جێگری سكرێتری گشتی یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان ئاشكرای ده‌كات كه چه‌ندین جار پێش ئێستا هۆشداریی له‌و قۆناغه مه‌ترسیداره داوه كه ئێستا عیراقی تێدایه، جه‌ختیش ده‌كاته‌وه ئه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌یه، له‌مه‌ی ئێستا مه‌ترسیدارتره، ئه‌وه‌ش به‌هۆی ره‌وشی سوریا و ره‌نگدانه‌وه‌كانی.له گفتوگۆیه‌كی به‌رفراواندا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی شه‌رقلئه‌وسه‌ت، د. به‌رهه‌م ساڵح، جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان وای ده‌بینێت كه هه‌ردوو گۆڕه‌پانی عیراق و سوریا تێكه‌ڵی یه‌ك بووه‌و ئه‌گه‌ر فریای ره‌وشه‌كه نه‌كه‌ون،...