ئاخرزەمان
Friday, 17/08/2018, 7:33
یاسین محەمەد (جوانپەرست)
دەجالەکان دەناسمەوە:
یەکێ سواری کەرێ بووە،
یەک چاوێکی دەرهاتووە.
دەق خۆیانن،
جیاوازییەک لە سیفەتیان نابینمەوە.
****
لێ نازانم مەهدی کوانێ؟
بڵێَی عیسا هەر بەم فیتنەیە نەزانێ؟!
****
زۆر دەترسم!
وا هەست دەکەم ئەوەی لە پێش چاوی مندایە
مەهدی و عیسان.
ڕەنگە کەری ژێرەوەیش وا تێبگا ئەوان خودان!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست