قه‌ده‌غه‌کردنی پارتی کۆمه‌ڵگای دیموکراسی بڕیارێکی سیاسی شۆڤێنیستانه‌یه!
Thursday, 17/12/2009, 12:00
رۆژی 10-12-2009 دادگای بنه‌ڕه‌تی ده‌وڵه‌تی تورکیا بڕیاری قه‌ده‌غه‌کردنی هه‌ڵسوڕانی سیاسی پارتی کۆمه‌ڵگای دیموکراسی(DTP)، که له‌ناوچه کوردنشینه‌کانی تورکیادا نفوز‌و هه‌ڵسوڕانی سیاسی هه‌یه، ده‌رکرد. بڕیاری دادگا پشتی به‌و به‌ڵگه‌یه به‌ستوه که ئه‌م حیزبه پشتیوانی له پارتی کرێکارانی کوردستان(په‌که‌که) ده‌کات که ده‌وڵه‌ت به رێکخراوێکی تیرۆریستی ناوی ده‌بات.
ئێمه ئه‌و بڕیاره‌ی دادگای بنه‌ڕه‌تی تورکیا به بڕیارێکی شۆڤێنیستانه ده‌زانین که ئامانجه‌که‌ی درێژه‌دانه به بێمافی و چه‌وسانه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی دژ به دانیشتوانی کوردزمانی ئه‌و ووڵاته که ده‌یانساڵه له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌په‌رست و شۆڤێنیستی تورکیاوه به‌ڕێوه‌ده‌برێت. ئه‌م بڕیاره به‌ر له‌وه‌ی رووی له قاچاخکردنی رێکخراوێك وحیزبێکی سیاسی بێت که پێناسه‌ی خۆی وه‌کو رێکخراوێکی نه‌ته‌وه‌یی کوردی ده‌کات، رووی له خه‌ڵکی کوردزمانی ئه‌و ووڵاته‌یه. دادگای بنه‌ڕه‌تی تورکیا به‌م بڕیاره‌ی ده‌یه‌وێ به خه‌ڵکی کوردزمانی تورکیا بڵێ که بانگه‌شه‌ی کرانه‌وه‌ی حکومه‌تی ئیسلامی- ناسیۆنالیستی حیزبی داد‌و گه‌شه‌پێدان به‌رووی ئه‌واندا فلسێکی قه‌ڵب ناهێنێ، ده‌یه‌وێ پێیان بڵێ که ئه‌و ستراتیژه سیاسیه‌ی هێشتا له ناوه‌ندی ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ت و ئایدۆلۆژیای حوکمڕانی ئه‌و ووڵاته‌دا کارده‌کات، سه‌رکوت و بێمافی وهه‌ڵاواردنی نه‌ته‌وه‌یی دژ به کورد‌و شۆڤێنزمی تورکییه! بیانوی پشتگیریکردنی پارتی ناوبراو له په‌که‌که ته‌نها پڕوپاگه‌نده‌یه‌کی پووچه بۆ شاردنه‌وه‌ی ناوه‌رۆکی دزێو و راسیستانه‌ی یاسا و ده‌ستوری ئه‌و ووڵاته له‌چاوی رای گشتی ناوخۆ‌و جیهان و به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی بیانویه‌کی قابیلی قبوڵیشه له‌لایه‌ن ووڵاتانی ئه‌وروپیه‌وه که گوایه نیگه‌رانی به‌سه‌ره‌نجام گه‌یشتنی پرۆسه‌ی دیموکراسیبوونی ده‌وڵه‌تی تورکیان!
ئه‌و بڕیاره‌ی دادگای بنه‌ڕه‌تی ده‌وڵه‌تی تورکیا له‌لایه‌که‌وه متمانه ده‌گێڕیته‌وه بۆ هێزو لایه‌نه نه‌ته‌وه‌په‌رسته‌کانی تورك و ته‌مایولاتی شۆڤێنیستی تورکی له‌به‌رامبه‌ر ره‌وتی چاره‌سه‌ری هێمنانه و سیاسیانه‌ی کێشه‌ی کورد له تورکیا به‌هێز ده‌کاته‌وه و له‌لایه‌کی دیکه‌شه‌وه حه‌قانیه‌تێکی ناره‌وا به هێزو لایه‌نه ناسیۆنالیسته کوردیه‌کان وه‌کو نوێنه‌رانی تاقانه‌ی سیاسی خه‌ڵکی کوردزمانی ئه‌و ووڵاته ده‌به‌خشێته‌وه، له کاتێکدا ئه‌و دوو ره‌وته له‌هه‌ردووبه‌ری کێشه‌که‌دا؛ واته شۆڤێنیزمی تورك و ناسیۆنالیزمی کورد به‌ره‌و ئه‌وه ده‌چوون که به‌ره‌به‌ره رۆڵ و مه‌شروعیه‌تی سیاسی بێمونافیسی خۆیان وه‌کو نوێنه‌رانی سیاسی خه‌ڵکی تورك و کورد له‌ده‌ست بده‌ن. بۆیه ئه‌م بڕیاره‌ی دادگای تورکیا له‌سه‌رێکی دیکه‌وه ئیمکانی چاره‌سه‌ری سیاسی و هێمنانه‌ی کێشه‌ی کورد له‌و ووڵاته دوور ده‌خاته‌وه‌و ده‌رگاش به‌ڕووی په‌ره‌گرتنی توندوتیژی له‌نێوان دانیشتوانی کوردزمان و تورك زمانی ئه‌و ووڵاته‌دا ده‌خاته سه‌رپشت!
ئێمه پێمانوایه که سه‌رچاوه‌ی درێژه‌کێشانی کێشمه‌کێشی نه‌ته‌وه‌یی و په‌ره‌گرتنی نفوزی هێزه ناسیۆنالیسته‌کانی وه‌کو په‌که‌که‌و هه‌ر توندوتیژییه‌ك که له‌و په‌یوه‌نده‌دا روویانداوه‌و رووده‌ده‌ن، سیاسه‌تی شۆڤێنیستی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌په‌رستی تورکیایه. ئه‌و بڕیاره‌ی دادگای تورکیاش ئه‌ڵقه‌یه‌کی دیکه‌ی ئه‌و شۆڤێنزمه‌یه گیانسه‌خته‌ی ده‌وڵه‌ته. کۆتایی هێنان به توندوتیژی نه‌ته‌وه‌یی و شه‌ڕو رق و کینه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و به‌رقه‌راربوونی ئارامی له‌نێوان دانیشتوانی تورکیادا به‌نده به‌کۆتایی هاتنی شۆڤێنزمی ده‌وڵه‌تی تورکیه‌وه. ته‌نها هۆکارێك که ده‌توانێ شۆڤێنیزیمی مه‌زنخوازی تورکی و نه‌ته‌وه‌په‌رستیی به‌رواڵه‌ت بێتاوانی کوردی لاکاربخات ئه‌وه‌یه که ده‌بێ ده‌وڵه‌تی تورکیا یان مافی هاوڵاتیی یه‌کسان بۆ هه‌موو دانیشتوانی ووڵاته‌که‌ی به کورد‌و تورکه‌وه دابین بکات یان ئه‌وه‌ته مافی جیابونه‌وه بۆ خه‌ڵکی کوردزمانی ئه‌و ووڵاته به‌ره‌سمی بناسێت و ئه‌مه‌ش له ریفراندۆمێکی ئازادانه‌ی خه‌ڵکی کوردستانی تورکیادا بڕیاری له‌سه‌ربدرێ.
رێکخراوی ده‌ره‌وه‌ی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان 16-12-2009
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست