یەکلابوونەوە
Tuesday, 17/04/2018, 23:17
یاسین محەمەد (جوانپەرست)
بەسەر شاڕێی دڵی مندا لوتبەرزانە هەنگـــــاو دەنێـــی
لە تولەڕێی دڵی ئەودا بە ئەسپایــــــــی پێت دادەنێی!
لەنێو باخی ڕۆحی مندا هەتا گوڵیش لەژێر پێتـــــــــە،
لە بیابانی ڕۆحی ئەودا هەر سەرابێ چاوەڕێتـــــــــــە.
دەروازەکەی کۆشکی عەشقم بە ڕووی تۆدا کراوەیـــە.
قاپیی حەزی: پێوەدراو، وا لە بەردەم کەلاوەیـــــــــە.
لە پێڵوومدایە پێخەفت، گێنگڵ بدە بە ئـــــــــارەزووت
لە بەر چاوتێبڕینی ئەو، جەستەت بە ئەستەمێ بزووت.
کەچی دواجار دێیت و دەڵێی: "ئەوەی وتت ئـاوەژووە"
لە بەر ئەوەی ساماندارە، دڵت شوێنی ئەو کەوتــــووە.
بۆ لەمەولا ڕێوشوێنەکان بەرامبەرت دەگرمە بــــــــەر:
ئیدی دەبێ ئۆغر بکەی ڕێگەی لای ئەو بگریتە بـــــەر.
3/8/2017
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست