سێبەرەکانی حیز ب
Wednesday, 01/08/2018, 21:49
سێبەرەکانی حیز ب
یاسین محەمەد (جوانپەرست)
(بە یادی ماغوتەوە)
"خۆم لەوە بە گەورەتر دەزانم، ببوورن، حیز بی کوردی لەوە بە بچوکتر دەزانم بێنە نێو دێڕگەلەکانمەوە. بەڵام لەم زەلکاوی سیاسەتەدا، ئەگەر مێشوولەی حیز ب میکرۆبی پیسیت بۆ بگوێزێتەوە خۆ گوناه نییە بڵێیت یاع. ببوورە هاوڕێ تۆ حیز بیت، من نابم."
هەموو ڕێگەکان دەچنەوە سەر بانە -
هەموو حیزبەکان دەچنەوە سەر حیز بێ،
ئەویش تەنیا پەیامێکی هەیە: دزی.
دزیکردن لە پارەی خەڵک، لە قووتی خەڵک،
لە گیرفانی خەڵک، لە موچەی خەڵک،
لە ئابڕووی خەڵک، لە ویژدانی خەڵک،
لە زەوی و ئاسمانی خەڵک،
لە ڕۆحی خەڵک ....
خەڵکیش تەنیا بژادەیەکی بۆ ماوە:
دەنگ بداتەوە بەو حیزبە!
****
دەسەڵاتدار یەک شێوەی هەیە:
بە گوفتار نازانیت کام عومەرەیە؟*
بە کرداریش یەزیدی کوڕی موعاویەیە.
****
هەموو ڕێگەکان دەچنەوە سەر هەرێمێک
کە بووەتە زیندان
شکاندنی خەونی چۆلەکەیە،
ئاسمانیشی باڵندە لێوەی دەرناچێ.
بووەتە گۆڕستان و دووایین مەنزڵگامان.
****
هەموو ڕێگەکان دەچنەوە کن پیاوێکی نێرگزی
هەمووان وەک ئاوێنە ئەبینێ.
هەمووان وەک ئاوێنە ئەیبینین.
تفمان لێ ئەکا و تفی لێ ئەکەین
نازانێ ئەوین.
نازانین ئەوین.
****
با حیزبەکان بکەینە پێڵاو
ڕێگاکانیان کوێر کەینەوە
با ئاوێنەکان بشکێنین
با زیندانەکە دابخەین
پیاوەکە لە ناخمان بکوژین
سەرلەنوێ دەست پێکەینەوە.
* عومەری کوڕی خەتاب و عومەری کوڕی عەبدولعەزیز، لای ئیسلامی سونی دوو خەلیفەن نمونەی دادپەروەری بوون.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست