کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


شاری بێدەنگ

Sunday, 25/10/2015, 11:50


ئازیزەکەم، 
لە شارەکەت سەدای بەرز چرپەیەکە 
هەناسەدان 
لە رۆژێکدا.... چرکەیەکە. 
لە نیگاتدا، من بێدەنگیی دەیان ساڵە دەبینمەوە 
چاوەکانت رۆمانێکن 
یادەوەری ئەو ساڵانەی بە وردی تیا دەخوێنمەوە 
من دەزانم بێدەنگی تۆ 
دەرەنجامی دەستی رەشی جەلادێکە 
دەیان ساڵە لە بینەقاقای گیر کردووی 
من دەزانم تۆ دەتەوێ زۆر شت بڵێی 
هاوار بکەی ئەو دەستانە لە وساتەوە چی پێ کردووی. 

خانمۆڵەکەم 
دڵنیابە کە ئەو رۆژە زۆر نزیکە بێمە فریات 
کاتێ جەلاد چنگی رەشی لە گەردنت دەکاتەوە 
تا لە ئەوکمی گیر بکات 
سەدای دەنگی تۆ بەر دەبێ 
بەو سەدایە گوێی کەڕ دەبێ
لەگەلڕ ئەودا 
هەموو جیهان گوێی لێ دەبێ
ئەوسا هەردوو، 
بەیەکەوە هاوار دەکەین 
بە زمانی خۆی کش دەکەین. 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە