ئەی كیژی ووڵاتی گڕو خۆر
Sunday, 27/11/2011, 12:00
ئەی كیژی ووڵاتی گڕو خۆر
نابیتە هەوری سارد لەئاسمان!
تۆ نابی بەبەفر و بە باران
ئەی كیژی ووڵاتی گڕو خۆر.
ئەی كیژی ووڵاتی گڕو خۆر!
زێدی من كوێستانە
لانەی من سەر دووندی كێوانە
ئەی كیژی ووڵاتی گڕو خۆر.
ئەی كیژی ووڵاتی گەرمەسێر! ماڵئاوا ،
من ئیدی ناتبینم بۆ هەرگیز لەمەولا
دڵنیام كەنابی بە یار و هاودەمم،
چونكە من بەستەڵەك دەكەمە دواهەمین مەنزڵم!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست