ناتوانم لێت هەڵبێم
Tuesday, 06/03/2018, 23:11
یاسین محەمەد (جوانپەرست)
(هۆنراوەی دیک الجن الدمشقی نزار قەبانی. وەرگێڕانی لە عەرەبییەوە بە دەستکارییەوە)
ئەی ســــوکتریــن شــۆڕەژن !
پشووم نەدا تا تۆم کوشـــــــت.
چەقۆم خستە نێو ســـــــینەت،
بە خوێنەکەت خۆمم شـوشت.
خـــــواردم لێــــوی برینــــدار،
نۆشـــــــیم لە ســەرگوڵەکـەی.
چـــــەقاندمە نێو عەشـــــــقت
هەتــــــا ســـــەر دەمارەکــەی.
جگـــــــــەرەی سەرلێـــــــوانم
دوکـــەڵــــــــــی لێ هەڵنـەســا،
نــــــاخی خامــۆشــی خـۆشـــم
بێدەربەســـت بوو هـەروەســـا.
گۆشـــــــتەکـــــــەتم فڕێــــــــدا
بۆ ماســـــییەکانــی دەریــــــــا،
نــە ڕەحمم پـێ کــــــــــردیت و
نـــە لێبووردەییــــم جـــــــــوڵا.
هاوار مــەکە لە هیچ کــــــەس
هیچ کەس نایـــــە بـــە فــــریا!
بــــــــــا خوێنت لێ بـچــــوڕێ،
وەک چۆن لـــــە من دەچــــۆڕا.
ئەی شــــــۆخەکە لە تـــــــــۆدا
تــــــاوانێــــــکم ئەنجـــــــــامدا،
چەقۆکــەی خۆمم ســــــــڕی و
ئینجــا نووســتم لــــــــەوێــــدا...
***
... تا دەجـــارێ تۆم کوشت و
من هــــەر شــکستم هــــــــێنا.
وامدەزانــــی سەرکـــــەوتووم،
چەقۆی دەســــــتم دەدرەوشــا.
تەرمەکــــەتم هەڵگـــــــــرت و
هــــەر دەگــــــــــەڕام لـە تــاوا
تــــــــــا گۆڕێ بـــــــدۆزمـەوە،
تـــــــــــــۆی بنێژم لــــــــە ناوا.
هەرچەندم کـــــــــرد و کۆشـــام
گـــــۆڕێکم دەست نەکەوت بۆت،
لـــــــــــــە ســــــایەیدا بتنێــــژم
بـــــێ بـــــــە ناونیشــانێ خۆت.
لــــــەدەست تۆ من هـــــــــەڵاتم
تۆقیم مــــــن لە تـــــــــــاوی تۆ!
بە دوای منــــــــا هەر دەهــــات
گیانــــــــــە نەفرینەکـــــــەت خۆ.
لـــــــە گشت سووچێ دەمبینیت،
لــــــــە هــــەر دێڕێک نووسـینا،
لـــــــە خۆراک، لــــە جــگەرە و
لــــــــــــە کاتـــی مـــــەینۆشــینا.
ئێســــــــتـــا تیــــــــا مــاوم خانم
دەمـــــــــــەوێ لێـــت بـــپرســـم:
تۆی کــوژراوی یــــــان منـــــــم؟
لـــــە مـــــەرگیشـــــــت وەڕســـم
ئـــــــــەی شۆخـــــــەکـــــە دڵنیام
هـــــــــــــەرگیز تــۆم نەکوشتووە،
بـــــــەڵکــــو لــــە مەرگی تــــۆدا
خوێـــــــــــــنى خۆمــــــم ڕشتووە.
* لە دیوانە شیعری بۆ نشێو بەرەو لوتکەدا بڵاو کراوەتەوە. کەمێک دەستکاری تری تیا کراوە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست