کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ستەم

Tuesday, 06/12/2011, 12:00


 



بێ قاچ ، بێ دەست ، بێ سەر ، بێ دەم

ئەمن هێشتا هاوار دەكەم دژ بە ستەم

بێ چاو ، بێ گوێ ، بێ لووت

كەچی هێشتا من دەیبینم ،

من دەیبیستم ،

بۆنی دەكەم

لەنێو هەزاران ڕەنگابێ

لەنێو هەزاران دەنگابێ

لەنێو هەزاران بۆنابێ

دەیناسمەوە

ڕەنگ و دەنگ و بۆنی ستەم.

ئەوندەی تر هەتكم بكەی

هەركوێ بچی،

لەئاسمان بی یا لە زەوی !

لە قوڵایی تاریكایی نهێنیشدا خۆت حەشاردەی

تۆ هێشتاكە لەناخمدا ڕووت جوان دیارە !

هەر بەوێنەی زۆردارێكی شەرمەزارە !



ئیدی بۆچی تۆ دەتەوێ دەمامكم لێبپۆشی

وەكو دۆستێ خۆت نیشاندەی

لە كاتێكدا تۆ هەمیشە بۆ مەرگی من بە پەرۆشی !



 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە