاساییەی هەستا بە ڕزگارکردنی منداڵێکی فەڕەنسی- بقۆزمەوە بۆ قسەکردن لەسەر بابەتێک کە ڕەنگە شرۆڤە و ڕامانی قووڵ هەڵبگرێت.گومانی تێدا نییە ڕزگارکردنی ئەو منداڵە لە لایەن گاساماوە کارێکی مرۆیی مەزنە، تەنانەت...
گرفەی پێلی عەشق لە دەریای غەما بەرەو کەنــــاری دڵەی تۆم دەبــــــا کەچی دڵیشــــت هێندە بەربـــــــــایە، هەر چاوەچاوی مەرگـــی من دەکـــا.****وا من ڕۆ دەچم لەم دەریــــــــایەدا،دانەی مرواریت بۆ دەردەهێنــــــــم -لــــــــــە بادەی شیعرا دەیهۆنمەوە، لـــــــە تابلۆیەکدا بۆت دەنەخشێنــم.****ئــــــــــەوەی...
دیجلە هەرگیز وشک نابێ!لە خوێنبەرەکانی ئێمەوە هەڵدەقوڵێ. ****شاخە ئاڵتونییەکە لە مێژە دەرکەوتووە!شاخێکیش لە جەستەی ئێمە لە تەنیشتیدا چێ بووە. ****لە دەجالستان مەهدی چی بکات؟!کە عیسا لە مەیدانی جەنگداهەر بە یەکەم دەجال دۆڕا!****یەئجوج و مەئجوج دایان بەسەرماندا چۆڕیان بڕی لە ئاو...
وەرگێڕانی لە ئینگلیزییەوە: یاسین محەمەد (جوانپەرست)تاگور و ئەنیشتاین لە ڕێگەی دکتۆر مێندێل -هاوڕێی هەردوولاوە- لە یەکتر نزیک بوونەوە. سەرەتا تاگور سەردانی ئەنیشتاینی کرد لە کاپوس لە کەنارەکانی بەرلین لە 14/تەموزی 1930، لە بەرامبەردا و لە هەمان ڕۆژ ئەنیشتاین سەردانێکی بۆ لای تاگور ئەنجام دا لە ماڵی دکتۆر...
سەعید نەورسی (بەدیعو زەمان) لە شوێنێکدا دەفەرموێت "اعوذ بالله من الشيطان و السياسة" بەو پێیەی منیش مەیلێکی سۆفیگەرییانەم هەیە هەمیشە حەز دەکەم دوورەپەرێز بم لە سیاسەت و کاری سیاسی، بەڵام ماڵیم بە قوڕ گرت ئەوە سیاسەتە لەم هەرێمەدا کە وازمان لێ ناهێنێت و یەخەمان پێ دەگرێت. لەکن من سیاسەت لەم ناوچەیەدا...