تا لە خەونیشدا ترس!
Tuesday, 20/12/2011, 12:00
ئەی خوداكان لێم ببورن
بە خودای گەورە ئەو شەوەیان من نووستبووم
مەلی بیرۆكەی خەیاڵم بێ پرسی من
لەشەقەی باڵی دابوو !
لە دوورترین شوێنی گەردوون
فریشتەیەكی نەفرەتی وەك مڵۆزم
لێی پەیدابوو
پێیووتبوو :
ئەی بەلەنگاز
ئەی لانەواز
تۆش شایانی بەرگی جوانی
تۆش شایانی لانەیەكی خنجیلانەی
بڕوابفەرموون نووستبووم بێ ئاگابووم
كاتێ كە ئەو لەو خەونەدا
لە حزوری جەنابتاندا بێشەرمانە هاواریكرد :
كوانێ ماف و كواسنووری دەوڵەتی كورد ؟!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست