شاعیر
Saturday, 14/01/2012, 12:00
ئەگەر شاعیر لەوەرینی گەڵاكانی بپرسایە
دەبوو دایم لەگەڵ خەزان ئامبازی یەكتر بوونایە !
ئەگەر شاعیر لە ژیندۆستی سەوزی گەڵای بڕوانایە
دەبوو دایم لەگەڵ بەهار دەست لەملی یەك بوونایە !
بەڵام شاعیر لە هەڵوەرین مانایەكی تر دەبینێ
لە سەوزبوون بەدیناكا هەرگیز قوڵی ئەو مانایە !
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست