کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مەڵبەندى (3)ى هەولێرى یەكێتى بەتەماى چى یە لە بانگەشەى هەڵبژاردن؟؟؟؟؟

Sunday, 28/06/2009, 12:00


خەڵكى ستەم دیدەى چاونەترسى خۆڕاگرى هەولێرى قارەمان ئەى خەڵكى بەشەرەفى ئەم شارە دێرینە، كوڕەكانى ئێوە لە هەموو سەردەمێك دوژمنیان بەزاندووە و رووحى خۆیان خستۆتە سەر دەستیان بۆ بەرگرى كردن لە خاك و نیشتیمانەكەیان بیرتانە شێرە كوڕانى ئێوە چۆن بەرەو ڕووى مەرگ دەبونەوە؟ چۆن زەبرى كاریگەریان لە دوژمنانى كورد دەدا؟ ئەى ئەو هەموو داستانە بێ وێنانەتان لەبیرە كە بە خوێنى گەشى ڕۆڵەكانى تۆماكراوە؟ گرتن و لێدان و تەعزیب و كارەبا و خانوو ڕوخاندن و چەندانى تر .... ئەوەى كە ڕۆڵە قارەمانەكانى ئێوە كردیان هەمووى بۆ بەدیهێنانى ئازادى و یەكسانى و دادپەروەرى و ڕزگارى نەمانى و ژێردەستى و....

پاش ڕاپەڕین كە دەبوو بەرهەمى چەندین ساڵ خەباتى گەلە زوڵم لێكراوەكەمان بخۆین كەچى بەدەردى مەلا محەمەدە كۆر گۆتەنى پارتى بە نیرەكەرى دەستى بەسەر گومرگى برایم خەلیل داگرت كە سەرچاوەى سەرەكى داهاتى كوردستان بو ئەوە بوو شەڕى ناوخۆى لێكەوتەوە، كە هەموومان ئەنجامە خراپەكانى دەزانین، ئینجا خیانەتە مێژووییەكەى 31ى ئابى هاتە سەر كەپارتى هیچ كارێكى خراپ نەما لەگەڵ خەڵكى ئەم شارەى نەكات لە لە ڕژانەدا نزیكەى 9000 نۆ هەزار ئۆتۆمبێلیان لێ دزین و چەندین ڕۆڵەى بەوەفا و بە غریەتى ئەم شارەیان شەهید و بێ سەر و شوێن كرد، كە یەكێتى گەورەترین شكستى هێنا و تا ئێستاش بە دەست ئەو شكستەوە دەناڵێنێت، وەبەكوشتدانى چەندین ڕۆڵەى ئێوە لە شەڕكردن لە گەڵ گەریلاكانى PKK بۆ ڕازى كردنى ئاغا توركەكانیان و چەندین خیانەتى تر،

پاش ڕووخانى بەعسیش وەك داهاتەكانى تر 17% ى داهاتیان لە گەڵ یەكێتى حەپەلوش دا كە كەس بڕواى نەدەكرد ئەویەكێتی یە تێكۆشەرە پارە ئاواى لێبكات و گەندەڵ بێت، دواى موقف وەرگرتن لەلایەن چەند برادەرێك لە ناو یەكێتى بە سەركردایەتى هەڤاڵ كاك نەوشیروان ئینجا ئەو هەڵوێستە تەنها لە ناو یەكێتى نەمایەوە بەڵكو فراوان بوو گەیشتە ناو هەموو حیزب و لایەن و كەسایەتیەكان و سەرجەم خەڵكى دڵسۆز و بە شەرەفى كوردستان، دواى ئەوەى كاكە نەوە هەموو خەڵكى كوردستانى لەو گەندەلانە ئاگادار كردەوە بە تایبەتى كەوادەى هەڵبژاردن نزیك بۆتەوە بۆیە سەرانى ئەم دوو حیزبە (پارتى و یەكێتى) ترسیان لێنیشتووە كە كاك نەوشیروان باش دەناسن چ خاوەن مەبدئو بەڵێنیكە بۆیە دەڵێین بە داخەوە مەڵبەندى 3 ى یەكێتى لە هەولێر خۆى حازر كردووە بۆ كاتى هەڵبژاردن بە دیعایە و قسەى هەڵبەستراو بە دەمى كاك نەوشیروان بۆ ناشرین كردنى ئەم تێكۆشەرەى گەلى كورد لە لاى خەڵكى و بەتایبەتیش خەڵكە بە شەرەفى شارى هەولێرى كەرەدێز بەزێن، ئەویش كە گوایە كاك نەوشیروان قسەى بە خەڵكى هەولێر گۆتیە و هیچ حساب بۆ خەڵكى ئەم شارە ناكات   و چەندینى تر كە ئەگەر خوا عومر بدات لە كاتى پڕوپاگەندەى هەڵبژاردن گوێمان لەو قسە هەڵبەستراوە قۆڕ و بێمانایەى مەڵبەندى 3ى هەولێرى یەكێتى نیشتیمانى كوردستان دەبێت، كە ئێمە چەند كادیرێكى مەڵبەندى 3 ئاگادارى وورد و درشتى ئەم مەسەلەیەین كە هیچ بنەمایەكى نیە تەنها بۆ ناشرین كردنى كاك نەوشیروانە و هیچى تر ، بۆیە ئەم ڕاستیەتان پێش وەخت دەخەینە پێش چاو تاكو بەو دیعایە بێ مانایانەى مەڵبەند باوەڕ نەكەن چونكە كاك نەوشیروان دڵسۆزترین كەسى ئەم میلەتەیە.

تێبینى :

1- ئەم كارەى مەڵبەند بەتەمایە بیكات نهێنیە و لە لایەن خەتى ئەرسەلان بایز و مەلا بەختیارەوەیە.

2- ئەوەندەى ئێمە ئاگادارى ئەم مەوزوعەین ناڕزاییەكى زۆر هەیە لەلایەن كادیرانى مەڵبەندەوە بۆ ئەم چەواشەكردنە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە