پاڵەوانە خەیاڵیەكان
Saturday, 29/10/2011, 12:00
چەند پاشا ڕۆی
چەند تاج ڕزین!
چەند تەخت وبەخت
هاتنە لەرزین!
چەند دیكتاتۆر
چەند ستەمكار،
هەموو بونە بڵقی سەرئاو
هەموو بونە بەردی بن گۆم
گەرچی هەموو (واقیعی) یش بوون.
بەڵام(ئاكاكی)* و (زۆربا)**
هێشتا ماوون
هیشتا زیندوون!
وان لەدڵا،
هەرچەند زادەی خەیاڵیش بوون.
24/8/2006
*پاڵەوانی ڕۆمانی پاڵتۆی گۆگۆل
**پاڵەوانی ڕۆمانی زۆربای كازانتزاكیس
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست