٥٣ ساڵ لە حکومڕانیی باوک و کوڕ، ٥٣ ساڵ لە چەوساندنەوەی خەڵک، برسێتی، کوشتن و بڕین، پڕکردنی زیندانەکان و کپکردنی دەنگی ئازاد، دوای ئەو هەموو نەهامەتییە، لەکۆتایدا توڕەیی گەل دەسەڵاتی ٥٣ ساڵەی بنەماڵەی ئەسەدی راماڵی و پەیکەرەکانی بەشار ئەسەد و حافز ئەسەدی باوکی، لەبەر پێی منداڵانی سوریادا کەوتن، نە سوپا و هێزە میلیشیاکانیان، نە جەللاد و پیاوکوژەکانیان نەیانتوانی دەسەڵاتەکەی ئەسەد بپارێزن و دوای ٥٣ ساڵ، بنەماڵەی ئەسەد لە سوریا وەدەرنران، هەموو ئەمانەش چۆن دەستی پێکرد؟ لە گەرمەی بەهاری عەرەبیدا، چەند...