شۆڕشی کۆیلەکان
Thursday, 12/04/2018, 13:54
ئەوەی دەیبینم
جەنگی چوارەمی کۆیلەکانە بێ "سپارتاکوس"
یان هاتنی دەجالە بێ "مەهدی."
****
برای پێشمەرگەم
گوێت لێیان نییە جەلادەکانیان پێمان دەڵێن:
"ئەی ئەوانەی نزیکە بمرن سڵاوتان لێ بێت."*
****
لەم مەیدانی جەنگەدا
"هابیل"ئاسا دەستم ناچێتە کوشتنت.
تۆیش "قابیل"ی من مەبە.
ببە بە "عەزرائیل"ی ئەوان.
****
تۆ بە گوللە من دەکوژیت و
ئەوانیش بە برسێتی تۆ.
****
بیر بکەرەوە
جەنگی من لەپێناو نان و ئازادییە لەگەڵ ئەوان.
جەنگی تۆ لە بەر چییەلەگەڵ من؟
بەرگریت لە پای چی لەوان؟
****
یەکەم جار سوێندت خوارد
چەکەکەت بۆ پاراستنی خاک و من بێت
نەک فرۆشتنی ئەو و کوشتنی من.
****
چەکی تۆ و قەڵەمی من پێکەوە بن
بەسن بۆ وەدەرنانی دوژمن.
لە هەر کوێ بێ و هەر جۆرێ بن.
****
* گوزارشتێکە لە ئیمپراتۆریەتی ڕۆمانیدا بۆ ئەو جەنگاوەر و سەربازانە بە کار دەهات کە دەخرانە گۆڕەپانی جەنگەوە و شەڕی مان و مردنیان دەکرد.
یاسین محەمەد (جوانپەرست)
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست